هاوڵاتی ژمارەی گیان لەدەستدان و بریندارانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا لە ١٠٠ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە و هۆشداری لە دزی دەدرێت. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە شاری سەمسورەوە، دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئاشکرا کرد. بەگوێرەی ئامارەکە، ١٨ هەزار و ٩١١ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ هەزار و ٥٢٣ کەسیش بریندار بوون. لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دادی تورکیا، فەرمانێکی بۆ دادوەری گشتی کۆماری ناردووە کە لێکۆلینەوە لە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی دزی لەو ناوچانە بکەن کە بومەلەرزە لێیداوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی تورکیاش ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەندێک هەواڵ و زانیاریەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکداندا کە هەوڵی 'تێکدەریان' داوە، ٣٧ کەس دەستگیرکراون. دوای لێکۆلینەوە، ژمارەیەکیان ئازادکراون و ١٠ کەس رەوانەی زیندانکراون. هەروەها ٣٠٢ هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش داخراون. یەکێتی ژووری ئەندازیارانی تورکیاش رایگەیاند کە دەوڵەت بە باشی کار لەو شوێنانە ناکات کە بومەلەرزە تێیدا روویداوە و باسی ئەوەشی کرد کە لە زۆر دەڤەر گەل بە دەرفەتی خۆی هەوڵ دەدات، هاوڵاتیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەربهێنێت.
هاوڵاتی بانکی رافیدەینی سەر بە حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیانکردوە بە فرۆشتنی دۆلار تاوەکو 7 هەزار دۆلار بە گەشتیاران، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی داراییش بانکەکە 100 دۆلار بۆ گەشتیاران بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت. رۆژی هەینی 10-02-2023 بانکی رافیدەین، کە یەکێکە لە بانکە حکومییەکان لە عێراق رایگەیاند، "دەست بە پێدانی بڕی 7000 دۆلار لە بری 5000 دۆلار بە هەر گەشتیارێک کراوە کە دەیەوێت لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەشت بکات." بانکی رافیدەین راشیگەیاندووە، هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار بە گەشتیاران دەفرۆشێت. تائێستا بڕیاری فرۆشتنی دۆلار بەگەشتیاران بەنرخی فەرمی، تەنها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای گرتوەتەوە و لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێنەکراوە، هەرچەندە بڕیاردراوە هەمو فڕۆکەخانەکان بگرێتەوە ئەوەش لەچوارچێوەی رێکخستنی بازار و جێگیرکردنی نرخی دۆلار دایە، هەروەها ئاسانکاریش دەکات بۆ بازرگانان، گەشتیاران و ئەوانەی بەمەبەستی نەخۆشی سەردانی دەرەوەی وڵات دەکەن. دوێنێش بانکی رەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، لەئێستادا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستیکردوە بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و 100 دۆلار بۆ گەشتیاران بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت، ئاسانکاری تەواویش دەکەن بەمەبەستی بەهێزکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.
هاوڵاتی سوپای ئۆكرانیا ئهمڕۆ ههینی، له راگهیهندراوێكدا، ئاشكرای كرد، له بهرهبهیانهوه، رووبهڕووی هێرشێكی چڕ و فراوانی سوپای رووسیا بوونهتهوه،بە پێی هەواڵێکی سکای نیوس "دوو مووشەکی ڕووسی ئاسمانی مۆلدۆڤان و ڕۆمانیا ی بەزاندووە". ههروهها رایگهیاندووه، هێرشهكه به ئاراستهكردنی ژمارهیهكی زۆر له مووشهك و فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان دهستیپێكردووه و دامهزراوهكانی وزه كراونهته ئامانج. بە پێی هەواڵێکی سکای نیوس دوو مووشەکی ڕووسی ئاسمانی مۆلدۆڤان و ڕۆمانیا ی بەزاندووەو لەو ناوچانەوە تێپەڕیوە، هاوکات حکومەتی مۆڵدۆڤا وەڵامی ئەو پێشێلکارییەی دایەوە وەزارەتی بەرگری ماڵدۆڤا ڕایگەیاندووە، کە "بە توندی ئیدانەی پێشێلکاریی سنوری ئاسمانییەکەی دەکات پاش ئەوەی موشەکەکانی ڕووسیا ئەمڕۆ لەو هەرێمەکە پەڕینەوە". وتیشی کە یەکێک لە موشەکەکان لە کاتژمێر 10.18 بەیانی بە کاتی ناوخۆیی بە سەر شاری مۆکرا لە ناوچەی ترانسنستریان و دواتر، بەسەر شارۆچکەی کۆسۆتی لە ناوچەی سۆرۆکا،ڕۆشتووەو بەرەو ئۆکرانیا . وەزارەتی بەرگری ڕۆمانیاش ڕایگەیاند ئەو زانیاریانەی کە دوو مووشەکی ڕووسی بە ئاسمانی ڕۆمانیا پەڕیونەتەوە پێش ئەوەی ڕۆژی هەینی بچنە ناو ئۆکرانیاوە پشتڕاست نەکراونەتەوە. سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕوسیا سوپای ئۆكرانیا روونیكردووهتهوه، تهنیا ئهمڕۆ شهش مووشهكی كرۆز له جۆری كالیبهر و نزیكهی 35 مووشهكی جۆری ئێس300 له سنووری ناوچهكانی خاركێڤ و زابۆریجا كهوتوونهته خوارهوه و 7 فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی جۆری شاهد، ئاراستهی بنكهكانی سوپای ئۆكرانیا كراون. ئهم هێرشهی رووسیا له كاتێكدایه، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سهرۆكی ئۆكرانیا به سهردانێك له ئهوروپایه بۆ بهدهستهێنانی پشتیوانی زیاتر و دابینكردنی كۆمهكی سهربازی بۆ سوپای وڵاتهكهی.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای دزینی ماتۆرسکیلی گەشتیارێکی ئەڵمانی، ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بەشی نەھێشتنی تاوان باندێکی سێکەسیان دەستگیرکرد کە تاوانەکەیان ئەنجام دابو و ماتۆرسکیلەکەشیان رادەستی گەشتیارەکە کردەوە تاکو بەردەوام بێت لەگەشتەکەی. هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان سێ کەسیان لەسەر روداوەکە دەستگیرکردوە کە پێشینەی تاوانیان هەبوە و نۆ تاوانی دزیکردنی دیکەشیان ئەنجامداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە. وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر وتیشی، ماتۆڕسکیلی ئەو گەشتیارە ئەڵمانییە نرخەکەی نزیکەی 10 هەزار دۆلار بوە و ئەمڕۆ رادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە.
هاوڵاتی سەرۆکی پارتی باش رایگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە نائاساییەی کە دوای بومەلەرزەکەی ٦ی مانگ دروست بووە، پێناچێت هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بەڕیوە بچن. مەڕال ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش کە سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شاری مەرەشی کردووە، بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد. ئاکشەنەر لە وڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن یان نا؟ وتی، " بەبۆچوونی من ناتوانرێت لە ١٤ی ئایاردا هەڵبژاردن بەڕێوە ببرێت. بڕوام وایە هەڵبژاردنەکان دەکەونە ١٨ی مانگی حوزەیرانەوە." مەڕال ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش هەروەها لە وڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە بەگوێرەی دەستووری تورکیا لە دۆخە نائاساییەکاندا دەکرێت هەڵبژاردن ساڵێک دوابخرێتدا ئەوەی خستەڕوو، پەرلەمان پێویستە بڕیارێکی بەو شێوەیە بدات، بەڵام ئەو زیاتر لە دۆخی شەڕدا روودەدات. پارتە سیاسیەکان بە هەموو تواناکانیانەوە هەوڵ دەدەن هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیاوە، حکومەتی تورکیا سێ مانگ دۆخی نائاسایی لەو ناوچانە راگەیاندووە کە زیانیان بەرکەوتووە.
هاوڵاتی شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لە واشنتن، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خەزێنەی ئەو وڵاتە کۆبونەوە و هەردولا باسیان لە ڕێوشوێنەكانی عێراق کردوە بۆ چاکسازی بانکی، روبەڕوبونەوەی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی، لەکۆبونەوەکانیشدا واشنتن پشتیوانی خۆی بۆ عێراقێکی خاوەن ئابورییەکی بەهێز لە ناوچەکەدا دوپاتکردوەتەوە. وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، شاندی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە شەوی رابردو لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەتەوە، هەردولاش باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و چۆنیەتی گەشەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندیانەکردوە بەتایبەت لەبوارەکانی وەبەرهێنان، هاوکاریی و کاری پێکەوەیی لەبواری دراودا بەجۆرێک بوژانەوەی زیاتری ئابوری عێراقی لێبکەوێتەوە. بە پێی ڕاگەیەندراوەکە شاندی عێراق باسی لە هەنگاوەکانی حكومەت و بانكی ناوەندی كردوە لەپێشخستن و چاكسازیكردن لە سیاسەتی نەختینە، لەگەڵ بایەخی لەپێشینەی حكومەت بۆ پتەوكردنی وەبەرهێنان، بازرگانی، هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی وزەو ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگییەکانی ئێستا لەهەردو ئاستی نەختینەو بانیكدا. هاوکات له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر، ئهنتۆنی بلینكن وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا، نووسیوویهتی: لهگهڵ فوئاد حوسێن جێگری سهرۆك وهزیران بۆ كاروباری ئابووری و وهزیری دهرهوهی عێراق، دووپاتی جێبهجێكردنی رێككهوتننامهی ستراتیژی نێوان ئهمهریكا و عێراقمان كردهوه". ههروهها بلینكن نووسیوویهتی: "پێكهوه لهپێناو بههێزكردنی پهیوهندییهكانمان لهگهڵ حكومهتی عێراق له بواری ئابووری و سهربهخۆیی وزه، كاردهكهین". له ئێستادا شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن لە ئەمەریکایە و لەگەڵ وەزیری گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمەریکا گفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەن.
هاوڵاتی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە دیدارەکەی دوێنێیدا بۆ فەڕەنسا لە لایەن ماکرۆنەوە بەرزترین مەدالیای شەرەفی فەرەنسای پێبەخشرا بەڵام سەرۆکی ڕووسیا پوتینش هەمان مەدالیای هەیە. ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەگەڵ ڤلادمیر زیلینسکی کۆبونەوەو لە ڕێوڕەسمەکەدا ماکرۆن بەرزترین مەدالیای شەرەفی بە سەرۆکی ئۆکرانیا بەخشی و گوتی کە ئەم مادالیایەی نیشانەی ئازایەتی ئۆکرانیایە لە بەرامبەر جەنگی داگیرکەری ڕوسیا. جێگەیباسە پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە ساڵی 2006 دا هەمان مەدالیای لە لایەن سەرۆکی ئەو کاتەی فەڕەنساوە پێبەخشرا هەربۆیە هەندێک لە یاسادانەر و چالاکوانانی فەڕەنسی داوایان لە ماکرۆن کردووە کە بەهۆی ئەو شەڕەوەی پوتین هەڵیگرساندووە مەدالیاکەی پوتین پوچەڵکاتەوە. سەبارەت بەم بابەتە ئەمڕۆ هەینی ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" ئەو بڕیارە مانای زۆر مەترسیداری هەیە و پێویستە لە کاتی خۆیدا بدرێت". ئەمەشلەکاتێکدایە ماکرۆن لە ساڵی 2017دا هاریڤی واینستینی بەرهەمهێنەری هۆلیوودی لە خەڵاتی شەرەفی فەڕەنسی بێبەشکرد بەهۆی ئەو تۆمەتانەی خرایە سەری کە پەیوەندییان بە دەسترێژی سێکسییەوە هەبوو.
هاوڵاتی دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی کە بە کارەساتی سەدە ناودەبرێت و بەگوڕی 7.7 و 7.6 پلە پارێزگای مەڕەشیان هەژاند و 10 پارێزگای دیکەی گرتەوە، بانکی جیهانیی بڵاویکردەوە بەبڕی 1.78 ملیار دۆلار سەرچاوەی دارایی بۆ تورکیا و سوریا دابین دەکات. رۆژی پێنجشەممە 10ی شووباتی 2023 دەیڤید ماڵپاس، سەرۆکی بانکی جیهانی رایگەیاند، "هاوکاریی دەستبەجێ دابیندەکەین و ئامادەکاری بۆ هەڵسەنگاندنێکی خێرا دەکەین لەبارەی پێداویستییە گەورە و هەنووکەییەکانەوە." سەرۆکی بانکی جیهانی گوتیشی، "دەستنیشانی ئەو ناوچانە دەکەین کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و بوونیاتنانەوەیە، لە کاتێکدا کار بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانە دەکەین کە پێویستیان بە هاوکارییە." لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بانکەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە، هەڵسەنگاندنی خێرای زیانەکان دەستیپێکردووە بۆ خەمڵاندنی قەبارەی کارەساتەکە، دەستنیشانکردنی ناوچە سەرەتاکان بۆ پشتیوانی کردن لە ئاوەدانکردنەوە. بانکی جیهانی دەڵێت، هاوکاریی هەنووکەیی بە بڕی 780 ملیۆن دۆلار لە رێگەی ئاژانسی وەڵامدانەوەی خێراوە دابین دەکرێت. باس لەوەش دەکات کە "هاوکارییەکە بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی سەرەکی لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەکاردەهێندرێت." ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەمەبەستی پشتیوانی کردن لەو کەسانەی بوومەلەرزەکان زیانی پێگەیاندوون، بڕی یەک ملیار دۆلار سەرچاوەی داراییان دابین کردووە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شووباتەوە کە گوڕەکەی 7.8 پلەی رێختەر بوو، تاوەکو ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەوە لە 10 شارەکەی باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە 18 هەزار و 342 کەس و 74 هەزار و 242 کەسیش بریندار بوون ،هاوکات له سوریاش،، تائێستا سێ هەزار و 377 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربون. ئەم بومەلەرزەیەش بە یەکێک لە بەهێزترین بومەلەرزەکانی 25 ساڵی ڕابردوو دادەنرێت.
هاوڵاتی ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكهی توركیا و سوریا بە خێرایی بهرزدهبێتهوه و تائێستا زیاتر له 21 ههزار كهس گیانیان لهدهستداوه، و هەزاران کەسیش بریندار بوون ،ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دیكهش هێشتا له ژێر دارو پهردودا ماونهتهوه. کارمەندانی فریاگوزاری بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە هێشتا لە ژێر داروپەردودا گیریان خواردوە. لە نوێترین ئاماردا سەبارەت بەو بومەلەرزەیەیەکی ١٠ پارێزگای تورکیای هەژاند لەناویانا کوردستانی باکور ئەمڕۆ کاژێر 09:30 خولەکی بەیانیی رۆژی هەینی، سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا -ئافاد رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەوە لە 10 شارەکەی باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە 18 هەزار و 342 کەس و 74 هەزار و 242 کەسیش بریندار بوون. هاوکات له سوریاش،رێکخراوی فریاکەوتنی سوریا کە بەبەردەوامی تیمەکانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای قوربانیانی بومەلەرزەکە، دوایین ئاماری خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تائێستا سێ هەزار و 377 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربون. بەرەبەیانی رۆژی 2023/2/6، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکوری کوردستانی هەژاند. بومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە، لە تورکیا و سوریاش تائێستا گیان لەدەستدانی زیاتر لە 21 هەزار کەس راگەیەنراوە. هەروەها رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) مەزەندە دەکات کە بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر 23 ملیۆن کەس دروست بکات کە ملیۆنێک کەسیان منداڵن، هەروەها پێشبینی کردوە کە ژمارەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاتربێت کە تائێستا راگەیەنراون.
هاوڵاتی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە داوای لە هەموو هێزەکانیان کرد، بە هۆی بومەلەرزەکانەوە سەرجەم چالاکییە سەربازیەكانیان ڕابگرن و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی روداوكەش کرد. جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان- (کەجەکە) سەبارەت بە بومەرزەکەی شەشی شوباتی ناوچەی پازاچخی مەرەشی باکوری کوردستان و بومەلەرزەکانی تورکیا و ناوچەکە پەیامێکی بڵاوكردەوە. بایک لە پەیامەکەیدا داوای لە هەموو هێزەکانیان کرد، بە هۆی بومەلەرزەکانەوە سەرجەم چالاکییە لەشکرییەکانیان ڕابگرن، و هەتا سوپای تورکیا هێرش نەکات هێزەکانیان هیچ پەرچەكردارێكیان نەبێت. بایک ڕایگەیاند: ئێمە بڕیارمانداوە، هەتا ڕژێمی تورک هێرش نەکات و بەسەرماندا نەدات، هێزەکانمان هیچ پەرچەکردار و چالاکییەک لە نێو شارەکان، مەترۆپۆلەکان و تورکیا ئەنجام نەدەن، پێویستە هەموومان و سەرجەم هێزەکانمان پابەندی ئەم بڕیارە بین، هەڵبەتە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیاش بەرامبەر بە بڕیارەکەمان دیاریکەر دەبێت بۆمان. جەمیل بایک رووی لە گەل و ڕای گشتیی كردو وتی: گەلە هێژاکەمان، بومەلەرزەی بەهێز کارەستای گەورەی خوڵقاندوە، بەوهۆیەوە لە باکور ورۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سوریا گەلەکەمان و گەلان لە ناو دۆخێکی سەختدان، بە تایبەتی بە هۆی سیاسەت و کردەوەکانی دەوڵەتی داگیركەر و قڕکەری تورکەوە، خەڵکی رووبەڕووی ئازاری زیاتر بووەتەوە. گەلانی کورد، تورک و عەرەب کەوتوونەتە دۆخێکی زۆر دژوار و خراپەوە، ئەو دۆخە و هەستی کۆمەڵگە کاریگەری زۆری لەسەرمان داناوە و غەمباری کردین. وتیشی: بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ڕەوانشادی و لای خودا بەزەییان بۆ دەخوازم، بۆ بریندارەکانیش خوازیاری زوو چاکبوونەوەیانم، و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان و هەموو گەلەکەمان دەکەم. جەمیل بایك لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: کارەساتباران و کەسوکاری قوربانیان، ئێمە هەست و ئازارەکانتان دەكەین و لەگەڵیاندا دەژین، بومەلەرزە لە هەموو شوێنێک و لە هەموو جیهان روو دەدات، بەڵام ئەوەی گرنگە زۆربەی دەوڵەتان ڕێوشوێن بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەگرنەبەر، بەوهۆیەشەوە زیانەکانی بومەلەرزە کەمتر دەبن، داڕووخانی خانوو و باڵەخانەکان و زیانە گیانییەکان کەم دەکرێنەوە، بەڵام کە لە دۆخی تورکیا دەڕوانین، گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست نابینن، بۆیە کارەساتی گەورە دەقەومن، هێشتاش هەزاران لە کەسوکارمان لە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە داڕووخاوەکاندان، پێویستە ئێمە هەرچی زووە ئەوان دەربهێنینەوە و رزگاریان بکەین، چوونکە زستانە، بەفرە و بارانە، ئەگەر هەیە بەو هۆکارە و زوو بەهاناوەنەچوونیانەوە، زۆرێکیان گیانیان لەدەست بدەن. بۆیە دەبێت دەستوبرد و هەرکەس چی لەدەست دێت بیکات و لە چاوەڕوانیدا نەمێنێتەوە، بەهەموو توانا و دەرفەتێکەوە سەفەربەر ببێت و بەهانای لێقەوماوان و خەڵکە کارەساتبارەکەوە بچێت.
هاوڵاتی کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن مەسک ڕیگری دەکات لەوەی ئۆکرانیا بۆ مەبەستی جەنگی تەکنەلۆجیای ستارلینک بەکاربهێنێت، بەتایبەتی لە کۆنتڕۆڵکردنی درۆنەکاندا. لە ئاهەنگێکدا لە واشنتۆن دی سی ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس گوین شۆتوێڵ ڕوونیکردەوە کە تەکنەلۆژیای ستارلینک "هەرگیز مەبەست لێی بەکارهێنانی جەنگی نەبووە" سەرۆکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئاماژەی بەوەشدا گوایە ئۆکرانیا سودی لە ستارلینک بینیوە بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامێرەکان بۆ بەکارهێنانی "مرۆیی دابینکراون" بەماوەیەکی کەم دوای لەشکرکێشی سەر ئۆکرانیا، ئیلۆن مەسک هەزاران دیش سپەیس ئێکس ستارلینکی پێدرا، لەم دواییانەشدا بڵاوبونەوەی هەواڵی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکە بووە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە هەوڵی سنودارکردنی ئۆکرانیا بدەن لە بەکارهێنانی " ستارلینک" بۆ مەبەستی جەنگی. لەبارەی سنوردارکردنی تواناکانی ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنای تەکنەلۆژیای ستارلینک، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە کاردانەوەی ئەم هەنگاوەی کۆماپیاکەدا ڕایگەیاندووە، دەتوانن هەڵبژێرن لەپاڵ ئۆکرانیا بن بۆ مافی " ئازادی" یاخود ڕوسیا بۆ مافی " کوشتن وداگیرکاری خاکەکان". لەگەڵ ئەوەشدا، شۆتوێڵ پشتڕاستیکردەوە کە قبوڵکراوە بۆ سوپای ئۆکرانیا ستارلینک بەکاربهێنێت "بۆ پەیوەندییەکان"، بەڵام وتی مەبەستی ئەو هەرگیز ئەوە نییە کە بۆ مەبەستی هێرشبردن بەکاریبهێنن." ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کۆمپانیاکە هەنگاوی ناوە بۆ "سنووردارکردنی" تواناکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی ستارلینک بەمەبەستی هێرش کردن، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو. هەروەها ئیلۆن مەسک، هەفتەی ڕابردوو لە تویتێکدا نوسیبووی، "سپەیس ئێکس ستارلینک بووەتە بڕبڕەی پشتی پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا تا دەگاتە هێڵەکانی پێشەوە، ئەمە نەفرەتییە ئەگەر بەشی بکەیت"" هەروەها دەڵێت، بەڵام ئێمە ڕێگە نادەین ستارلینک بۆ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوورمەودا بەکاربهێنرێت، ئەمە نەفرەتییە ئەگەر جیانەکرێتەوە. تەکنەلۆژیای ستارلینک، پەیوەندی بە مانگە دەستکردەکانەوە هەیە و یارمەتی خەڵک دەدات کە پەیوەندییان بە ئینتەرنێتەوە هەبێت، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە جەنگی ئۆکرانیادا کە کیێڤ بۆ گەڕان بەدوای سەربازانی ڕووسیا و فڕێدانی بۆمب و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی مۆسکۆ خۆی بەکاریان هێناوە.
سەرەڕای سەرکوت و سەپاندنی سزا 146 رۆژە ناڕەزایەتیی و کاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە و ناوەندێکی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات تەنها لە رۆژهەڵات 400 خوێندکار سەرەتایی و دواناوەندیی دەستگیرکراون و دەسەڵاتی ئێران حاشا لە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان دەکات و بە دەیان چەکدار و ئۆتۆمبێلی سەربازیی رێگرییان کرد لە بەڕێوچونی چلەی کوژراوێکی ناڕەزایەتییەکان لە شاری جوانڕۆ. دەستگیرکردن و سزادان بەردەوامە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری جوانڕۆ بە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدار و ئۆتۆمبێلی سەربازیی رێگرییان کرد لە بەڕێوچونی چلەی مەرگی بورهان یاسین کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی کوژرا. ئەمڕۆ ژمارەیەک گەنج و لاوی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردسان دەستگیرکران و چالاکوانێکی کرێکاران لە سەقز رەوانەی زیندان کرا. ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە؛ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 400 خوێندکاری ئەو بەشە لە کوردستان دەستگیر کراون کە ژمارەیەکیان کچ بون. ئەو ناوەندە ئاماژەی بەوە کردوە؛ تەنها ناو و ناسنامەی 186 خوێندکاری کورد ئاشکرا بوە کە 32 کەسیان کچ بون و 154 کەسیشیان کوڕ بون کە زۆرینەیان جگە لە چەند کەسێکیان نەبێت تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە. لە لایەکی دیکەوە ئەنجومەنی خوێندکارانی ئێران بڵاوی کردوەتەوە رۆژی پێنجشەممە 16 خوێندکاری زانکۆ بە بیانوی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان لە زانکۆی زابۆل لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دورخراونەتەوە. فەرهاد مەیسەمی پزیشک و چالاکوانی ئێران لە نامەیەکدا رایگەیاند؛ سەرەڕای ئەوەی دڵسۆزان و دۆستانی داوایان لێکردوە کە مانگرتنەکەی بشکێنێ بەڵام بڕیاری داوە بەردەوام بێت چونکە بڕوای وایە دەبێت مرۆڤ دژی دەسەڵاتی ستەمکار بوەستێتەوە. مەیسەمی کە لە زیندانی رەجایی شەهر لە شاری کەرەج بەند زیاتر لە پێنج ساڵە بەند کراوە جەختی لەوە کردوەتەوە کە پێویستە سەرهەڵدانی گشتگیر روبدات بۆ ئەوەی هەموان داوای مافی ژیان و خواستە رەواکانیان بکەن بۆیە سورە لەسەر مانگرتنەکەی کە زیاتر لە 300 رۆژە بەردەوامە. مەیسەمی 30 کیلۆگران لە کێشی بەهۆی مانگرتنکەوە لەدەستداوە و کێشی بۆ کەمتر لە 50 کیلۆگرام دابەزیوە. ئەمریا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت ئەمریکا سزادانی نۆ کۆمپانیای سەر بە کۆماری ئیسلامی و چەند وڵاتێکی دیکەی راگەیاند کە نەوتی ئێرانیان لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ کردوەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد؛ نۆ کۆمپانیای تایبەت بە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی سزا داوە کە بە بێ پابەندبون بە گەرمارۆ نێودەوڵەتییەکان، نەوتی ئێرانیان لە بازاڕەکانی جیهان فرۆشتوە. لە بەیاننامەکەدا ناوی شەش کۆمپانیای بەرهەمهێنی بەرهەمە پتڕۆکیمیاییەکانی ناوخۆی ئێران و سێ کۆمپانیای وڵاتانی سەنگاپورا و مالیزیا هاتوە کە بە هۆی ساخکردنەوەی نەوتی ئێران کەوتونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکا. سینەماکارێکی کورد داوای راگرتنی دانوستانی ئەتۆمیی ئێران لە ئەمریکا دەکات بەهمەن قوبادی، سەینەماکاری کورد رایگەیاند؛ لەگەڵ رۆبەرت مەڵی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران کۆبوەتەوە و پێی راگەیاندوە واشنتۆن مافی ئەوەی نییە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێبکاتەوە. مەڵی لە ئەژماری خۆی لە تویتەر وێنەی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەو سینەماکارە داناوە و نوسیویەتی: گفتوگۆیەکەی بەسودم لەگەڵ بەهمەن قوبادی، فیلمسازی نێودەوەڵەتی کردوە سەبارەت بە هونەر و سینەما و تێکۆشان و چالاکیی کورد و بەلوچەکان لە ئێران. Had a valuable conversation today with internationally acclaimed filmmaker Bahman Ghobadi about his art, his activism, and the struggles of the people of Iran, including Kurdish, Baluchi, and other minority groups. pic.twitter.com/E30M0WMI8f — Special Envoy for Iran Robert Malley (@USEnvoyIran) February 9, 2023 ئێران حاشا لە دەستگیرکردن و سزادانی رۆژنامەنوسان دەکات ئێران رەتی دەکاتەوە رۆژنامەنوس لە وڵاتەکەی دەستگیرکرابێت و رێکخراوێکیش ئاشکرای دەکات نزیکەی 100 رۆژنامەنوس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیر کراون. حسێن ئەمیرعەبدڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی بۆ رادیۆ دەنگی نیشتیمانی ئەمریکا رەتی کردەوە هیچ رۆژنامەنوسێک لە لایەن دەسەڵاتی وڵاتەکەی دەستگیرکرابێت. ئەمریرعەبدوڵاهیان، جەختی لەوە کردوەتەوە هیچ رۆژنامەنوسێک لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر نەکراوان تەنها ژمارەیەک کەس کە خۆیان بە رۆژنامەنوس ناوهێناوە دەستبەسەرن. ئەو وەزیری دەرەوەی ئێران داوای میدیاکانی ئەمریکا کردوە کە وەک رژێم ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران نەهێنرێت چونکە بە وتەی ئەو حکومەتی وڵاتەکەی یاساییە و بە هەڵبژاردنی خەڵک هاتوەتەسەر کار. بڕینی ئینتەرنێت لە ناڕەزایەتییەکاندا زیاتر لە هەشت ملیارد دۆلار زیانی لێکەوتوەتەوە بڕین و چاودێریی ئینتەرنێت بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نزیکەی نۆ ملیارد دۆلار زیانی لێکەوتوتەوە. مەجید سەدری، سەرۆکی دەستەی ئابوریی بەشی داهێنان و گۆڕانکارییەکانی دیجیتاڵ لە ژوری بازرگانیی تاران، رایگەیاند؛ زایانی راستەوخۆی بڕین و دروستبونی کێشە لە هێڵەکانی ئینتەرنێتی ئێرانلە یەک مانگدا 770 ملیۆن دۆلار بوە و زیانی ناڕاستەوخۆشی نزیکەی یەک ملیارد دۆلار بوە. بە پێی زانیارییەکانی سەدری ؛ زیانە گشتییەکانی بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە مانگێکدا یەک ملیارد و 760 ملیۆن دۆلار بوە و لە کاتێکدا بڕینی ئینتەرنێت لە دوای ناڕەزایەتییەکان دەستی پێکردوە لە رابردودا تەنها چاودێریی و سنورداکردنی لەسەر بوە.
هاوڵاتی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی هاوکاری نەتەوەیەکگرتوەکان لەڕێگەی تورکیاوە گەێندرایە باکوری ڕۆژئاوای سوریا. سەنجەنا قوازی، بەرپرسی ڕێکخراوی ئۆچا لە تورکیا ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، هەروەها وتیشی " ئێمە دڵخۆشین کە توانیومان لەم کاتە سەختەدا بگەینە خەڵکی باکوری ڕۆژئاوای سوریا، هیوادارین ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام بێت". بەپێی وتەی نوسینگەی هەماهەنگی نەتەوەیەکگرتوەکان، کاروانی هاوکاریەکان بریتی بوون لە شەش بارهەڵگر لە "کەلوپەلی پەناگە و بەتانی و کیتی پاکوخاوێنی" کە ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتنە باب ئەلهەوا، کەئەمەش تاکە دەروازەی سنوورییە کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان. هاوکات، ئیسماعیل عەبدوڵڵا، خۆبەخشی کڵاوە سپییەکان لە پارێزگای ئیدلب، ئەمڕۆ سێشەممە بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاری کەمن و سەرچاوەکان بەس نین، ئاماژەی بەوەش کردووە" هێشتا سەدان کەس لەژێر داروپەردوودان، بەڵام ئێمە ئامێی پێویستمان نیە بۆ ئەوەی هاوکاریان بکەین". ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسیشی لەوەکردووە، لانیکەم ٦٤٨ حاڵەتی پاش لەرزۆک تۆمارکراوە، ئەمەش ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن و گەیاندنی هاوکاری ئاڵۆزتر کردووە. هەروەها دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیاش دەڵێت، کۆی ژمارەی کارمەندان وتیمی فریاگوزاری لەناوچەکەد ٧٩ هەزار و ١١٠ کارمەندە، بەڵام ڕێکخراوی ئۆچا دەڵێت تەنها لەسەدا ٥ی ئەو شوێنانەی کە ڕاپۆرتکراون لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە ئێستادا لەلایەن ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنەوە هاوکاری دەکرێن. لەبارەی کرانەوەی سنوری باب ئەلهەوا بۆماوەیەکی درێژتر، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی یەکدا بە کۆی دەنگ دەنگی دا بۆ ئەوەی دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە بە کراوەیی بمێنێتەوە بۆ گەیاندنی یارمەتییە گرنگەکان. ئەمەش لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژی سەرەتای ڕوودانی هەریەک لە بوومەلەرزە بەهێزەکانی تورکیا وسوریاوە، بەرپرسانی حوکمەت وڕێکخراوەکانی هاوکاری مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندبوو کە گەیاندنی هاوکاریەکان بە ناوچەکانی سوریا بەهۆی دابەشبوونی سیاسی و سزاکانی ئەمریکا لەسەر سوریا زۆر سەختە، سەرەڕای سەختی کەشوهەوا ونەبوونی سوتەمەنی وڕێگاوبانەکان.
هاوڵاتی دهۆك؛ بەشێكی ئەو خێزانانەی خانووەكانیان بەر فرۆكەخانە كەوتوون قەرەبوو نەكراونەتەوە لەپارێزگای دهۆك بەشێكی زۆری ئەو خێزانانەی خانوو و زەوییەكانیان بەر پرۆژەی فرۆكەخانەی دهۆك كەوتوون تائێستا بەتەواوی قەرەبوو نەكراونەتەوەو لەچاوەڕوانیدان و حكومەتیش وەڵامیان ناداتەوە، پرۆژەكە لەساڵی 2013 ەوە بەردی بناغەی دانراوە لەگەڵ ئەوەی پرۆژەكە تەواونەكراوە، ئەو كەسانەشی زیانمەندبوون قەرەبوو نەكراونەتەوە. محەمەد حەسەن، ئێستا لەكۆمەڵگای حەوشكێ سەر بەقەزای سێمێل نیشتەجێیە بەهاوڵاتی راگەیاند:»بە دوو وەجبە خەڵك قەرەبوكراوەتەوە، وەجبەی یەكەم نزیكەی 800 خێزان قەرەبوكراونەتەوە، بەپارچەزەویەك لەگەڵ پێدانی 25 ملیۆن دینار، ئێمە لەوەجبەی دووەم بووین نزیكەی 150 بۆ 200 كەس دەبین تەنها پارچەزەویەكمان وەرگرتووەو پارەكەمان وەرنەگرتووە». وتیشی»بەو مەرجەی شوێنەكانی خۆمان چوڵكردووە كەپارچەزەویەك لەگەڵ بڕێك پارە وەربگرین، بەڵام فێڵیان لێكردین، دەیان جار داوای پارەكەمان كردووە بەڵام هەر دەڵێن پارە نیەو چاوەرێ بكەن، هەشت ساڵە هەر چاوەڕوانین». پرۆژەی دروستكردنی فرۆكەخانەی دهۆك دەكەوێتە سنوری قەزای سێمێل، لەساڵی 2013و بڕی 450 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكرا، زیاتر لە 10 ساڵە بەتەواونەكراوی ماوەتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە لەمانگی ئەیلولی پارساڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەزای سێمێلی كردو وتی: « پێداچوونەوە بەپرۆژەكە دەكەین و ئەو گرێبەستانەی ئەنجامدراون دووبارە دەستیپێدەكەینەوە چونكە پرۆژەیەكی زۆر گرنگە بۆ پارێزگای دهۆك». مەسرور بارزانی راشیگەیاند:» دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەیەكی ورد لەسەر پرۆژەكە رەنگە هەندێك گوڕانكاریشی تیادابكرێت، دواتر دەست بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەین». ئازاد ئەحمەد، نوێنەری ئەو كەسانەی كەموڵكەكانیان بەر فرۆكەخانەكە كەوتووەو قەرەبوو نەكراون بەهاوڵاتی وت:»ئێمە 198خێزانین تەنها یەك پارچەزەویمان وەرگرتووە، بڕیاربوو لەگەڵ پارچەزەویەكە هەریەكێكمان بری 30 ملیۆن دینار وەربگرین بەڵام تائێستا یەك دینارمان وەرنەگرتووە، چەند جارێك هەوڵماندا سەردانی پارێزگاری پێشووی دهۆك بكەین، بەڵام ئامادەنەبوو بمانبینێت». ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:»سەرەتا بەئێمەیان وت پارچەزەویەك لەگەڵ 30ملیۆن دینارتان پێدەدەین، بەڵام تەنها پارچەزەویمان وەرگرتووە، وتیشی: سكاڵامان تۆمارنەكردووە چونكە دڵنیاین هیچ سوودی نابێت». هاوكات شەمعون شلیمون، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری كارگێڕی بەهاوڵاتی راگەیاند: «پێش چەند رۆژێك یەكێك لەو خێزانانەی كە قەرەبونەكراونەتەوە سەردانی دیوانی پارێزگای دهۆكی كرد، نزیكە 66 خێزان تائێستا قەرەبونەكراونەتەوەو دۆسیەكە لای ئێمەیە، بەڵام پێویستی بەپارەیە، ئەگەر پارە هەبێت بەدڵنیاییەوە هەموو ئەوانەی كەمەرجە یاساییەكانیان هەیە قەرەبوی خۆیان وەردەگرن». لەبارەی هۆكارەكانی دواكەوتنی قەرەبوی ئەوخێزانانە ناوبراو وتی:»پێشتر هەندێك هەڵەكرابوو لەناوەكان بەتایبەت لەشارەوانی ئەوە پێویستە جارێكی تر بەدواداچوونی بۆ بكرێت كەئایا ئەوكەسانەی ماون مافی قەرەبوكردنەوەیان هەیە یان ناو رێكارەكانی یاسایی ئەوان دەگرێتەوە یان بەپێچەوانەوە مافی قەرەبوكردنەوەیان نیە، ئیش لەسەر دۆسیەكە دەكرێت بەڵام پێویستی بەكات و پارەیە». ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بابەتی قەرەبوكرنەوە هیچ پەیوەندی بەتەواوكردنی فرۆكەخانەكەوە نیە، راوەستانی پرۆژەی تەواوكردنی فرۆكەخانەی دهۆك تەنها پەیوەستە بەنەبوونی پارە، هەركاتێك بودجەیەكی بۆ دابینكرا ئەوە دەستبەجێ پرۆژەكە تەواودەكرێت».
ئەمریکا سزادانی نۆ کۆمپانیای سەر بە کۆماری ئیسلامی و چەند وڵاتێکی دیکەی راگەیاند کە نەوتی ئێرانیان لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ کردوەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد؛ نۆ کۆمپانیای تایبەت بە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی سزا داوە کە بە بێ پابەندبون بە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، نەوتی ئێرانیان لە بازاڕەکانی جیهان فرۆشتوە. لە بەیاننامەکەدا ناوی شەش کۆمپانیای بەرهەمهێنی بەرهەمە پتڕۆکیمیاییەکانی ناوخۆی ئێران و سێ کۆمپانیای وڵاتانی سەنگاپورا و مالیزیا هاتوە کە بە هۆی ساخکردنەوەی نەوتی ئێران کەوتونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکا. نوسینگەی چاودێریی داهاتە بیانییەکان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (OFAC) رونی کردوەتەوە؛ ئەو نۆ کۆمپانیایە ئاسانکارییان کردوە بۆ ئەوەی نەوت و بەرهەمە پتڕۆکیمیاییەکانی کۆمپانیای نیشتیمانی ئێران لە بازاڕەکانی جیهان ساخ کردوەتەوە لە کاتێکدا نەوتی ئەو وڵاتە گەمارۆی نێودەوڵەتیی لەسەرە. ئاماژە بەوە کراوە لە ماوەی رابردودا کۆماری ئیسلامی بۆ ساخکردنەوەی نەوت و بەرهەمە پتڕۆ کیمیاییەکانی، پەنای بۆ فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا هێناوە و بەشێوەیەکی بەرچاو فرۆشی نایاسایی بەرز کردوەتەوە. ئەمریکا پێشتریش هۆشداریی دابوە وڵاتی چین کە نابێت نەوت لە ئێران بکڕێت لە کاتێکدا تەنها چین رۆژانە 850 هەزار بەرمیل نەوت لە ئێران دەکڕێت. نزیکەی دو هەفتەیە بەرپرسانی ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە فرۆشتنی نەوتی ئێران بۆ سفر کەم دەکەنەوە و رێگە نادەن ئەو وڵاتە نەوتەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ بکاتەوە.
