پەکین هەڕەشەی 'وەڵامدانەوە' دەکات دوای ئەوەی ئەمریکا باڵۆنەکەی خستە خوارەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوبەرایەتی بایدن ستایشی پنتاگۆنی کرد بۆ ئەوەی لە ڕۆژی شەممە باڵۆنێکەکەی چینی لە کەنار ئاوەکانی کالیفۆڕنیا خستە خوارەوە و لە وڵامی ئەمەدا چین ناڕەزای خۆی دەربڕی و بە ناپێویستی زانی هاوکات   گوتی  "وەڵامدانەوەی پێویستیان " دەبێت.

باڵۆنە چینییەکە، کە ئەمریکا بە "سیخووڕی" تۆمەتباری دەکرد، ئێوارەی رۆژی شەممە خرایەخوارەوە. لەو بارەیەوە پێنتاگۆن رایگەیاند باڵۆنەکە بە فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری F-22 کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە. پێنتاگۆن ئەوەشی نەشاردەوە، باڵۆنەکە بووەتە هۆی هەڵکشانی گرژی لەنێوان واشنتن و پەکین. 

مشتومڕەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دروست بوو، کاتێک بەرپرسانی ئەمەریکا وتیان کە ئەوان بەدوای باڵۆنێکی گەورەی چینیدا دەگەرێن لە ئاسمانەکانی ئەمریکا و ڕایانگەیاند بۆ مەبەستی سیخوڕی لە ئاسمانی ئەمریکایە لە کاتێکدا چین لە وڵامی ئەمەدا ڕایگەیاند کە بەهۆکاری کەشوهەوا ئە باڵۆنە چۆتە ئاسمانی ئەو وڵاتەوەو بە مەبەست نەبووە.

دواجاربە هۆی ئەو گوشارو ڕەخنانەی کرایە سەر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  ئانتۆنی بلینکن لە ڕۆژی هەینی گەشتێەکەی کە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامی بدات بۆ ئەو وڵاتە هەڵیوەشاندەوەو ئەمەش گرژییەکانی زیاتر کرد.

لەم بارەیەوە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا خستنەخوارەوەکەی بە "ئەنقەست و یاسایی" ناوبرد کە لە وەڵامی "پێشێلکردنی قبووڵنەکراوی سەروەرییەکەمان لەلایەن چینەوە" هاتووە. 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، ئەوان "بەڕوونی" داوایان لە ئەمریکا کردبوو بۆ ئەوەی "بەشێوەیەکی گونجاو، لەسەرخۆ و پرۆفێشناڵانە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکەدا بکەن،" بەڵام وەکو خۆی دەڵێت ئەمریکا "رژد بوو لەسەر ئەوەی هێز بەکاربهێنێت."

وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداریش دەدات لەوەی "چین بەشێوەیەکی تووند پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندییە رەواکانی دەکات و مافی ئەوەشی هەیە وەڵامی پێویستی زیاتریش بداتەوە". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار