ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی لێخۆشبون بۆ روسیا دەردەکات

بڵاوبونەوەی بڕیارێکی بایدن هەڵوێستی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی بەدرۆ دەخاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لێخۆشبونێکی بۆ مۆسکۆ و تاران دەرکردوە تا هاوکاریی ئەتۆمییەکانی روسیا بۆ ئێران بەردەوام بێت.

پێگەی واشنتۆن فری بەیکن(The Washington Free Beacon) لە ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە؛ بە بڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی وڵاتەکە فەرمانی لێخۆشبون بۆ هاوکاریی ئەتۆمیی روسیا لەگەڵ ئێران دەرچوە.

بە پێی ئەو فەرمانەی بایدن کە لە 31ی مانگی رابردودا دەرچوە و چواری ئەم مانگە کۆنگرێسی لێ ئاگادار کراوەتەو، کۆمپانیاکانی سەر بە رۆس ئەتۆم (Rosatom) بەردەوامبن لە هاوکارییەکانیان بۆ وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران.

ئەو لێخۆشبونە وا دەکات روسیا یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی و سودی لێوربگرێت و یان بە پێی رێککەوتنی ئەتۆمیی سالی 2015 لە کاتی گونجاودا ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوە بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران.

فری بینکەن ئاماژەی بەوە کردوە؛ لێخۆشبونەکە بە ملیاردها دۆلار سود بە روسیا دەگەیەنێت و ئەو هەنگاوەی بایدن هاوشێوەی گڵۆپی سەوز بۆ مۆسکۆ لە پێناو ئەوەدایە کە روسیا رازیی بکات بە رێککەوتنێکی ئەتۆمییەکی نوێی نێوان واشنتۆن و تاران.

پێشتر ئەمریکا، رایگەیاندبو دوای ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەنها سەرنجی لەسەر پشتیوانیی لە خەڵک و سزادانی کۆماری ئیسلامی دەبێت و هیچ هەوڵێک بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نادات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار