هاوڵاتی کۆشکی سپی :ئەمریکا بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریاوە "زۆر نیگەران بووە. ئامادەین هەر هاوکارییەکیان پێ بگەیێنین." رۆژی دووشەممە 6ی شووباتی 2023 کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریاوە "زۆر نیگەران بووە. ئامادەین هەر هاوکارییەکیان پێ بگەیێنین." کۆشکی سپی دەشڵێت، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاژانسی ئەمریکای بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی USAID و هاوبەشەکانی دیکەی فیدراڵی راسپاردووە بۆئەوەی هاوکاریی ئەو کەسانە بکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. لای خۆیەوە جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ئەمریکا بەهۆی بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیاوە زۆر نیگەران بووە." دەشڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەسەر هێڵە و ئامادەیی ئەمریکای پێ راگەیاندوون کە "هەر هاوکارییەکیان پێویست بوو پێیان بگەیێنین." راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لەوەی لە نزیکەوە بە هاوئاهەنگیی تورکیا چاودێریی دۆخەکە بکەین."
هاوڵاتی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا، 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و 440 کەسی دیکەش بریندارن. بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 06-02-2023 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند و لە باشووری کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە هەستی پێکرا. جگە لە هەرێمی کوردستان، بومەلەرزەکە لە سووریا، میسر، لوبنان و عێراق هەستی پێکراوە. بومەلەرزەکە لە 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستان روویداوە، دواتریش چەندین پاشلەرزە روویانداوە، کە بەهۆیانەوە دەیان باڵەخانە داڕماون. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا 76 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە، چەندین کەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماون. بوومەلەرزەکە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تائێستا 99 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 330 کەسیش بریندارن.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیانداوێکیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی چوارچێوهی ههماههنگی هاتووە، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه له نوسینگهی حهیدهر عهبادی به ئامادهبونی محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیران چوارچێوهی ههماههنگی كۆبونهوهیهكی ئهنجامدا و تاوتوێی پێشهاتهكانی بواری سیاسی و ئهمنیهكانی كرد، جگه له تاوتوێكردنی دۆسیهی بودجه. ئاماژە بەوە کراوە ، سهرۆك وهزیران ڕونكردنهوهیهكی وردی لهبارهی ئهو میكانیزمانه خستهڕو كه لهسهر بنهمای بودجهی فیدڕاڵی داڕێژراون و ههوڵی گونجانی لهگهڵ بهرنامهی حكومهتدا داوه، ههروهها رونكردنهوهی لهبارهی ئهو گفتوگۆیانهدا كه بانكی ناوهندی عێراق دو ڕۆژ لهمهوبهر لهگهڵ بانكی فیدڕاڵی ئهمریكا له ئیستانبوڵ ئهنجامیدا. محمد شیاع سودانی ئاماژهی بهوهكردوه، "ئهو چارهسهرانهی بانكی ناوهندی پێشكهشیان دهكات له چوارچێوهی پرۆسهی چاكسازی دارایی و بانكیدا دێنه ئاراوه". رێوشوێنه حكومییهكان بۆ كهمكردنهوهی كاریگهرییهكانی ههڵاوسانی بههای دراو لهسهر چینه ههژار و پهراوێزخراوهكان، ههروهها سهردانی داهاتوی شاندی عێراقی بۆ واشنتن به سهرۆكایهتی وهزیری دهرهوه بۆ تهواوكردنی كۆبونهوهكانی ئەستەنبوڵ، بەشێکی تری تەوەری کۆبونەوەکە بووە.
ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵات لە ئێران 142 رۆژە بەردەوامە و سەرکردەکانی باڵی ریفۆرمیش ناڕەزایەتیی دژی حوکمڕانیی دەردەبڕن و دەستگیرکردن و سزادانی خەڵک و رۆژنامەوانانی کورد کۆتایی نەهاتوە و رێکخراوی مافی مرۆڤیش لێبوردنە مەرجدارەکەی خامنەیی بۆ دەستگیرکراوان بە ناڕاست و فێڵاوی ناودەبات. ئەمڕۆش ژمارەیەک گەنج لە ئاودان و سنە دەستگیرکران و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش هۆشداریی دەدەن لەو هەڵمەتە رەشبگیریانەی کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئیلام دەیکەن. رۆژی یەکشەممە پۆلیسی ئێران هێرشی کردە سەر بنەماڵە و کەسوکاری دەستگیرکراونی شاری ئاودانان کە لەبەردەم داواکاری گشتیی لەو شارە گردبونەوەی ناڕەزایەتییان رێکخستبو. لە چەند رۆژی رابردودا دەیان گەنج و لاوی شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و چارەنوسیشیان دیار نییە. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران وەک کاردانەوەیەک بە لێبوردنە گشتییەکەی رێبەری کۆماری ئیسلامی، رایگەیاند؛ ئەو لێبوردنەی عەلی خامنەیی بۆ بانگەشەیە و هیچ راستییەکی تێدا نییە چونکە مەرجدارە لە کاتێکدا دەبوایە سەرجەم دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان ئازاد بکرانەیە. ئەو رێکخراوەیە لە بەیاننامەیەکدا کە وەک کاردانەوە بە لێبوردنەکە بڵاوی کردوەتەوە؛ رایگەیاندو کە دەبێت سەرجەم خۆپیشاندەران و دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان ئازاد بکرن و هاوکات وەک جێبەجێکردنی دادپەروەریی پێویستە سەرجەم ئەو کەسانە دادگایی بکرێن کە دەستیان لە سەرکوتەکاندا هەبوە کە ئەوەش مافی گشتییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت. لە لایەکی دیکەوە غوڵام حوسێن موحسێنی ئێژەی، سەرۆکی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە لێوبوردنەکەی خامنەیی رایگەیاند؛ دۆسیەی ئەو دەستگیرکراوانەی سزادراون دادەخرێت نابێتە پێشینە بۆیان. رۆژنامەوانێکی کورد 17 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا رۆژنامەوانێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی بانگەشە دژی دەسەڵاتی ئێران لە ناڕەزایەتییەکان سزای یەک ساڵ و پێنج مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ مەسعود کوردپور، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان بە تۆمەتی بانگەشە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی ئاسایشی گشتی لە لایەن دادگایەکی ئێران لە شاری بۆکان سزای 17 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە. بە پێی زانیارییەکان کوردپور بەهۆی ئەو سزایەوە لانیکەم دەبێت نۆ مانگ زیندانیی بکرێت. سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی لە چاکسازیی بێهیوا دەبن محەمەدخاتەمی، یەکێک لە سەرکردەکانی بەرەی ریفۆرمخوازان لە ئێران و سەرۆک کۆماری پێشوتری وڵاتکە لە بەیاننامەیەکیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، دەڵێت: گەنجانی وڵاتەکە زۆر بێزار و ناڕازین و ئەو بێزاریەش نەوەی رابردوی گرتوەتەوە چونکە سەرکوت کراون و بەشێویەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. خاتەمی لە بەیاننامەکەیدا: روخانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی رەت کردوەتەوە و رایگەیاندوە؛ بە پێی ئەو توانا و هێز و ئامرازانەی کە دەسەڵات هەیەتی ، روخان و نەمانی لە روی میکانیکییەوە ئاستەمە و ناکرێت. بە بڕوای ئەو" چاکسازیی لە کۆماری ئێسلامی ئێران پەیوەندیی بە گۆڕانکاریی لە دەستور و چاککردنی یاساکاندا نییە بەڵکو پەیوەندیی بە گەڕانەوە بۆ جەوهەر و هەوێنی دەستورەی ئێستای وڵاتەکەوە هەیە". ئەو وتوشیەتی" هیچ ئاماژەیەک لە دەسەڵاتدا بەدی ناکرێت بە ئامانجی چاکسازیی و دورکەوتنەوە لە دوبارەکردنەوەی هەڵەکانی رابرد و ئێستای". خامنەیی لێبوردن دەردەکات رێبەری کۆماری ئیسلامی بڕیارى لێبوردنی گشتی و مەرجدار بۆ دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان دەردەکات و لێبوردنەکە لە 11ی ئەم مانگە جیبەجی بکرێت. بەپێی پێشنیاری موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری وڵاتەکە بڕیار وایە 11ی ئەم مانگە هاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی (شۆڕشی کۆماری ئیسلامی) لە ئێران، لێبوردنی گشتی بۆ دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان دەربکرێت. ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاوی کردوەتەوە؛ ئازادکردنی دەستگیرکراوان بە مەرج دەبێت، بەو پێیە دەبێت هیچ دەستگیرکراوێک تۆمەتی سیخوڕی لەسەر و راستەوخۆ لەگەڵ دەزگاهەواڵگریە بیانیەکان پەیوەندیی نەبوبێت و تۆمەتی کوشتن و بریندارکردنی لەسەر نەبێت. پێشبینی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ئێران دەکرێت محەمەدڕەزا باهونەر، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ ئەگەرچی خۆپیشاندانی بەرفراوان لەسەر شەقامەکان نەماوە بەڵام ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکانیش دژی کۆماری ئیسلامی لە مێژودا هاوشێوەی نەبوە. باهونەر وتویەتی: هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان مەرگی ژینا ئەمنیی نەبوە بەڵکو بونی گەندەڵی لە ئاستی ئابوریی و سیاسی و دیپلۆماسی وای کرد مەرگی ئەو کچە ببێتە بریسکەیەک بۆ هەڵگیرسانی ناڕەزایەتییەکان. ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کردوەتەوە؛ هەڵەیە ئەگەر بەرپرسان پێیان وابێت ناڕەزایەتییەکان کۆتایی هاتوە چونکە کێشەکان چارەسەر نەکراون و لە ئان و ساتدا ئەگەری سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان هەیە.
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی و سەرۆكی ئەنجومەنی بانكەکان كۆبونەوە، بۆ باسکردنی ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ پاکێجی یەکەمی ڕێگاکانی کۆنترۆڵکرنی ئاڵوگۆڕی دراو. ئەمڕۆ یەک شەممە 5ی2ی2023 عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێوەبەرانی گشتی و بانکە ناوخۆییەکان کۆبۆوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ پاکێجی یەکەمی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ ڕوونکردنەوە و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەیی و خێراترکردنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کڕینی دۆلار لەکۆبونەوەکە، پارێزگاری بانکی ناوەندی، جەختی لە توانای بانکی ناوەندی کردتەوە بۆ بەدیهێنانی هەموو داواکارییە یاساییەکان، ئاماژەی بەوەداوە کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دووەم پاکێجی سەرەکی بڵاو دەکرێتەوە. هەروەها عەلاق دووپاتی کردۆتەوە کە هیچ سنورێک، ناوخۆیی و دەرەکی نییە لە گواستنەوەی دەرەکی یان فرۆشتنی دۆلار بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی دارایی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2008 لە ئەنجومەنی نوێنەران. پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەدوە: کە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیان و توانای کڕینەکانیانەوە هەیە، کە پێویستە لە ئاستی ئامانجداردا جێگیر بکرێت و هەوڵەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان چڕبکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیان گەیاندن بە هاوڵاتیان. هەروەها عەلی عەلاق، ئاماژە بە سنووردار نەکردنی داواکاریەکانی گواستنەوەی بیانی و پارەی کاش لە بەغدا و کاری خێرا بۆ وەرگرتنی لقی بانکی لە پارێزگاکان و راستەوخۆ ئاماژەی بە بانکی ناوەندی عێراق کرد بۆ کردنەوەی کەناڵی نوێی دەرەکی بۆ ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی گواستنەوەی بیانی. ئاماژەی بەوەشکردوە کە بانکی ناوەندی رێکار و سزای توند بەرامبەر سەرپێچیکارەکان دەگرێتە بەر، هەروەها ستایشی رۆڵی هەندێک لە بانکەکان کرا لە پابەندبوون بە هەر شتێک کە ئامانجەکانی ئاماژەپێکراو بەدەستدەهێنن. لەکۆتای کۆبونەوەکە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان بانکی ناوەندی و بانکەکان، کە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پاکێجی یەکەمی ڕێکارەکان دەکرێت، چاودێری دیاردەکان و دەرئەنجامەکان و بەربەستەکان بکرێت و پێشنیاری گونجاویان لەبارەیانەوە پێشکەش بکرێت.
رۆژنامەوانێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی بانگەشە دژی دەسەڵاتی ئێران لە ناڕەزایەتییەکان سزای یەک ساڵ و پێنج مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ مەسعود کوردپور، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان بە تۆمەتی بانگەشە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی ئاسایشی گشتی لە لایەن دادگایەکی ئێران لە شاری بۆکان سزای 17 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە. بە پێی زانیارییەکان کوردپور بەهۆی ئەو سزایەوە لانیکەم دەبێت نۆ مانگ زیندانیی بکرێت. مەسعود کوردپور لە رێکەوتی (20/9/2022) تەنها چوار رۆژ دوای مەرگی ژینا ئەمینی لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کرا و گوزرایەوە بۆ زیندانی ورمێ و دواتر بۆ زیندانی میاندواو و لە ئێستاشدا لە زیندانێکی شاری بۆکان بەند کراوە. ئەو رۆژنامەنوسە لە هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دژی رۆژنامەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوای مەرگی ژینا دەستگیرکرا و 138 رۆژە لە زیندان بەندکراوە .
سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران رەخنە لە دەسەڵاتی وڵاتەکی دەگرێت و دەڵێت ناڕەزایەتیی بەرفراوان لە وڵاتەکەدا رون و ئاشکرایە و دەسەڵات بۆ رازیکردنی کەمینە بوەتە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی لە لای زۆرینەی خەڵک. محەمەد خاتەمی، یەکێک لە سەرکردەکانی بەرەی ریفۆرمخوازان لە ئێران و سەرۆک کۆماری پێشوتری وڵاتکە لە بەیاننامەیەکیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، دەڵێت: گەنجانی وڵاتەکە زۆر بێزار و ناڕازین و ئەو بێزاریەش نەوەی رابردوی گرتوەتەوە چونکە سەرکوت کراون و بەشێویەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. خاتەمی لە بەیاننامەکەیدا: روخانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی رەت کردوەتەوە و رایگەیاندوە؛ بە پێی ئەو توانا و هێز و ئامرازانەی کە دەسەڵات هەیەتی ، روخان و نەمانی لە روی میکانیکییەوە ئاستەمە و ناکرێت. بە بڕوای ئەو" چاکسازیی لە کۆماری ئێسلامی ئێران پەیوەندیی بە گۆڕانکاریی لە دەستور و چاککردنی یاساکاندا نییە بەڵکو پەیوەندیی بە گەڕانەوە بۆ جەوهەر و هەوێنی دەستورەی ئێستای وڵاتەکەوە هەیە". ئەو وتوشیەتی" هیچ ئاماژەیەک لە دەسەڵاتدا بەدی ناکرێت بە ئامانجی چاکسازیی و دورکەوتنەوە لە دوبارەکردنەوەی هەڵەکانی رابرد و ئێستای". وتەکانی خاتەمی لە کاتێکدایە رۆژی رابردو میرحسێن موسەوی یەکێکی دیکەی لە سەرکردەکانی (بزوتنەوەی سەوز)ی سەر بە باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندبو؛ پێویستە دەستورێکی نوێ لە وڵاتەکەدا بنوسرێتەوە و بخرێتە دەنگدانەوە چونکە خەڵکی وڵاتەکە چاکسازیی و ریفۆرمخوازانیان تێپەڕاندوە. پێشتر ژمارەیەک میدیا و راگەیاندن ئاشکرایان کردبو کە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران 11 ساڵە کێشەی قوڵی لەگەڵ محەمەد خاتەمی هەیە کە بە یەکێک لە سەرکردەکانی ریفۆرمخوازان لە وڵاتەکە لەقەلەم دەدرێت و تەنانەت لەو ماوەیەدا وەڵامی دەیان نامە و نوسراوەی خاتەمیی نەداوەتەوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: "ئەمساڵ فۆرمی خۆراک دەبێتە ئەلکترۆنی و لە ڕێگەی مۆبایلەوە ھاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەی تۆمارکردن بەڕێوە ببەن". ئەمڕۆ یەک شەممە 5ـ2ی 2023 حسێن سەبری، ڕێکخەری وەزارەتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا میدیاکانی وتوە: "پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەستیپێکردووە و لە پارێزگای نەجەف کۆتاییی ھاتووە و ئێستا لە دیالە جێبەجێ دەکرێت". بەپرسەکەی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە: "بڕیارە دوای پارێزگای دیالە لە پارێزگای دھۆک جێبەجێ بکرێت و ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردووە لە ھەموو فەرمانگەکان، ئەمساڵ فۆرمی خۆراک نامێنێت و دەبێتە سیستمی ئەلکترۆنی، کە سیستمێکی پێشکەوتووە و ئیدی ھاوڵاتی کار بە فۆرمی وەرەقە ناکات". بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی وتوە: ' بەپێی ئەم سیستەمە ھاوڵاتییان بۆ زیادکردنی ئەندامێکی خێزان، یان کاتی مردنی ئەندام بۆ ئەوەی ناوی لاببرێت، تەنیا لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەتوانێت مامەڵەی بەڕێوە ببات و پێویست بە سیستمی کلاسیکیی پێشو ناکات.'' حسێن سەبری ئاماژەی بە ئەوەش کرد: "قۆناغی دواتر ھەموو سیستمەکە بە بریکارەکانی خۆراکەوە دەبەسترێنەوە و لە کاتی ھاتنی بەشەخۆراکی مانگانە لە ڕێگەی ئەلکترۆنییەوە بریکاری خۆراک ھاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و ناوی ئەو ماددانەی بۆ ئەو مانگانەی دابەش دەکرێن دەخرێنە بەردەستی ھاوڵاتییان".
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، رایگەیاند، پێویستە لایەنگرانی هەدەپە گوێ لە هەندێک گفتوگۆی ناپەسەند نەگرن و کار بۆ هەڵبژاردن بکەن." دەمیرتاش تویتێکی بە زمانی کوردی (کورمانجی) لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە و بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کرد کە دەنگ بە هەدەپە دەدەن. دەمیرتاش دەڵێت، بەشداری لە کاروچالاکی هەڵبژاردن بکەن و بەگوێرەی سەرۆکەکانتان بجووڵێنەوە. تویتەکە بەم شێوەیەیە: " هەر کەسێک چی دەڵێت با بیڵێت، گوێ لە گفتوگۆی بێئەخلاق و بێئەدەب مەگرن. لە هەموو جێگەیەک خۆتان رێکبخەن و بەشداری لە خەباتی هەڵبژاردنەکاندا بکەن و بەگوێرەی سەرۆکەکانتان بجووڵێنەوە. بەڵێنمان داوە، سەردەکەوین. سڵاوی گەرم..." https://twitter.com/hdpdemirtas/status/1622238818647564289?s=20&t=6RwrAGBKDLpWkie-6O0lXg
هاوڵاتی وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی رێزنیکۆف ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئۆکرانیا چەکی دوور مەودا کە لە لایەن ئەمریکاوە پێیاندراوە بەکارناهێنێت بۆ لێدانی خاکی ڕووسیا و تەنیا یەکەکانی ڕوسیا لە خاکی داگیرکراوی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت. ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی دووپاتیکردەوە موشەکێکی نوێ کە مەودای لێدانی ئۆکرانیا دوو ئەوەندە دەکات بەشێکە لە یارمەتییە سەربازییەی بە بڕی 2.175 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ یارمەتیدانی کیڤ لە شەڕی گەڕانەوەی هێزەکانی ڕووسیادا لەخۆ دەگرێت. وتیشی ،"ئێمە هەمیشە بە فەرمی ڕایدەگەیەنین، کە ئەو چەکانە بەکارناهێنین کە لەلایەن هاوبەشە بیانیەکانەوە دابین دەکرێن بۆ ئەوەی خاکی ڕوسیا بکەینە ئامانج بەڵکو ئێمە تەنها لە یەکەکانی ڕووسیا تەقە دەکەین لە خاکی ئۆکرانیادان ". ئەم قسانەی ریزینیکۆف لە کاتێکدایە دیمیتری مێدڤدێڤ، جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا له چاوپێکەوتنێکدا ،لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نادانا فریدریخسۆن ڕایگەیاند،"دابینکردنی چەکەی پێشکەوتوو زیاتربۆ ئۆکراینا تەنها دەبێتە هۆی زیاتر کردنی گرژییەکان و هەموو ئۆکرانیا دەسوتێت".
هاوڵاتی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل کە لە سەرەتای شەڕی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا بە کورتی وەک نێوەندگیر لە نێوان ئەو دوو وڵاتە کاری کردووە دەڵێت بەڵێنێکی لە سەرۆکی ڕووسیاوە پێدراوە کە هاوتا ئۆکرانییەکەی نەکوژێت. نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائل لە هەفتەی یەکەمی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا وەک نێوەندگیرلە نێوان ئەو دوو وڵاتە دەرکەوت و بوو بە یەکێک لە چەند سەرکردەیەکی ڕۆژئاوا کە هەستا بە بینینی ڤلادیمیر پوتین لە کاتی جەنگدا لە گەشتێکی خێرادا بۆ مۆسکۆ لە مانگی ئاداری ڕابردوودا،لە کاتێکدا هەوڵی نێوەندگیری بینێت وا دەردەکەوێت کە کەم کاری کردووە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو خوێنڕشتنەکە کە تا ئەمڕۆ بەردەوامە، لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە کۆتایی ڕۆژی شەممەدا بڵاوکراوەتەوە، ڕووناکی خستەسەر دیبلۆماسیەتی ژوورە داخراوەکان و هەوڵە بەپەلەکان بۆ کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکەو گەیشتن بە چارەسەر لە سەرەتای ڕۆژەکانی هەڵگیرسانی چەنگەکەدا. لە چاوپێکەوتنە پێنج کاتژمێریەکەدا، کە دەستی لە چەندین بابەتی گرنگ دا، بێنێت دەڵێت پرسیاری لە پوتین کردووە کە ئایا بەنیازە ڤۆلۆدیمەر زیلنسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا بکوژێت یان نا. بێنێت: من پرسیارم لە پوتین کرد ' ئەمە چیە؟ ئایا تۆ پلانت داناوە بۆ کوشتنی زیلینسکی؟ ئەو وتی "من زیلینسکی ناکوژم" پاشان بە ئەوم گوت: "دەبێت بەڵێنی ئەوەم بدەیتێ کە زیلینسکی ناکوژیت" ئەو وتی من زێلێنسکی ناکوژم". بینێت وتی کە دواتر پەیوەندی کردوە بە زیلینسکی بۆ ئاگادارکردنەوەی لە پەیمانەکەی پۆتین. وتیشی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بە زیلینسکیم گوت: گوێبگرە، من لە کۆبونەوە بووم لەگەڵی ئەو تۆ ناکوژێت ،زیلینسکیش پرسی: دڵنیایت؟ من وتم '100٪ ئەو تۆ ناکوژێت''. بێنێت، سەرکردەیەکی زۆر نەویستراوی ئیسرائیلە کە تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ وەک سەرۆک وەزیران خزمەتی کردووە کاتێک جەنگەکە هەڵگیرسا، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو خۆی ڕاپێچی دبلۆماسی نێودەوڵەتی کرد دوای ئەوەی ئیسرائیلی خستە ناو زەمینەیەکی نائاسوودەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. هاوکات،ئیسرائیل پەیوەندیە باشەکانی لەگەڵ کرێملین لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران بە ستراتیجی دەزانێت بەڵام خۆی لەگەڵ گەلانی ڕۆژئاوا هاوچەشن دەکات و هەروەها بەنیازە پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا نیشان بدات. جێگەیباسە حکومەتی بێنێت، کە کە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای نارد بۆ ناو دوورخستنەوەیەکی سیاسی کورت، لە هاویندا بەهۆی شەڕکردنەوە ڕووخا. بێنیت لە سیاسەت دوورکەوتەوە و ئێستا هاوڵاتیەکی تایبەتییە.
هاوڵاتی لە سنووری سلێمان بەگی پارێزگای سەلاحەدین، حەشدی شەعبی 10 پێشمەرگە دەستگیر دەکەن، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، "دوای ئیستفزازکردن ئازادیان کردوون." ئەمڕۆ یەکشەممە کاوە شێخانی، راوێژکاری ئەمنی و سەربازی پارێزگاری سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوە، بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتی تێپەڕبوونی 10 پێشمەرگە لە بازگەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیر کراون ئەو ڕاوێژکارە وتوشێتی، "دوای ئاگادار کردنەوەیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی دادگاوە پێشمەرگەکانیان ئازاد کردووە". هاوکات فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 9ی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنیان بە رووداوی گوتووە "بە تۆمەتی چەکی بێ مۆڵەت بووە ولەکاتی دەستگیرکردنی پێشمەرگەکاندا، ئیستیفزاز کراون، بەڵام ئازار نەدراون و ئێستا گەڕاونەتەوە."
هاوڵاتی بەڕێوبەرایەتی بایدن ستایشی پنتاگۆنی کرد بۆ ئەوەی لە ڕۆژی شەممە باڵۆنێکەکەی چینی لە کەنار ئاوەکانی کالیفۆڕنیا خستە خوارەوە و لە وڵامی ئەمەدا چین ناڕەزای خۆی دەربڕی و بە ناپێویستی زانی هاوکات گوتی "وەڵامدانەوەی پێویستیان " دەبێت. باڵۆنە چینییەکە، کە ئەمریکا بە "سیخووڕی" تۆمەتباری دەکرد، ئێوارەی رۆژی شەممە خرایەخوارەوە. لەو بارەیەوە پێنتاگۆن رایگەیاند باڵۆنەکە بە فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری F-22 کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە. پێنتاگۆن ئەوەشی نەشاردەوە، باڵۆنەکە بووەتە هۆی هەڵکشانی گرژی لەنێوان واشنتن و پەکین. مشتومڕەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دروست بوو، کاتێک بەرپرسانی ئەمەریکا وتیان کە ئەوان بەدوای باڵۆنێکی گەورەی چینیدا دەگەرێن لە ئاسمانەکانی ئەمریکا و ڕایانگەیاند بۆ مەبەستی سیخوڕی لە ئاسمانی ئەمریکایە لە کاتێکدا چین لە وڵامی ئەمەدا ڕایگەیاند کە بەهۆکاری کەشوهەوا ئە باڵۆنە چۆتە ئاسمانی ئەو وڵاتەوەو بە مەبەست نەبووە. دواجاربە هۆی ئەو گوشارو ڕەخنانەی کرایە سەر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئانتۆنی بلینکن لە ڕۆژی هەینی گەشتێەکەی کە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامی بدات بۆ ئەو وڵاتە هەڵیوەشاندەوەو ئەمەش گرژییەکانی زیاتر کرد. لەم بارەیەوە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا خستنەخوارەوەکەی بە "ئەنقەست و یاسایی" ناوبرد کە لە وەڵامی "پێشێلکردنی قبووڵنەکراوی سەروەرییەکەمان لەلایەن چینەوە" هاتووە. هاوکات وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، ئەوان "بەڕوونی" داوایان لە ئەمریکا کردبوو بۆ ئەوەی "بەشێوەیەکی گونجاو، لەسەرخۆ و پرۆفێشناڵانە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکەدا بکەن،" بەڵام وەکو خۆی دەڵێت ئەمریکا "رژد بوو لەسەر ئەوەی هێز بەکاربهێنێت." وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداریش دەدات لەوەی "چین بەشێوەیەکی تووند پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندییە رەواکانی دەکات و مافی ئەوەشی هەیە وەڵامی پێویستی زیاتریش بداتەوە".
رێبەری کۆماری ئیسلامی بڕیارى لێبوردنی گشتی و مەرجدار بۆ دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان دەردەکات و لێبوردنەکە لە 11ی ئەم مانگە جیبەجی بکرێت. بەپێی پێشنیاری موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری وڵاتەکە بڕیار وایە 11ی ئەم مانگە هاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی (شۆڕشی کۆماری ئیسلامی) لە ئێران، لێبوردنی گشتی بۆ دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان دەربکرێت. ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاوی کردوەتەوە؛ ئازادکردنی دەستگیرکراوان بە مەرج دەبێت، بەو پێیە دەبێت هیچ دەستگیرکراوێک تۆمەتی سیخوڕی لەسەر و راستەوخۆ لەگەڵ دەزگاهەواڵگریە بیانیەکان پەیوەندیی نەبوبێت و تۆمەتی کوشتن و بریندارکردنی لەسەر نەبێت. هاوکات مەرجەکانی دیکە ئەوەن کە ئەو دەستگیرکراوانە سکاڵایان لەسەر تۆمار نەکرابێت و لە شەقام و شوێنە گشتییەکان ئاگری نەکردبێتەوە وهێرشی نەکردبێتە سەر دەزگا و دامەزراوەکانی حکومییەکان. ئەمە لەکاتێکدایە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە تا ئێستا نزیکەی 20هەزار کەس دەستگیرکراون کە چارەنوسی زۆربەیان ناڕونە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتیش ئاماژەیان بەوەکردوە کە لانیکەم شەش هەزار کەس لەو بەشەی کوردستان دەستگیرکراون.
پاسێک کە سەرنشینی خەڵکی ئامەدی تێدابوو وەرگڕا و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەس بریندار بوون. سەرچاوەکانی هەواڵ لە باکوری کوردستان رایانگەیاند، پاسێک کە لە ئامەدەوە بەڕێکەوتبوو و بەرەو شاری بۆدرومی تورکیا دەڕووی، لە ناوچەی دیناری سەر بە پارێزگای ئافیۆنکاراهیسار وەرگەڕا. بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسیش بریندار بوون کە برینی ژمارەیەکیان قورسە. ژمارەیەکی زۆر ئامبۆڵانس و هێزی ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە کۆبوونەتەوە و نەخۆشخانەکان بۆ نەخۆشخانەی ناوچەی دیناری ئافیۆنکاراهیسار گواستراونەتەوە. دوو رۆژە لە باکوری کوردستان و تورکیا بەفرێکی زۆر دەبارێت و دوێنێ رێگەی نێوان ئامەد و روحا داخرابوو. هەروەها چەندین گەشتی ئاسمانیش راگیرابوون. حکومەت هوشداری بە هاوڵاتیان دابوو کە بۆ کاری پێویست نەبێت، لەنێوان شارەکاندا هاتوچۆ نەکەن.
