ئیلۆن مەسک ڕێگری دەکات کە ئۆکرانیا تەکنەلۆجیای ستارلینک بۆ جەنگ بەکاربهێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن مەسک ڕیگری دەکات لەوەی ئۆکرانیا بۆ مەبەستی جەنگی تەکنەلۆجیای ستارلینک بەکاربهێنێت، بەتایبەتی لە کۆنتڕۆڵکردنی درۆنەکاندا.

لە ئاهەنگێکدا لە واشنتۆن دی سی ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس گوین شۆتوێڵ ڕوونیکردەوە کە تەکنەلۆژیای ستارلینک "هەرگیز مەبەست لێی بەکارهێنانی جەنگی نەبووە"

سەرۆکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئاماژەی بەوەشدا  گوایە ئۆکرانیا سودی لە ستارلینک بینیوە  بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامێرەکان بۆ بەکارهێنانی "مرۆیی دابینکراون"

بەماوەیەکی کەم دوای لەشکرکێشی سەر ئۆکرانیا، ئیلۆن مەسک هەزاران دیش سپەیس ئێکس ستارلینکی پێدرا، لەم دواییانەشدا بڵاوبونەوەی هەواڵی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکە بووە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە هەوڵی سنودارکردنی ئۆکرانیا بدەن لە بەکارهێنانی " ستارلینک" بۆ مەبەستی جەنگی.

لەبارەی سنوردارکردنی تواناکانی ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنای تەکنەلۆژیای ستارلینک، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە کاردانەوەی ئەم هەنگاوەی کۆماپیاکەدا ڕایگەیاندووە، دەتوانن هەڵبژێرن لەپاڵ ئۆکرانیا بن بۆ مافی  " ئازادی" یاخود ڕوسیا بۆ مافی " کوشتن وداگیرکاری خاکەکان".

لەگەڵ ئەوەشدا، شۆتوێڵ پشتڕاستیکردەوە کە قبوڵکراوە بۆ سوپای ئۆکرانیا ستارلینک بەکاربهێنێت "بۆ پەیوەندییەکان"، بەڵام وتی مەبەستی ئەو هەرگیز  ئەوە نییە کە بۆ مەبەستی هێرشبردن بەکاریبهێنن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە  کۆمپانیاکە هەنگاوی ناوە بۆ "سنووردارکردنی" تواناکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی ستارلینک بەمەبەستی هێرش کردن، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

هەروەها ئیلۆن مەسک، هەفتەی ڕابردوو لە تویتێکدا نوسیبووی، "سپەیس ئێکس ستارلینک بووەتە بڕبڕەی پشتی پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا تا دەگاتە هێڵەکانی پێشەوە، ئەمە نەفرەتییە ئەگەر بەشی بکەیت""

هەروەها دەڵێت، بەڵام ئێمە ڕێگە نادەین ستارلینک بۆ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوورمەودا بەکاربهێنرێت،  ئەمە نەفرەتییە ئەگەر جیانەکرێتەوە.

تەکنەلۆژیای ستارلینک، پەیوەندی بە مانگە دەستکردەکانەوە هەیە و یارمەتی خەڵک دەدات کە پەیوەندییان بە ئینتەرنێتەوە هەبێت، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە جەنگی ئۆکرانیادا  کە کیێڤ بۆ گەڕان بەدوای سەربازانی ڕووسیا و فڕێدانی بۆمب و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی مۆسکۆ خۆی بەکاریان هێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار