ماکرۆن هەمان مەدالیای شەرەف دەدات بە سەرۆکی ئۆکرانیا کە لە 2006 دا بە پوتین دراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە دیدارەکەی دوێنێیدا بۆ فەڕەنسا لە لایەن ماکرۆنەوە بەرزترین مەدالیای شەرەفی فەرەنسای پێبەخشرا بەڵام سەرۆکی ڕووسیا  پوتینش هەمان مەدالیای هەیە.

ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا لەگەڵ ڤلادمیر زیلینسکی کۆبونەوەو لە ڕێوڕەسمەکەدا ماکرۆن بەرزترین مەدالیای شەرەفی بە سەرۆکی ئۆکرانیا بەخشی و گوتی کە ئەم مادالیایەی نیشانەی ئازایەتی ئۆکرانیایە لە بەرامبەر جەنگی داگیرکەری ڕوسیا.

جێگەیباسە پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە ساڵی 2006 دا هەمان مەدالیای لە لایەن سەرۆکی ئەو کاتەی فەڕەنساوە پێبەخشرا هەربۆیە  هەندێک لە یاسادانەر و چالاکوانانی فەڕەنسی داوایان لە ماکرۆن کردووە کە بەهۆی ئەو شەڕەوەی پوتین هەڵیگرساندووە  مەدالیاکەی پوتین پوچەڵکاتەوە.

سەبارەت بەم بابەتە ئەمڕۆ هەینی ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" ئەو بڕیارە مانای زۆر مەترسیداری هەیە و پێویستە لە کاتی خۆیدا بدرێت".

ئەمەشلەکاتێکدایە ماکرۆن لە ساڵی 2017دا هاریڤی واینستینی بەرهەمهێنەری هۆلیوودی لە خەڵاتی شەرەفی فەڕەنسی بێبەشکرد بەهۆی ئەو تۆمەتانەی خرایە سەری کە پەیوەندییان بە دەسترێژی سێکسییەوە هەبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار