هاوڵاتی كهمێك لهمهوبهر ئاگرێكی گهوره له پشتی شووقهكانی كرێنشینان له ناحیهی سیتهك كهوتهوه. ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی تەمووزی 2024، ئاگرێکی گەورە لە پشتی شووقەکانی کرێنشینان لە ناحیەی سیتەک کەوتەوە. ئەمە ئاگرەی ئەمڕۆش لە کاتێکدایە کە دوێنێ 29ی تەمموزی 2024، ئاگر لە شاخى گۆیژە و ئەزمەڕ کەوتەوە زیانێکی زۆر بەر ناوچەکان کەوتن بە پێی دواین زانیارییەکان بەهۆى ئاگرەکەی دوێنێوە 200 دۆنم زەوی لەشاخی گۆیژە و 300 دۆنمیش لە ئەزمەڕ سووتاوە، کە بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بەر درەختەکان کەوتووە و هەندێک لەدارەکان بەتەواوى سوتاون.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کاتز دیپلۆماتکارانی ڕاسپاردوە کە پەیوەندیی لەگەڵ ئەندامانی ناتۆ بکەن بۆ ئەوەی تورکیا ئیدانە بکەن و دەریبکەن لە هاوپەیمانتیەکە. ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەمووزی 2024، ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوایی لەهاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسیی "ناتۆ" کرد تورکیا لەئەندامێتیی هاوپەیمانێیەکە دەربکات، ئەمەش لەوەڵامی لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بەئەگەری دەستوەردانی تورکیا لەئیسرائیل وەک ئەوەی لەلیبیاو قەرەباخ کردبووی. ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل کاتز، بەلای چاودێرانەوە ئیسرائیل لە باریدایە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب ئاڵۆزتر بکات. ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە بەلێدوان بەتوندیی دژایەتی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەکات، لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر پێویست بکات تورکیا دەستوەردان لەئیسرائیل دەدات و ئاماژەی بەدەستێوەردانەکانی پێشوی لەناگۆرنۆ قەرەباخو لیبیا کرد. جێگەی ئاماژەیە، لەساڵی 2020 تورکیا هێزی نارد بۆ پاڵپشتی لەحکومەتی ویفاقی نیشتمانی لەلیبیا، هاوکات پاڵپشتی حکومەتی ڕێککەوتنی نیشتمانی لەتەرابلوس بەسەرۆکایەتی عەبدولحەمید دەبەیبە دەکات، تورکیا ڕەتیکردەوە کە دەستوەردانی ڕاستەوخۆی لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئازەربایجان لەقەرەباخدا هەبێت، بەڵام لەڕوی سەربازییەوە پاڵپشتی دەکات.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە تاران بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران دەکات. ئەم سەردانی کردنەی نیچیرڤان بارزانی بۆ ئێران دەبێتە سێهەم سەردانکردنی لە ماوەی سێ مانگی ئەم ساڵدا، سەردانی یەکەمی لە 5ی ئایاردابوو کە تێیدا بەجیا لەگەڵ عەلی خامنەی ڕێبەری ئێران و ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئێران و محەمەد باقر سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، عەلی ئەحمەد ئەکبەریان سکرتێری باڵای ئەنجوومەنی باڵای نیشتیمانی ئەو وڵاتە کۆبۆوە. سەردانی دووهەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لە 22ی ئایاردابوو، کە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوو، ڕۆشتە تاران بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران. جێگەی ئاماژەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 4ی ئابی 2013ەش لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی حەسەن ڕۆحانی و 3ی ئابی 2021یش لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ئیبراهیم ڕەیسیدا بەشداربوو. سەردانەکەی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، 14ی حوزەیرانی ئەمساڵ عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بەشێک لە حزبە سیاسییەکان کۆبۆوە.
هاوڵاتی دکتۆر خهلیل دۆسكى دەڵێت، یهكشهممهى داهاتوو مووچهى فهرمانبهران و هێزه ئهمنییهكان و هێزهكانى پێشمهرگه، لە لایەن بەغداوە ڕهوانهى ههرێمی کوردستان دهكرێت. دکتۆر خهلیل غازى دۆسكى پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا له تۆڕی کۆمەڵایەتی فهیسبووكى خۆیی نووسیویهتى، دوێنێ سهردانى مهسعود حهیدهر بریكارى وهزارهتى دارایی عێراقى كردووه و چهند پرسێكى تایبهت بهداراییان تاووتوێكردوه. دەشڵێت، لهو كۆبونهوهیهدا بهڕێوهبهرى ژمێریارى وهزارهتى دارایی عێراقیش ئامادهبووه و ڕایگەیاندووە، مووچهى مانگى تەمووزی فهرمانبهرانى ههرێمی کورستان ههفتهى داهاتوو ڕهوانه دهكرێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، بهڕێوهبهرى ژمێریاریى و بریكارى وهزارهتیش جهختیانكردوهتهوه، ههفتهى داهاتوو مووچهى تهواوى فهرمانبهران و موچهخۆرانى ههرێمی کوردستان بهسهربازیى و هێزه ئهمنیهكانیشهوه بهبێ هیچ كێشهیهك لە لایەن بەغداوە ڕهوانهی هەرێمی کوردستان دهكرێت.
هاوڵاتی كۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرو بنكەو وێستگەكانی بڵاوكردەوە، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەم شێوەیە، ژمارەی دەنگدەر، 2 ملیۆن و 888 هەزارو 162 كەس و ژمارەی وێستگە،7 هەزارو 47، ژماەری بنكە هەزارو 427. ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەمووزی 2024، كۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهكانى عێراق ڕایگەیاند، دوو ملیۆنو 888 هەزارو 162 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان مافى بەشداریكردنیان لەپرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا ههیه. ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، 29ی ئهم مانگهش نمونە سەرەتاییەکانی کارتی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندکرد کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. جێگەی ئاماژیە، لهڕاگەیەندراوەکەی کۆمیسیۆندا، ئەنجومەنی کۆمسیاران چوار نمونەی بۆ دەنگدانی گشتی لەبازنەکانی هەڵبژاردنی هەولێر، سلێمانی، دهۆکو هەڵەبجەو نمونەیەکیش بۆ دەنگدانی تایبەت پەسەندکردوە. بەگوێرهى ئامارەکانی کۆمسیۆن، دوو ملیۆنو 888 هەزارو 162 هاوڵاتی هەرێم مافى بەشداریكردنیان لەدەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا ههیه و کارتی بایۆمهتری دەنگدانیشیان وەرگرتوەتەوە، هاوکات هەزارو 427 بنکەو حەوت هەزارو 47 وێستگەی دەنگدانیش ئامادەکراون بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدان لەهەڵبژاردنی پەرلەماندا. لەپارێزگای هەولێر، ژمارەی دەنگدەران بریتییە لەیەک ملیۆنو 16 هەزارو 357 دەنگدەر کە 928 هەزارو 823 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتیو 82 هەزارو 525 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت لەخۆدەگرێت. وهكو كۆمیسیۆن ئاشكرایكردوه، ژمارەی دەنگدەران لەپارێزگای سلێمانی، بریتییە لەملیۆنێک و 146 هەزارو 530 دەنگدەرو یەک ملیۆنو سێ هەزارو 772 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی بۆیان هەیە دەنگبدەنو 74 هەزارو 915 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت. سهبارهت بهسنووری پارێزگای دهۆکیش زانیاریهكانیى كۆمیسیۆن ئاماژهى بهوهداوه، کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران بریتییە لە 738 هەزارو 193 دەنگدەر کە 680 هەزارو 443 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتیو 55 هەزارو 100 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە. کۆی گشتی دەنگدەران لەپارێزگای هەڵەبجەش بریتییە لە 62 هەزارو 584 دەنگدەر کە 59 هەزارو پێنج کەس مافی ئەوەیان هەیە لەدەنگدانی گشتی دەنگبدەنو 579 دەنگدەریش لەدەنگدانی تایبەت دەنگدەدەن.
هاوڵاتی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆردوومانی کوێستانی سنین لە سنووری برادۆستیان کرد. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی تەمووزی 2024، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، بە چڕی بۆردوومانی دەڤەری برادۆستیان کرد لە سنووری پارێزگای هەولێر. بە پێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستاش، جارێکیتر لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، بەچڕی بۆردوومانی سنووری برادۆست کرا، بۆردوومانەکە بەتایبەتی کوێستانی سنین بەچڕی گرتووەتەوە. بۆردوومانکردنی برادۆست لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی تر بۆردوومانی هەمان ناوچەی کردووەتەوە بەڵام زیانەکانی نەزانراون. جێگەی ئاماژیە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەنێکی نامۆ، لە ئاسمانی شارەدێی قەسرێ ، لە سنووری باڵەکایەتی بینراوە، تەنەکە لە فڕۆکە چووە و ڕووناکییەکی زۆری هەبووە.
هاوڵاتی ئهمڕۆ دووشهممه 29ی تهمموزی 2024 دهستهی داكۆکیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی راگهیهندراوێكی لهژێر ناوی "با ئاسایی تهماشای سووتانی چیای گۆیژه نهكهین.." بڵاوكردهوه و ڕایگەیاند، "بهرهبهیانی 29ی تهموزی 2024 ئاگر له بناری چیای گۆیژهی باكووری سلێمانی كهوتهوه و بههۆی ئهو رهشهبا بههێزهوه كه ههڵیكردووه له ماوهیهكی كهمدا رووبهرێكی بهرفراوانی چیاكهی گرتۆتهوه و تابهیانی بهردهوام بووه، بهپێی زانیارییه سهرهتاییهكان نزیكهی 15 ههزار داری جۆراوجۆری تهمهن جیاواز سووتاون". لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، چیای گۆیژه زۆرێك له دارستانهكهی ئاگربڕ كراوه و له ههندێك شوێندا ئاگربڕهكهی نزیكی 10 مهتر پانه، نازانین به چ قودهرتی قادرێك ئهم ئاگره پهڕیوهتهوه لهو ئاگربڕانه و ئهو رووبهره فراوانهی سووتاندووه. دەقی ڕاگەندراوەکەی دهستهی داكۆکیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی: با ئاسایی تەماشای سووتانی چیای گۆیژە نەکەین.. بەرەبەیانی ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٤ ئاگر لە بناری چیای گۆیژەی باکوری سلێمانی کەوتەوەو بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەوە کە هەڵیکردووە لە ماوەیەکی کەمدا رووبەرێکی بەرفراوانی چیاکەی گرتۆتەوەو تابەیانی بەردەوام بووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی ١٥ هەزار داری جۆراو جۆری تەمەن جیاواز سووتاون. کەوتنەوەی ئاگرەکە ئەگەر لە کاتێکی تردا بووایەو کاتژمێر نزیکی ٣:٣٠ بەرەبەیانی نەبووایە رەنگە بە ئاگرکەوتنەوەیەکی ئاسایی ناوزەد بکرایە، بەلآم کاتێک کە ورد دەبینەوە لە کاتەکەی و لە بەرەبەیانێکدا کە رەشابەیەکی بەهێزیش لە ناو سلێمانیدا هەڵیکردبوو کەس خۆی پێنەدەگیرا، خەڵکانێکی سەیرانکار چیدەکەن لەو کاتەدا لە سەر ئەو چیایە تا ببنە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە. لەلایەکی ترەوە چیای گۆیژە زۆرێک لە دارستانەکەی ئاگربڕ کراوەو لە هەندێک شوێندا ئاگربڕەکەی نزیکی ١٠ مەتر پانە، نازانین بە چ قودەرتی قادرێک ئەم ئاگرە پەڕیوەتەوە لەو ئاگربڕانەو ئەو رووبەرە فراوانەی سووتاندووە. چیای گۆیژە لە سەرەتایترین خزمەتگوزاری ئاگرکوژانەوەو ئاودێری و چاودێریکردن و دەستیکار بێ بەشە. تا ئێستا هیچ سیستەمێکی ئاگرکوژاندنەوەی نییە، بگرە لەوەش زیاتر لە هەموو چیای گۆیژەدا تاکە بیرێکی تێدا نییە لە کاتێکدا کە بە بڕێک پارەی کەم دەتوانرێت چەندان بیر هەڵبکەندرێت و لەو رووشەوە رووپێووی ( کەشفی ) بۆ لێدانی بیر بۆکراوە، بەلآم پارەی بۆ خەرجناکرێت. ژمارەی ئەو کرێکارانەی کە ئاودێری و چاندانی نەمام و ئاگربڕیش دەکەن بۆ ئەو چیا گەورەیە تەنها ١٠ کرێکارن، لە کاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا رۆژانە سەدان کرێکار کاری لەو چیایەدا کردووە. هەرچەندە لە بناری چیاکە بنکەیەکی پۆلیسی لێیە، بەڵام نە جێگەی بنکەی پۆلیسەکە باشە، نە ئەو ژمارە کەمەش دەتوانی سەرپێچیکردن لەو چیا گەورە قەرەباڵغەدا رابگرێت، لە کاتێکدا کە پێویستە ئەو چیایە لە لە هەموو شوێنێکەوە لەلایەن پۆلیس و بگرە لە رێگای کامێراشەوە چاودێری بکرێت. ئێمە لێرەوە لایەنە دەسەڵاتدارە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی و دادگاو داواکاری گشتیش ئاگادار دەکەینەوە کە بەرامبەر ئەو سووتانە هەریەکەو لەلای خۆیەوە هەڵوێستەیەک بکات و بە رووداوێکی ئاسایی تەماشای نەکات، لە کاتێکدا کە پێشتر ئێمە سووتانی لەو جۆرە بە دەستی ئەنقەست و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لە گۆیژەو شوێنەکانی تری سلێمانیمان بینیووە. دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی ٢٩ ی تەموزی ٢٠٢٤
هاوڵاتی ڕێکخراوی جاسەنە دەڵێت، سەپاندنی ئەو سزا قورسە بەسەر ڕۆژنامەنوس “سلێمان ئەحمەد”دا، بەپێی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003، كە یاسایەكی تایبەتە بە تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم. ئەمڕۆ دووشەممە،29ی تەمووزی 2024، ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادیی بیروڕا و میدیا، لە بارەی بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، ڕاگەیاندراوێكی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەبوایە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد بە یاسای ڕۆژنامەگەریی مامەڵەی لەگەڵ بکرایە هەروەها لە سەرەتادا ڕێگە بە پارێزەر و کەسوکاری نەدرا چاویان پێی بکەوێت ئەمەش پێشێلکاریی ئاشکرای مافی مرۆڤە، دەشڵێن: ئیدانەی ئەو بڕیارە نادادپەروەرە دەکەین و بە هەولی بەردەوامی سەرکوتکردنی کایەی ڕۆژنامەنووسی دەزانین. دەقی ڕاگەندراوەکەی ڕێکخراوی جاسەنە: سزادانی (سلێمان ئەحمەد) سەركوتكردنێكی تری ئازادی كاری رۆژنامەنوسیە بۆ رای گشتیی هەرێمی كوردستان سلێمان ئەحمەد رۆژنامەنوس لە دەزگای رۆژ نیوز كە ماوەی زیاتر لە 9 مانگە لە دهۆك زیندانیكراوە، ئەمڕۆ دادگای دهۆك سزای 3 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند. سەپاندنی ئەو سزا قورسە بەسەر رۆژنامەنوس (سلێمان ئەحمەد)دا، بەپێی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003یە كە یاسایەكی تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشو سەقامگیری هەرێم، لەكاتێكدا گەر ئەو رۆژنامەنوسە تاوانێكی رۆژنامەگەریشی ئەنجامبدایە، دەبوو بە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007ی رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بكرایە. ئەو رۆژنامەنوسە لەسەرەتای دەستگیركردنیەوە مافی بینینی كەسوكاریو گرتنی پارێزەری نەبووە تاوەكو كۆتا قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە، ئەمەش پێشێلكاریی ئاشكرای مافی مرۆڤو دەستورو یاسا بەركارەكانی عیراقە. سزادانی ئەم رۆژنامەنوسە، لەكاتێكدایە كە پێشتر چەندین رێكخراوی نێودەوڵەتیو ناوخۆیی رەخنەی توندیان لە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەر دۆسیەی سزادانی رۆژنامەنوسان لە دەڤەری بادینان گرتووەو حكومەتی هەرێمیش بەڵێنی چارەسەركردنی ئەو دۆسیەیەی داوە، بەڵام دۆخەكە هیچ نەگۆڕاوەو جگە لە سزادانی (سلێمان ئەحمەد)، لە رۆژانی رابردوودا چەندین رۆژنامەنوس دەستبەسەركرابوون كە بە مەبەستی روماڵكردنی هێرشو داگیركارییەكانی توركیا، سەردانی ئەو ناوچەیان كردبوو. هەر لەو سۆنگەیەوە، رێكخراوی جاسەنە، سەركۆنەی بڕیاری سزای نادادپەوەرانەی رۆژنامەنوس (سلێمان ئەحمەد) دەكاتو بە هەوڵی بەردەوامی سەركوتكردنی ئازادی رادەبڕینو رۆژنامەنوسی دەزانێت. رێكخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا 29ی تەمووزی 2024
هاوڵاتی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریكردن لە كەوتنەوەی ئاگر، داوامانكردووە ڕێگەی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە دابخرێت تاوەكو ئەو ڕەشەبا بەهێزە كۆتایی دێت كە سلێمانی گرتووەتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە،29ی تەمووزی 2024، ئارام عهلى، وتهبێژى بهڕێوهبهرایهتى بهرگریی شارستانى سلێمانى ڕایگهیاند، بهمهبهستى ڕێگرى كردن له دووباره سهرههڵدانهوهى ئهو ئاگرهى كه له چیاى ئهزمڕ كهوتووهتهوه پێشنیارمان كردووه كه ڕێگەى سهرهكى شاخى گۆیژه و ئهزمەڕ دابخرێت، ئهگهریش پێشنیارهكه قبوڵ نهكرێت ئهوه تیمهكانمان بهدرێژایی شهو دهمێننهوه تاوهكو ڕێگرى بكهن له دووباره سهرههڵدانهوهى. دەشڵێت، تیمەکانیان توانیویانە بەماوەیەکی کەم، ئاگرەکەی شاخی ئەزمەڕ کۆنتڕۆڵبکەن و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارى کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنی زیانەکانی پێکهیندراوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازیان کردوە، بۆ ئەمشەو ڕێگەی چوون بۆ شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە دابخرێت.
هاوڵاتی کۆمیسیۆن دەڵێت، ئهو هاوپهیمانیانهى كه بهشداری ههڵبژاردن دهكهن پێویسته 10 ملیۆن دینار و حزبهكان پێنج ملیۆن دینار و كاندیدانی سهربهخۆ پێویسته ملیۆنێك دینار بدهنه كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان. ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی تەمووزی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق لەبارەى ناردنى ناوی كاندیدان بۆ دهستهی دهستپاكی و تۆماری تاوانهكان لە ڕاگەیەندراوێکى ڕایگەیاند، هاوپهیمانی و لایهنه سیاسییهكان دهتوانن لهو ماوهیهی كه كۆمیسیۆن دیاریكردووه لیستی كاندیدهكانیان ههمواربكهنهوه و گۆڕانكاری تیادا بكهن، دوای تهواوبونی ئهو وادهیه ناتوانرێت هیچ گۆڕانكاریهكی تیادا بكرێت. لە ڕاگەیندراوەکەشدا هاتووە، لیستی ناوی كاندیدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان رهوانهی دهستهی دهستپاكی ههرێمی كوردستان و وهزارهتی ناوخۆى ههرێم دهكرێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، لهماوهی 15 ڕۆژ له بهرواری ناردنی ناوهكانهوه چاوهڕوانی وهڵام دهبین لهوبارهیهوه ئهگهر وهڵامیان نەداینەوە ئهوا لیستهكان به شایستهی پهسهند كردن دادهنرێن. دەشڵێت، ئهو هاوپهیمانیانهى كه بهشداری ههڵبژاردن دهكهن پێویسته 10 ملیۆن دینار و حزبهكان پێنج ملیۆن دینار و كاندیدانی سهربهخۆ پێویسته ملیۆنێك دینار بدهنه كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان. جێگاى ئاماژەیە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، هەروەها هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.
هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەبکات. ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2024، د. سەرکار سورجی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاپۆرانیوزی راگەیاند "بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە تەواوی سەرتاشخانەکان و پابەندکردنیان بە بەکارهێنانی گوێزانی سەفەری (Disposable) کە تەنها یەک جار بەکاربێنن، ئەم بابەتە بکرێتە مەرجێکی سەرەکی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی سەرتاشخانەکان". ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارەکە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری پێویست و بەپەلە ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ سەردانیکردن و پشکنینی گشتی سەرتاشخانەکان لە هەموو شوێنێک، لەو رۆژەی کە بڕیارەکە دەرچووە دەکەوێتە واری جێبەجێکردن".
هاوڵاتی بڕیاربوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى شەهید دەنیز جەودەت، ئەندامی کەنەکە بەڕێوەبچێت، کە لە 18ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە هەولێر شەهید کرا، بەڵام لەسەر داواى پارێزەرانى دۆسێیەى شەهید دەنیز دانیشتنەکەى ئەمڕۆ دواخرا. بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ سێیەم جار، دانیشتنی دادگایی دۆسێیەى تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا، بەپێی زانیارییەکان هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەى دادگا دەگەڕێتەوە بۆ داواى پارێزەرانى دۆسێیەکە. هەروەها، لە دانیشتنەکەدا دوو لە توانباران دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و دادوەریش بەپێى مادەى دووى تیرۆر سزاى بەندکردنى بەسەردا سەپاندوون، بەڵام تا ئێستا تاوانبارى سێیەم دەستگیر نەکراوە. ڕۆژی 18ی ئەیلولی 2023 لە نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ئەندام و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان (دەنیز جەودەت بولبون) شەهیدکرا.
هاوڵاتی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە سلێمانى 17 کرێکار لە کاتى کارکرندا گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تەموزی 2024، عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی رایگەیاند، "لە ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی 17 کرێکار لە کاتى کارکرندا گیانیان لەدەستداوە". سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە شەشیان بیانی بوون و 11 کرێکارەکەی دیکەش خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون". ساڵانە لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کرێکار بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لەکاتی کارکردن تووشی رووداو دەبن یان گیانلەدەستدەدەن، یان برینداردەبن و بەوهۆیەوە کەمئەندام دەبن.
