شێوازی جیاوازی ناڕەزایەتییەکان بە دروشم نوسین و سوتاندنی بنکە و دامەزراوەکانی دەسەڵاتی ئێران 144 رۆژە بەردەوامە و پێگەیەک ئاشکرای دەکات کە کۆماری ئیسلامی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان زیندانیانی ئاسایی ئازاد دەکات و لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک گەنج و لاو دەستگیرکران و ژمارەیەک چالاکوان و خۆپیشاندەر سزای زیندانی و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێنرا. ناڕەزایەتییەکان زیاترین کاریگەرییان لە بوارەکانی نەوت و بازرگانی و بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبوە و ئاماژەکانی قوڵبونەوەی قەیرانەکان لە ئامارەکاندا ئاشکرا دەبێت. نوسینی دروشم و سوتاندنی پۆستەر و وێنەی سەرکردەکان و بنکە و ناوەندەکان و تێکدان پەیکەر و هێماکانی کۆماری ئیسلامی بوەتە کێشەیەکی گەورە بۆ دەسەڵاتی ئێران و لە دوای نەمانی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی و بەرفراوان، ئەو دیاردانە بە ئاستێک زیادی کردوە کە بە وتەی هەندێک سەرچاوەی دەسەڵات تێچوی چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەیان لە زیانی خۆپیشاندانەکانی سەرشەقامەکان زیاترە. ئەمڕۆ ژمارەیەک گەنج و لاو لە شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و سنە دەستگیر کران و ژمارەیەکیش چالاکوان و خۆپیشاندەر سزای زیندان و لێدانی قامچیان بەسەردا سەپێنرا. ژنە چالاکوانێکی کورد بە ناوی فریشتە حوسێنی تەمەن 38 ساڵ بە تۆمەتی بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگایەکی شاری بۆکان سزای هەشت مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا لە لایەکی و هاوکات سزای هەشت مانگ زیندانی و 50 قامچی بەسەر دو گەنجی شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشاندا سەپێنرا. لێبوردن بۆ کەمردنەوەی خەرجییەکان پێگەی (رویداد 24) لە ئێران؛ ئاشکرای کردوە ئازادکردنی ئەو زیندانی و دەستگیرکراوانەی بەر لێبوردنە گشتییەکەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی دەکەون مانگانە زیاتر لە 66 ملیۆن دۆلار خەرجیی بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە. ئەو پێگەیە ژمارەی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بە 30 هەزار کەس لەقەڵەم داوە و نوسیویەتی؛ بە گشتی زیاتر لە 240 هەزار کەس لە زیندانەکانی ئێراندا بەند کراون کە حکومەت پێش ناڕەزایەتییەکان پلانی هەبوە ژمارەی ئەو کەسانە بۆ 20 هەزار کەس کەم بکاتەوە. تەندروستیی و سەرپۆش وەزیری تەندروستیی ئێران هۆشداریی دەدات ئەگەر هەر پزیشک و دەرمانخانە و ناوەندێکی تەندروستیی پابەندی سەرپۆش و باڵاپۆشی نەبن دادەخرێن و رێگە بەو کەسانەش نادرێت لە ناوەندە تەندروستییاکان و نەخۆشخانەکانە حکومەییەکاندا کاربکەن کە پێچەوانەی رێنماییەکانی تایبەت بە باڵاپۆشبون لە کۆماری ئیسلامی هەڵسوکەوت دەکەن. ئێران دوای هەشت ساڵ بنکەیەکی سەربازیی لە ژێر زەوی ئاشکرا دەکات ئێران بنکەیەکی سەربازیی لە ژێر زەوییەوە ئاشکرا دەکات و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات. محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی ئاشکراکردنی بنکەیەکی هێزەکانی ئاسمانیی لە ژێرزەویی بە ناوی (هەڵۆ 44) یان (عوقاب 44) هەڕەشەی لە ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە کرد. بە وتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دروستکردنی ئەو بنکە سەربازییە هەشت ساڵی خایاندوە و هیچ بۆمێک ناتوانێت کاریگەریی لەسەر ئەو بنکەیە هەبێت کە فڕۆکەی جەنگیی و کەرەستەی سەربازیی تێدا حەشار دراوە. فرۆشی نەوتی ئێران لە سفر نزیک دەبێتەوە رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کرد؛ ئەو کەشتییانەی پێشتر بە نهێنی نەوتی ئێرانیان لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ دەکردەوە لە ئێستادا لە بەرژەوەندیی وڵاتێکی دیکە ئەو کارە دەکەن و دەستبەرداری ساخکردنەوەی نەوتی ئێران بون. رۆژنامەی (فاینانشاڵ تایمز)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە؛ ئەو کەشتییانەی کە نەوتی ئێرانیان بە نهێنی لە پێناو دەربازکردنی وڵاتەکە لە سزا نێودەوڵەتییەکان لە بازاڕەکانی نەوتی جیهان ساخ دەکردەوە لە ئێستادا نەوتی روسیا دەگوزانەوە. بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکە ئەو کەشتییانە کە ژمارەیان لە 16 کەشتی زیاترە و بە کەشتی رۆحەکان ناودەهێنرێن بەهۆی سزاکانی سەر نەوتی روسیا لە ئێستا نەوتی ئەو وڵاتە لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ دەکەنەوە. ئەمریکا لە دوای ناڕەزایەتییەکانەوە بیر لە رێککەوتنی نوێ دەکاتەوە پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لێخۆشبونێکی بۆ مۆسکۆ و تاران دەرکردوە تا هاوکاریی ئەتۆمییەکانی روسیا بۆ ئێران بەردەوام بێت. پێگەی واشنتۆن فری بەیکن(The Washington Free Beacon) لە ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە؛ بە بڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی لێخۆشبون بۆ هاوکاریی ئەتۆمیی روسیا لەگەڵ ئێران دەرچوە. بە پێی ئەو فەرمانەی بایدن کە لە 31ی مانگی رابردودا دەرچوە و چواری ئەم مانگە کۆنگرێسی لێ ئاگادار کراوەتەو، کۆمپانیاکانی سەر بە رۆس ئەتۆم (Rosatom) بەردەوامبن لە هاوکارییەکانیان بۆ وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران. بازرگانیی ئێران لە لێواری هەڵدێر ژوری بازرگانیی ئێران ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی تەنها بازرگانیی لەگەڵ پێنج وڵاتی جیهاندا هەیە و ئەندامێکی ژوری بازرگانیی دەڵێت؛ ژاپۆن سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ تاران رادەگرێت. بەهرام شەکوری، ئەندامی ژوری بازرگانیی ئێران رایگەیاندوە؛ بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر تاران، ئاستی بازرگانیی وڵاتە زۆر دابەزیوە و لە ئێستا تەنها لەگەڵ پێنج وڵات بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکرێت. بە وتەی شەکوری، ئێران لە ئێستادا راستەوخۆ لەگەل (چین،ئیمارات، تورکیا،عەممان، ئیمارات) ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکات.
هاوڵاتی گوتەبێژی ئاژانسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بوومەلەرزەکە مەترسی بۆ سەر گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لە رێگەی سنوورەوە بۆ سووریا دروستکردووە، چونکە ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان و شۆفێری بارهەڵگرەکانیش وەکو هەمووانی دیکە لە نێو داروپەردووەکاندا بەدوای ئەندامانی خێزانیان دەگەڕێن. یێنس لەیارک، گوتەبێژی ئاژانسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت،بوومەلەرزەکە "کاریگەریی تراژیدی لەسەر خەڵکێکی زۆر هەبووە، لەوانەش ستافەکەمان." هاوکات داوای یارمەتی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و دەڵێت: "تکایە، ئەمە هیچی بە سیاسی مەکەن، با یارمەتییەکە بگەیێنینە دەستی خەڵکەکە کە زۆر پێویستیان پێیەتی.". گوتەبێژەکەی ئاژانسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە لەبارەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، باشووری تورکیا و باکووری سووریاوە لە جنێڤ بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئەوێ ناوچەی کارەساتە." باسی لەوەشکرد، تاکە دەروازەی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ باکووری رۆژئاوای سووریا، دەروازەی بابلهەوایە لە نێوان ئیدلب و هاتای، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بوومەلەرزە 7.8 پلەکەی رۆژی دووشەممە زیانی گەورەی بە رێگەوبان و ژێرخانی ناوچەکانی دەوروبەر گەیاندووە. نیگەرانییەکان بە دیاریکراوی لەبارەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لە زیادبووندان، چونکە کارەساتە سرووشتییەکە لە کاتێکدایە ناوچەکە رووبەڕووی هەژاری، سەرماوسۆڵەی زستان، قەیرانی ئاوارە و پەتای کۆلێرا دەبێتەوە. بە تایبەت یەکێک لە نیگەرانییەکان چۆنیەتیی گەیاندنی یارمەتییە بە هەموو ئەوانەی کە لە سووریا پێویستیان پێیەتی.
هاوڵاتی رێكخراوی تهندروستی جیهانی بڵاویكردهوه، بههۆی لێكهوتهكانی بوومهلهرزهكهی دوێنێی توركیا و سووریا، پێشبینیدهكرێت ملیۆنهها كهس زیانیان بهربكهوێت کە ملیۆنێک کەسیان منداڵان. ئهدیلهید مارشانگ بهرپرسی بهشی فریاگوزاری له رێكخراوی تهندروستی جیهانی رایگهیاند، پتر له 23 ملیۆن كهس بههۆی لێكهوتهكانی بوومهلهرزهكهی باكووری سووریا و باشووری توركیا زهرهرمهنددهبن و له چوارچێوهی ئهو 23 ملیۆن كهسه، یهك ملیۆنی منداڵن. وتیشی: "سووریا 12 ساڵه كێشهی سیاسی ههیه، له ئێستادا ئهو زیانهی بهركهوتووه، دهكرێت له رووی مرۆییهوه هاوكاری بكرێت". دهشڵێت: "زیان و لێكهوتهكانی بوومهلهرزهكهی توركیا و سووریا بههۆی داخستنی قوتابخانه و رێگه و بان و داڕمانی شوێنی نیشتهجێبوونی ملیۆنهها كهس دهبێت، ههروهها نهگهیشتنی خۆراك و دهرمانی پێویست كاریگهری بۆسهر هاووڵاتییانی ئهو دوو وڵاته دهبێت". هاوکات،ئاژانسی هەواڵی بی بی سی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە بەگوێرەی دوایین ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە 6 هەزار کەس بەهۆی بومەلەرزەکەی دوێنێوە لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە. جێگەیباسە، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند و بوومهلهرزهكه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چهند وڵاتی دیكهی ناوچهكه ههستی پێكراوه.
رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کرد؛ ئەو کەشتییانەی پێشتر بە نهێنی نەوتی ئێرانیان لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ دەکردەوە لە ئێستادا لە بەرژەوەندیی وڵاتێکی دیکە ئەو کارە دەکەن و دەستبەرداری ساخکردنەوەی نەوتی ئێران بون. رۆژنامەی (فاینانشاڵ تایمز)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە؛ ئەو کەشتییانەی کە نەوتی ئێرانیان بە نهێنی لە پێناو دەربازکردنی وڵاتەکە لە سزا نێودەوڵەتییەکان لە بازاڕەکانی نەوتی جیهان ساخ دەکردەوە لە ئێستادا نەوتی روسیا دەگوزانەوە. بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکە ئەو کەشتییانە کە ژمارەیان لە 16 کەشتی زیاترە و بە کەشتی رۆحەکان ناودەهێنرێن بەهۆی سزاکانی سەر نەوتی روسیا لە ئێستا نەوتی ئەو وڵاتە لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ دەکەنەوە. فاینانشاڵ تایمز ئاماژەی بەوەکردوە پێشتر تەنها نۆ کەشتی رۆحەکان نەوتی روسیایان بۆ بازاڕەکانی جیهان گواستوەتەوە بەڵام لە دو مانگی رابردودا ئەو 16 کەشتییە سەرجەمیان نەوتی سەرقاڵی گواستنەوەی نەوتی روسیا بون و هیچ بڕە نەوتێکیان بۆ ئێران نەگواستوەتەوە. بە پێی زانیارییەکان؛ روسیا نەوتەکەی لە بازاڕەکاندا نە نرخێکی زۆر کەمتر لە نەوتی ئێران رادەست دەکات و لە بەرامبەر هەر بەرمیلێکدا 50 دۆلار وەردەگرێت و کرێی گواستنەوەشی بۆ کەشتییەکان دو هێندەی ئێران بوە و هەر ئەوەش وای کردوە کەشتی رۆحەکان چیتر نەوتی ئێران بە نهێنی لە بازاڕەکاندا ساخ نەکەنەوە. زیاتر لە چەند ساڵێکە ئێران توانیویەتی لە رێگەی ئەو کەشتییانەی کە بە ئاڵای وڵاتانی دکە و بە بێ بەکارهێنانی ئاماژەی ئەلیکترۆنی (جی پی ئێس) و دور لە چاودێریی کۆمپانیاکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، نەوتەکەی لە بازاڕەکاندا ساخ بکاتەوە و بەوەش تاران خۆی لە سزاکانی ئەمریکا بۆ رێگریی لە فرۆشی نەوتەکەی دەرباز کردوە. لە ماوەی رابردودا ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە؛ کە بە کردار فرۆشی نەوتی ئێران لە بازاڕەکانی جیهان بۆ سفر دادەبەزێنێت و لەو چوارچێوەیەشدا هۆشداریی داوەتە وڵاتی چین کە نەوت لەو وڵاتە نەکڕن لە کاتێکدا تەنها چین رۆژانە 850 هەزار بەرمیل نەوتی لە ئێران کڕیوە.
ئێران بنکەیەکی سەربازیی لە ژێر زەوییەوە ئاشکرا دەکات و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات. محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی ئاشکراکردنی بنکەیەکی هێزەکانی ئاسمانیی لە ژێرزەویی بە ناوی (هەڵۆ 44) یان (عوقاب 44) هەڕەشەی لە ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە کرد. باقری رایگەیاند؛ ئەگەر ئیسرائیل لە هەر وڵاتێکەوە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوا ئەو وڵاتەش لە لاین سوپای ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج. لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی لەوە کردەوە؛ هەر وڵاتێکی ئیسلامی و عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە ئەوا ناپاکیی بەرامبەر جیهانی ئیسلام کردوە. محەمەد باقری پێش ئاشکراکردنی ئەو بنکە سەربازییەی وڵاتەکەی رایگەیاندبو؛ دەستکەوتێکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری سەربازیدا دەبێتە مایەی سەرسوڕمان و دەرخستنی ئاستی توانا سەربازییەکانی لە جیهاندا. سوپای ئێران دوای تورکیا و میسر بە سێەم سوپای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەم دەدرێت لە روی ژمارەی چەک و کەرەستەی سەربازییەوە بەڵام سوپای ئەو وڵاتە بەهۆی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانەوە نەیتوانیوە لە ئاستی تەکنەلۆژیادا پێشکەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنێت.
هاوڵاتی محهمهد شیاع سوادانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق سەبارەت بە دۆلار ئامۆژگاری عێراقییەکان دەکات و دوپاتی دەکاتەوە "دینار بەهێزترە"، دهشڵێت، "بڕیارماندا دهستكاری بههای دۆلار بهرامبهر به دینار بكهین و پێویستە هاوڵاتیان دۆلار نەکڕن". ئەمڕۆ حکومەتی عێراق دابەزاندنی بەهای دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراق بۆ 130 هەزار دینار پەسندکرد. لەوبارەیەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "بڕیارماندا دەستکاریی بەهای دراو بکەین." هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە "کڕینی دۆلار" بە دووربگرن. محهمهد شیاع سوادانی ئێوارهی ئهمڕۆ لهمیانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، "100 ڕۆژ بۆ حکومەت تێپەڕیوە، هەر لەسەرەتاوە ئەولەویەتمان بۆ کاری وەزارەت و پارێزگاکان داناوە و هیچ هێڵی سور لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیدا نییە"، بەڵێنیشیدا "ئەو پارەیەی پێش ساڵی 2003 و دوای ساڵی 2003 دزرابون، بگەڕێنێتەوە". جەختی لەوەکردەوە کە "ههنگاوی دوەمی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرزبونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەست پێدەکات". هاوكات پهیامێكی ئاڕاستهی هاوڵاتیان كرد و وتی، "بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بڕوا بکەن کە دینار لە دۆلار بەهێزترە، ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەم کە دۆلار نهكڕن". سودانی لەبارەی یاسای نەوت و گاز گوتی: "گفتوگۆ لە نێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی رەشنووسی یاسای نەوت و گاز هەیە. لەسەر پڕۆژەکە دەکەین و دوای پەسندکردنی یاسای بودجەی 2023، پێشکێشی پەرلەمانی دەکەین."
هاوڵاتی کۆمیتەی دژە جیاکاری عەرەبی-ئەمریکی، دەڵێت هەڵگرتنی سزاکان دەرگاکان بۆ یارمەتییە پێویست و تەواوکەرەکان دەکاتەوە کە یارمەتی دەستبەجێ بۆ ئەو کەسانە دابین دەکات کە پێویستیان پێیەتی. هەروەها نێد پاریس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە بڕیارمان داوە ئەوەی لەتواناماندا بێت بیکەین بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیانی سوریا، هەروەها وتیشی ئێمە لەڕێگەی ڕێکخراوە ناحوکمیە مرۆییەکانەوە هاوکاریەکانمان دەگەێنینە قوربانیەکانی سوریا. هاوکات ئەمریکا ڕەتیکردۆتەوە ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا پەیوەندی هەبێت بۆ گەیاندنی هاوکاریە مرۆییەکان بە گەلی سوریا، لەبەرامبەریشدا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەدەکەن کات زۆر گرنگە و پێویستە بەزووی هاوکاری پێویست بگەێندرێتە دەست قوربانی و زیانلێکەوتووەکان. هاوکات وتەبێژی دەزگای مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکانیش دەڵێت، سوریا بە ١١ ساڵ جەنگدا تێپەڕیوە و ژێرخانی وزەی تێکشکاوە، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتەکە بەهۆی ئەوەی هەربەشێكی بەدەست گروپێکی سیاسی یان چەکداریەوەیە گەیشتنی هاوکاریەکان زۆر زەحمەتە. هەروەها جێنس لارکێ، وتەبێژی دەزگایی مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکان وتیشی، زۆر گرنگە کە سیاسەت بەلاوە بنێین وهاوکاری قوربانیەکان بکەیەین، ئەمە دەربارەی ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤە. لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی سوریا ئاماژەیان بەوەداوە، کەمی سوتەمەنی، خراپبوونی شەقام وڕێگاکانی هاتوچۆو کەشی ساردی زستان بەربەستێکی گەورەی دیکەن لەگەیشتنی هاوکاریەکان بە گەلی سوریا. ئەمە لەکاتێکدایە هەریەک لە وڵاتانی جەزائیر وتونس، ئێران، ئێراق و ئیمارات وڕوسیا هەرزوو دەستیانکرد بە ناردنی هاوکاریەکانیان وتیمەکانی فریاکەوتن بۆ گەلی سوریا، ئیماراتی عەرەبی بەبڕی ١٣ ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی سوریا کرد. ئەم داوایەی ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەکاتێکدایە کە ماوەی چەندین ساڵە ئەمریکا سزای قورسی بەسەر سوریادا سەپاندووە ئەمەش دژی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر مافی مرۆڤ ئەنجام ئەدرێت لەلایەن حکومەتی سوریاوە.
هاوڵاتی سەلمان ڕوشدی بۆیەکەم جار دوای ئەوەی لە نیویۆرک بەچەقۆ هێرشەکرایە سەری قسەیکرد وباسی بارودۆخی خۆی کرد، هاوکات بڵاوبوونەوەی کتێبی " شاری سەرکەوتنی" ئاشکرا کرد، کە نوێترین ڕۆمانیەتی. سەلمان ڕوشدی لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرکەر چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام داو باسی لەوەکرد کە دۆخی باشترە، سەرەڕای ئەوەی بینایی چاوێکی لەدەستداوە وبەزەحمەت دەتوانێت بنوسێت بەهۆی ئەوەی چەند پەنجەیەکی ناتوانێت بجوڵێنێت و بەردەوام ڕاهێنان بەدەستی ئەکات، هەروەها باسی لە بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی " شاری سەرکەوتن" کرد لەماوەیەکی نزیکدا، ئەمەش یەکەم کتێبی سەلمان ڕوشدیە دوای ئەوەی هێرشکرایە سەری. لە لێدوانەکەیدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرکەر لەبارەی دۆخی تەندروستیەوە وتی، بەختم باشە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەسەرم هات دۆخم ئەوەندە خراپ نیە، دەتوانم هەستمە سەرپێ وبگەڕێم، وتیشی نیوەی خوارەوەی لەپی دەستم وپەنجەی گەورەم هەستی تێداماوە ودەتوانم بەکاریبێنم، ڕاهێنانی دەست زۆر ئەکەم و پێم دەڵێن دۆخم زۆرباشە. هاوکات لەبارەی توانای نوسین وزەحمەتیەکانی بەردەمی بەهۆی برینەکانیەوە، باسی لەوەکرد نوسین وتایپکردن بۆی زەحمەتە بەهۆی ئەوەی لەبەشێکی سەری پەنجەکانیدا هەستی نەماوە وتوانای کارکردنی نەماوە، هەروەها وەک خۆی دەڵێت کاتێک دەڵێم باشم، "مەبەستم ئەوەیە کە پارچەیەک لە جەستەم هەیە کە پێویستیان بە پشکنینی بەردەوام هەیە، هێرشێکی گەورە بوو". هەروەها سەلمان ڕوشی باسیشی لەوەکرد، کە بەهۆی هێرشەکەوە زەبری دەروونی بەرکەوتووە وپێویستی بەچارەسەرە، وتیشی ئەوە کاریگەری کردۆتە سەر توانای نوسینم، هەندێک کات ئەوەی دەینوسم ڕۆژی دواتر دەیسڕمەوە. لەبارەی ڕۆمانە نوێیەکەیەوە کە ڕێک پێش هێرشکردنەسەری تەواوببوو بەڵام نەیتوانی بڵاوی بکاتەوە ئاماژەی بەوەدا، کتێبەکە بەناوی " شاری سەرکەوتنە" و ٢١یەمین کتێبی خۆیەتی، داستانێکی ڕیالیستی ئەفسوناوییە دەربارەی خوداوەندێک کە شارێک لە تۆوەوە دروست دەکات و تا تەمەنی ٢٤٧ ساڵی دەژی، نووسەر سەرنجەکانی لەسەر وڵاتی لەدایکبوونییەتی، باس لەوە دەکات کە چی لە سەدەی ١٤ی باشووری هیندستاندا ڕوودەدات، وەک نواندنێک و بەرجەستەکردنێک سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و نەفرەتی تائیفەگەری دەبێ بخوێنرێتەوە. سەلمان ڕوشدی لە ساڵی ڕابردوودا لە ئاهەنگێکدا لە نیویۆرک لەکاتی وتارداندا لەلایەن هێرشبەرێکەوە بەچەقۆ بەسەختی بریندارکرا و بۆماوەی نزیکەی شەش هەفتە لەنەخۆشخانە مایەوە، ئەوەش بەهۆی ڕۆمانی " ئایەتە شەیتانیەکانەوە" کە لەساڵی ١٩٨٨ بڵاویکردبۆوە وناڕەزایەتیەکی زۆری موسڵمانانی بەدوای خۆیدا هێنا ولەلایەن ئایەتوڵا خومەینیەوە حوکمی کوشتنی درا وبڕەپارەیەکی زۆر وەک خەڵات دیاریکرا بۆ هەرکەسێک کە بیکوژێت. سەلمان ڕوشدی، ڕۆماننوس ونوسەری هیندی-بەریتانیە، خاوەنی چەندین خەڵاتە یەکێک لەوانە خەڵاتی بووکەریە کە بۆ ڕۆمانی " منداڵانی نیوەشەو" وەریگرتووە.
هاوڵاتی پزیشکێک لە نەخۆشخانەی باب ئەلهەوا دوای ١٨ کاتژمێر لە نەشتەرگەری بۆ بریندارەکانی بومەلەرزەکە باسی دۆخی نەخۆشخانەکە دەکات ودەڵێت، کارەبامان نیە وکەلوپەلی پێویستمان نیە بۆ چارەسەری نەخۆشخەکان، زۆربەی نەخۆشەکان منداڵن و بەسەختی بریندارن و ناچاریشن چەند کاتژمێر لە چاوەڕوانیدابن بۆ پشکنین. دکتۆر ئوسامە سالۆم، لە نەخۆشخانەی باب ئەلهەوا لە کۆمەڵگەی پزیشکی ئەمریکی سوری کار دەکات، لەو ناوچەیەی کە زیاتر لە ٤٠٠ قوربانی لێکەوتۆتەوە و زیاتر لە ٥٠ کەسیش گیانی لەدەستداوە، ئەو پزیشکە دەڵێت ئەو کارەساتە دۆخی جەنگی بیر دەخاتەوە، هەروەها باس لەوەدەکات کە زۆربەی نەخۆشەکان منداڵن ودوای ئەوەی بۆماوەیەکی زۆر لە سەرمایەکی زۆردا ماونەتەوە لەژێر داروبەردی باڵەخانەکاندا توشی خوێنبەربوونیکی زۆر بوون وگیان لەدەست ئەدەن، وتیشی بەڕاستی ئەمە کارەساتە. ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشداوە کە سنورەکان لەو ناوچەیە بەتەواوی لەگەڵ تورکیا داخراوە وناتوانین نەخۆشەکان بگوازینەوە بۆ تورکیا، ئەمەش فشارێکی زۆری لەسەرمان درووستکردووە، بەهەموو نەخۆشخانەکە تەنها یەک سیتی سکانمان هەیە بۆ نەخۆشەکان ئەوەش وایکردووە لەو دۆخەدا چەند کاتژمێر نەخۆشەکان لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە تاوەکو دەتوانن پشکنین بکەن. دۆخەکە دکتۆر سالۆمی بۆ ڕوداوەکەی حەلەبی لە ساڵی ٢٠١٦ گەڕاندەوە کە نەخۆشخانە و ماڵ و خانووەکانی وێران کرد و سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژران، ئەو دەڵێت زۆر دڵتەنگم و ئەم ڕوداوە بۆ سوریەکان خراپترە چونکە ئێمە ساڵانێکی زۆر وەک وڵاتێکی پڕ لەجەنگ ژیاوین، هەروەها لەبارەی بومەلەرزە یەک لەدوای یەکەکانەوە دەڵێت زۆر بەهێزبوون و ئەوە کارەساتە. هاوکات لەبارەی چارەسەری قوربانیەکانەوە دەڵێت ئێمە هیوامان لەدەست ئەدەین بۆڕگارکردنی منداڵان و قوربانیەکان بەهۆی کەمی دەرمان وتەواوبوونی کەلوپەلی پێویستەوە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا . ئەمە لەکاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی سەدان کەس کە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە بەردەوامە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەکی گەورە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکووری سوریای گرتەوە و زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسی کوشت.
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دانیشتنى تایبەت بە سکاڵاى دژی درێژکردنەوى پەرلەمانى کوردستانی دواخست بۆ 15ی3 تاوەکو تيمى پارێزەرانى پەرلەمان، وەڵامى چەند پرسیارێکى دادگەکە و سکاڵاکاران بدەنەوە. ئەمڕۆ 7ى2یى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بەئامادەبوونى کەناڵەکانى راگەیاندن لەبارەى سکاڵایەک لەدژى بڕیارى درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێکی دیکەی کرد. دادوەر جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى گوێى لە پاساوى سکاڵاکاران و پارێزەرانى پەرلەمانى کوردستان گرت، لەبارەى ئەو سکاڵایە و دواتر بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ 15ـی مانگى 3 داهاتوو دوابخات. جێی باسە پێشتر چەند سەچاوەیەک وایان بڵاوکردەوە، کە دادگا بڕیاری نادەستوری بونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی داوە.
ئاشکرا بوو کە ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری سەمسوری باکوری کوردستان، بەهۆی سەرماوە لەژێر باڵەخانە داڕماوەکاندا گیانیان لەدەستداوە. حسێن دوران سەرۆکی کۆمەڵەی هاوڵاتیانی سەمسور لە لێدوانێکدا بۆ بەشی تورکی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی کە لەبەردەم باڵەخانەیەکی رووخاوی شاری سەمسور وەستاوە رایگەیاند، هاوکاریەکان بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان زۆر کەمە. دوران وتی، " ٣٠ کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، لە ١٠ پارێزگای تورکیا بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس دروست کردووە و بە تایبەتی شاری سەمسوریش یەکێک لەو شارانەیە کە قوربانیەکی زۆریداوە." سەرۆکی کۆمەڵەی هاوڵاتیانی سەمسور ئاماژەی بەوەشکرد کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لەژێر باڵەخانە داڕماوەکاندا تاوەکو ئێستاش زیندوون و وتی، " تەرمی ژمارەیەک هاوڵاتی دوێنێ شەو دەرهێنراون کە بەگوێرەی لێکۆلینەوەکان تەنانەت هیچ ئازاریشیان پێنەگەیشتووە و ئاشکرا بووە کە بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە. " لەلایەکی دیکەوە، سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە تویتێکدا رەخنەی توندی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و دەسەڵات گرت کە بەهانای هاوڵاتیانەوە ناچن. دەمیرتاش دەڵێت، پێویست بوو ئەردۆغان هەموو کاتژمێر لە ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، قسەی بۆ هاوڵاتیان بکردایە و زانیاری و ئاماری بڵاوبکردیە و پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا کەس دەزانێت ئەردۆغان لەکوێیە؟ ئەمەش لە کاتێکدایە کە فوئاد ئوکتای جێگری سەرۆککۆماری تورکیا دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی بڵاوکردەوە و وتی، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و ٤١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هەزار و ٥٣٤ کەس بریندار بوون.
پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لێخۆشبونێکی بۆ مۆسکۆ و تاران دەرکردوە تا هاوکاریی ئەتۆمییەکانی روسیا بۆ ئێران بەردەوام بێت. پێگەی واشنتۆن فری بەیکن(The Washington Free Beacon) لە ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە؛ بە بڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی لێخۆشبون بۆ هاوکاریی ئەتۆمیی روسیا لەگەڵ ئێران دەرچوە. بە پێی ئەو فەرمانەی بایدن کە لە 31ی مانگی رابردودا دەرچوە و چواری ئەم مانگە کۆنگرێسی لێ ئاگادار کراوەتەو، کۆمپانیاکانی سەر بە رۆس ئەتۆم (Rosatom) بەردەوامبن لە هاوکارییەکانیان بۆ وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران. ئەو لێخۆشبونە وا دەکات روسیا یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی و سودی لێوربگرێت و یان بە پێی رێککەوتنی ئەتۆمیی سالی 2015 لە کاتی گونجاودا ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوە بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران. فری بینکەن ئاماژەی بەوە کردوە؛ لێخۆشبونەکە بە ملیاردها دۆلار سود بە روسیا دەگەیەنێت و ئەو هەنگاوەی بایدن هاوشێوەی گڵۆپی سەوز بۆ مۆسکۆ لە پێناو ئەوەدایە کە روسیا رازیی بکات بە رێککەوتنێکی ئەتۆمییەکی نوێی نێوان واشنتۆن و تاران. پێشتر ئەمریکا، رایگەیاندبو دوای ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەنها سەرنجی لەسەر پشتیوانیی لە خەڵک و سزادانی کۆماری ئیسلامی دەبێت و هیچ هەوڵێک بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نادات.
ژوری بازرگانیی ئێران ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی تەنها بازرگانیی لەگەڵ پێنج وڵاتی جیهاندا هەیە و ئەندامێکی ژوری بازرگانیی دەڵێت؛ ژاپۆن سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ تاران رادەگرێت. بەهرام شەکوری، ئەندامی ژوری بازرگانیی ئێران رایگەیاندوە؛ بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر تاران، ئاستی بازرگانیی وڵاتە زۆر دابەزیوە و لە ئێستا تەنها لەگەڵ پێنج وڵات بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکرێت. بە وتەی شەکوری، ئێران لە ئێستادا راستەوخۆ لەگەل (چین،ئیمارات، تورکیا،عەممان، ئیمارات) ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکات. ئەو ئەندامەی ژوری بازرگانیی ئێران هۆشداریشی داوە بەهۆی پەیوەندییەکانی ژاپۆن و ئەمریکا ، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و ژاپۆنیش راگیرێت. بڵاوبونەوەی ئەو لێدوانە لە کاتێکدا عێراق زیاترین کاڵا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و بە وتەی بەرپرسانی تارانیش عێراق دوەم وڵاتە کە دوای چین زیاترین کاڵای لە ئێرانەوە بۆ هەناردە دەکرێت. بەهۆی ئەوەی ئێران تا ئێستا پابەندی سیستیمی (FATF) جیهانی بۆ بەرەبگاربونەوەی سپیکردنەوە دراو نابێت وڵاتانی جیهان ناتوانن بە راستەوخۆ بازرگانیی لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە.
دەزگای کارەساتە سروشتیەکانی تورکیا ئامارێکی نوێی قوربانیانی بومەلەرزەکانی دوێنێ باکوری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئاماری دەزگاکە، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 381 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 هەزار و 426 کەسیش بریندار بوون. دەزگای کارەساتە سروشتیەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە 13 هەزار و 740کەس وەک تیمی رزگارکردن، بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان رەوانەکراون. ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەربەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:13 خولەک، بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 5.6 ناوچەی گولباشی پارێزگای سەرمسوری باکوری کوردستانی هەژاند، بەڵام زیانەکانی ئاشکرا نەکراون.
له ئهنجامی بهردهوامی نزمهپاڵهپهستۆی دهریای ناوهڕاست و بارسته ههوای سارد سبهی چوارشهممه ئاسمانی ههرێم ههوری تهواو دهبێت لهگهڵ بارینی بهفر و باران بهرێژهی كهم، ئهم كهشهش تاوهكو رۆژی ههینی بهردهوام دهبێت. ئاراس جهبار شارهزای بواری كهشناسی ڕایگەیاند "له ئهنجامی بهردهوامی نزمهپاڵهپهستۆی دهریای ناوهڕاست و بارسته ههوای سارد سبهی چوارشهممه ئاسمانی ههرێم ههوری تهواو دهبێت لهگهڵ بارینی بهفر و باران بهرێژهی كهم و پچر پچر لهناوچه جیاجیاكانی سنوری پارێزگای ههولێر و دهۆك و ئیدارهی راپهرین، لهناوچهكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ههڵهبجه باران و بهفر بهرێژهی مامناوهند و پچر پچر بهردهوامی دهبێت". ئەو شارەزایە ئەوەشی وتوە ، "لهسنوری پارێزگای كهركوك و ئیدارهی گهرمیان لهههندێك كاتدا نمه باران دهبێت، پلهكانی گهرما بهرێژهی 2-3 پله بهراورد بهئهمڕۆ نزمتر دهبنهوه كه تا ناوهڕاستی ههفتهی داهاتو كاریگهری ئهم بارسته ههوا سارده بهشێوهیهكی وشك و سارد لهسهر ناوچهكانمان دهمێنێتهوه". ئاماژەی بەوەش داوە ، "تا ئێوارهی رۆژی پێنجشهممه بهگوێرهی دواین گۆرانكاریهكان ئاسمانی ههرێم به نیمچه ههوری دهمێنێتهوه لهگهڵ بهردهوامی بهفر و بارانی كهم لهههندێك كات و ناوچهدا، بۆ رۆژی ههینی كهش لهسهرجهم ناوچهكاندا سهقامگیر دهبێتهوه و ئاسمان بهزۆری دهگۆڕێت بۆ ساماڵ".
