رووسیا هێرشێكی چڕی بۆسەر ئۆکرانیا  ده‌ستپێكردووه‌ "وموشەکاکانی ئاسمانی دوو وڵات دەبەزێنێت"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرای كرد، له‌ به‌ره‌به‌یانه‌وه‌، رووبه‌ڕووی هێرشێكی چڕ و فراوانی سوپای رووسیا بوونه‌ته‌وه‌،بە پێی هەواڵێکی سکای نیوس "دوو مووشەکی ڕووسی ئاسمانی مۆلدۆڤان و ڕۆمانیا ی بەزاندووە".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، هێرشه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌ستیپێكردووه‌ و دامه‌زراوه‌كانی وزه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

 بە پێی هەواڵێکی سکای نیوس دوو مووشەکی ڕووسی ئاسمانی مۆلدۆڤان و ڕۆمانیا ی بەزاندووەو لەو ناوچانەوە تێپەڕیوە، هاوکات حکومەتی مۆڵدۆڤا وەڵامی ئەو پێشێلکارییەی دایەوە

وەزارەتی بەرگری ماڵدۆڤا ڕایگەیاندووە، کە "بە توندی ئیدانەی پێشێلکاریی سنوری ئاسمانییەکەی دەکات پاش ئەوەی موشەکەکانی ڕووسیا ئەمڕۆ لەو هەرێمەکە پەڕینەوە".

وتیشی کە یەکێک لە موشەکەکان لە کاتژمێر 10.18 بەیانی بە کاتی ناوخۆیی بە سەر شاری مۆکرا لە ناوچەی ترانسنستریان و دواتر، بەسەر شارۆچکەی کۆسۆتی لە ناوچەی سۆرۆکا،ڕۆشتووەو بەرەو ئۆکرانیا .

وەزارەتی بەرگری ڕۆمانیاش ڕایگەیاند ئەو زانیاریانەی کە دوو مووشەکی ڕووسی بە ئاسمانی ڕۆمانیا پەڕیونەتەوە پێش ئەوەی ڕۆژی هەینی بچنە ناو ئۆکرانیاوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕوسیا سوپای ئۆكرانیا روونیكردووه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ئه‌مڕۆ شه‌ش مووشه‌كی كرۆز له‌ جۆری كالیبه‌ر و نزیكه‌ی 35 مووشه‌كی جۆری ئێس300 له‌ سنووری ناوچه‌كانی خاركێڤ و زابۆریجا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و 7 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری شاهد، ئاراسته‌ی بنكه‌كانی سوپای ئۆكرانیا كراون.

ئه‌م هێرشه‌ی رووسیا له‌ كاتێكدایه‌، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌ سه‌ردانێك له‌ ئه‌وروپایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر و دابینكردنی كۆمه‌كی سه‌ربازی بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار