هاوڵاتی ئەمڕۆ لە دوایی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت 67 سەنت بەرزبووەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 67 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 81 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 69 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوڵاتی/ دڵشاد ئەنوەر گەر لە ڕووداوی تیرۆکردنی ئیسماعیل هەنییە وردببینەوە کۆمەڵێک لق و پەلوپۆی هەیە، بە وردبوونەوە لەو لقانە تا ڕادەیەک بەرچاومان ڕووندەبێتەوە، بەوەی ڕووداوەکە هێندەی پەیامی لە پشتەوەیە ئەوەندە خودی هەنییە مەبەست نەبوو. ئیسماعیل هەنییە و بەرپرسانی حەماس ماوەی چەندین ساڵە لە قەتەرن، دەست پێگەیشتنیان بۆ ئیسرائیل زۆر ئاسانبوو، بەڵام ئیسرائیل لەناو قەتەر ئەم کارەی نەکرد، بەڵکو وڵاتێکی هەڵبژارد کە تەواو نەیارییەتی. بەرپرسانی حەماس پێشتر بەڕەزامەندی ئەمەریکا و هاوپەیمانان چووبوونە قەتەر، تا لەوێ بۆ نێوەنگیری دەست پێگەیشتنیان ئاسان بێت، هەروەک چۆن ڕێگە بە ماناوەی تاڵیبانیش درابوو لەقەتەر لەکاتێکدا لە شەڕی قورسدا بوون لەگەڵ ئەمەریکا. ئیسرائیل نەیدەویست لەو وڵاتە بیانکاتە ئامانج تا هەم قەتەر ئیحراج نەکات، هەم کارتەکە بۆ شوێن و کاتێکی گونجاو دانێت. تیرۆرکردنی هەنییە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا فشار لەسەر قەتەر هەبوو بۆ دەرکردنیان. بۆیە بە ئامانجکردنی هەنییە و فشارەکانی ڕابردوو بۆ دەرکردنیان لە قەتەر، کۆمەڵێک شتی لێدەخوێنرێتەوە لەوانە؛ ڕەنگە بڕیاری کۆتایی درابێت بۆ مامەڵەنەکردنی سیاسی لەگەڵ حەماس و یەکلاییکردنەوەی هاوکێشەکە بە هێز، ڕەنگە ئەوەی بڕیاری تەسفییەکردنی سەرکردەکانی حەماسی خێراتر کردبێت، هاتنی چین بێت بۆ ناو هاوکێشەکە، کە هەنییە لێرەدا وەکو وەجهی دبلۆماسی حەماس ڕۆڵی هەبوو. ئیسرائیل دەمێکە شەڕی فراوانی نەکردووە، هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو دەرفەتە و بۆی ڕەخساوە، نایەوێ ئەم دەرفەتە لەدەست بدات، بەڵکو دەیەوێ زۆر هاوکێشەی لە ناوچەکەدا پێ یەکلایی بکاتەوە، هەروەک ناتەنیاهۆ لەسەرەتای شەڕەکەدا گوتی: "ئەم شەڕە هاوکێشەی نوێ دەهێنێتە ئاراوە". ئەو پرسیارەی لێرەدا دێتە پێشەوە ئەوەیە: بە ئامانجکردنی هەنییە لەناو تارانی پایتەختی ئێراندا بۆ؟ بێگومان هەنییە لە شوێن و ساتێکی تەواو هەستیاردا کراوەتە ئامانج، ساتی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێران و شوێنەکەش ناو خاکی ئێرانی نەیاری ئیسرائیلە. ئیسرائیل لەسەرەتای هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردووی حەماس، گومانی لە هەبوونی دەستی ئێران لە پشت مەسەلەکەوە هەبوو، ئێستا لەناو خاکی ئێران و لەکاتی دەستبەکاربوونی سەرۆکدا هەنییە دەکاتە ئامانج، ئەمە ڕێک ئەو پەیامەی لە پشتەوەیە هەر هێز و گروپێک پشت بەهەر وڵاتێک ببەستێت، ناوخۆی ئەو وڵاتەش بۆی پارێزراو نییە، وەک چۆن ئەو پەیامەش دەگەیەنێت دەستمان دەگاتە قوڵایی ئەو وڵاتانەش کە نەیارمانن. هەڵبژاردنی کات و شوێنێکی وەک دەستبەکاربوونی سەرۆک و ناو خاکی ئێران بۆ بە ئامانجکردنی هەنییە، کە ڕەنگە لەمکاتەدا ڕێوشوێنی ئەمنی توندتر لە جاران گیرابێتە بەر، بۆ ئێران مایەی ئیحراجییەکی گەورەیە و ئەو بۆچوونانە پوچەڵدەکاتەوە کە پێیانوایە هەنییە پێشکەش ئیسرائیل کراوە. ئێران ئەو کارەی بکردایە، شوێنی تر زۆرە نەک ناوخۆی وڵاتەکەی و خۆ ئیحراجکردنی لەبەردەم دۆست و نەیارانیدا. ئەم ڕووداوە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ڕای هاوپەیمانەکانی ئێرانیش هەبێت، تێبینی لەسەر هێز و توانای ئەو وڵاتە دروستبکات، گەر وەڵامی گونجاوی نەبێت، بەتایبەت هێز و گروپگەلێکی زۆر بە پاڵپشتی ئێران شاخ لە ئیسرائیل گیر دەکەن و ئەم ڕووداوە لە ڕووی مەعنەوییەوە کاریگەری دەبێت لەسەریان. پەیامی پشت بە ئامانجکردنی هەنییە دیسان بۆ تورکیاشە، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا خەریکبوو شاخی لە ئیسرائیل گیر بکات و شەڕە لێدوان لە نێوان بەرپرسەکانیان دروستبوو، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وا دیارە ئیسرائیل دەیەوێ دەستوەشاندنەکەی بێ گرفتی گەورە تێپەڕێت و نایەوێ ئێران بوروژێنێت، بۆیە هێشتا قسە لەسەر بە ئامانجکردنی هەنییە ناکات. دڵشاد ئەنوەر گەر لە ڕووداوی تیرۆکردنی ئیسماعیل هەنییە وردببینەوە کۆمەڵێک لق و پەلوپۆی هەیە، بە وردبوونەوە لەو لقانە تا ڕادەیەک بەرچاومان ڕووندەبێتەوە، بەوەی ڕووداوەکە هێندەی پەیامی لە پشتەوەیە ئەوەندە خودی هەنییە مەبەست نەبوو. ئیسماعیل هەنییە و بەرپرسانی حەماس ماوەی چەندین ساڵە لە قەتەرن، دەست پێگەیشتنیان بۆ ئیسرائیل زۆر ئاسانبوو، بەڵام ئیسرائیل لەناو قەتەر ئەم کارەی نەکرد، بەڵکو وڵاتێکی هەڵبژارد کە تەواو نەیارییەتی. بەرپرسانی حەماس پێشتر بەڕەزامەندی ئەمەریکا و هاوپەیمانان چووبوونە قەتەر، تا لەوێ بۆ نێوەنگیری دەست پێگەیشتنیان ئاسان بێت، هەروەک چۆن ڕێگە بە ماناوەی تاڵیبانیش درابوو لەقەتەر لەکاتێکدا لە شەڕی قورسدا بوون لەگەڵ ئەمەریکا. ئیسرائیل نەیدەویست لەو وڵاتە بیانکاتە ئامانج تا هەم قەتەر ئیحراج نەکات، هەم کارتەکە بۆ شوێن و کاتێکی گونجاو دانێت. تیرۆرکردنی هەنییە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا فشار لەسەر قەتەر هەبوو بۆ دەرکردنیان. بۆیە بە ئامانجکردنی هەنییە و فشارەکانی ڕابردوو بۆ دەرکردنیان لە قەتەر، کۆمەڵێک شتی لێدەخوێنرێتەوە لەوانە؛ ڕەنگە بڕیاری کۆتایی درابێت بۆ مامەڵەنەکردنی سیاسی لەگەڵ حەماس و یەکلاییکردنەوەی هاوکێشەکە بە هێز، ڕەنگە ئەوەی بڕیاری تەسفییەکردنی سەرکردەکانی حەماسی خێراتر کردبێت، هاتنی چین بێت بۆ ناو هاوکێشەکە، کە هەنییە لێرەدا وەکو وەجهی دبلۆماسی حەماس ڕۆڵی هەبوو. ئیسرائیل دەمێکە شەڕی فراوانی نەکردووە، هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو دەرفەتە و بۆی ڕەخساوە، نایەوێ ئەم دەرفەتە لەدەست بدات، بەڵکو دەیەوێ زۆر هاوکێشەی لە ناوچەکەدا پێ یەکلایی بکاتەوە، هەروەک ناتەنیاهۆ لەسەرەتای شەڕەکەدا گوتی: "ئەم شەڕە هاوکێشەی نوێ دەهێنێتە ئاراوە". ئەو پرسیارەی لێرەدا دێتە پێشەوە ئەوەیە: بە ئامانجکردنی هەنییە لەناو تارانی پایتەختی ئێراندا بۆ؟ بێگومان هەنییە لە شوێن و ساتێکی تەواو هەستیاردا کراوەتە ئامانج، ساتی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێران و شوێنەکەش ناو خاکی ئێرانی نەیاری ئیسرائیلە. ئیسرائیل لەسەرەتای هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردووی حەماس، گومانی لە هەبوونی دەستی ئێران لە پشت مەسەلەکەوە هەبوو، ئێستا لەناو خاکی ئێران و لەکاتی دەستبەکاربوونی سەرۆکدا هەنییە دەکاتە ئامانج، ئەمە ڕێک ئەو پەیامەی لە پشتەوەیە هەر هێز و گروپێک پشت بەهەر وڵاتێک ببەستێت، ناوخۆی ئەو وڵاتەش بۆی پارێزراو نییە، وەک چۆن ئەو پەیامەش دەگەیەنێت دەستمان دەگاتە قوڵایی ئەو وڵاتانەش کە نەیارمانن. هەڵبژاردنی کات و شوێنێکی وەک دەستبەکاربوونی سەرۆک و ناو خاکی ئێران بۆ بە ئامانجکردنی هەنییە، کە ڕەنگە لەمکاتەدا ڕێوشوێنی ئەمنی توندتر لە جاران گیرابێتە بەر، بۆ ئێران مایەی ئیحراجییەکی گەورەیە و ئەو بۆچوونانە پوچەڵدەکاتەوە کە پێیانوایە هەنییە پێشکەش ئیسرائیل کراوە. ئێران ئەو کارەی بکردایە، شوێنی تر زۆرە نەک ناوخۆی وڵاتەکەی و خۆ ئیحراجکردنی لەبەردەم دۆست و نەیارانیدا. ئەم ڕووداوە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ڕای هاوپەیمانەکانی ئێرانیش هەبێت، تێبینی لەسەر هێز و توانای ئەو وڵاتە دروستبکات، گەر وەڵامی گونجاوی نەبێت، بەتایبەت هێز و گروپگەلێکی زۆر بە پاڵپشتی ئێران شاخ لە ئیسرائیل گیر دەکەن و ئەم ڕووداوە لە ڕووی مەعنەوییەوە کاریگەری دەبێت لەسەریان. پەیامی پشت بە ئامانجکردنی هەنییە دیسان بۆ تورکیاشە، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا خەریکبوو شاخی لە ئیسرائیل گیر بکات و شەڕە لێدوان لە نێوان بەرپرسەکانیان دروستبوو، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وا دیارە ئیسرائیل دەیەوێ دەستوەشاندنەکەی بێ گرفتی گەورە تێپەڕێت و نایەوێ ئێران بوروژێنێت، بۆیە هێشتا قسە لەسەر بە ئامانجکردنی هەنییە ناکات.
هاوڵاتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بە نيگهرانييهكى قووڵهوه لهو پێشهاته مهترسيداره دهڕوانن. ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەموزی 2024، ئيسماعيل ههنييه سهرۆكى مهكتهبى سياسيى بزووتنهوهى حهماس لە تاران کوژرا، لەو بارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "به ئامانجگرتنى ئيسماعيل ههنييه سهرۆكى مهكتهبى سياسيى بزووتنهوهى حهماس كه به ميوانى له تاران بوو، سهركۆنه دهكهين و به نيگهرانييهكى قووڵهوه لهو پێشهاته مهترسيداره دهڕوانين". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخهكه، ههڕهشه له ئارامى و سهقامگيريى تهواوى ناوچهكه دهكات و لێكهوته و پێشهاتى خراپترى بهدوادا دێت". بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31-07-2024 لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ژووری پشوودانی کرایە ئامانج.
هاوڵاتی بانکی ڕەشید بە مەبەستی کڕینی خانوو بڕیاداوە قەرزبداتە هاوڵاتییان، هەروەها بڕیاریشی داوە بڕی پارەکە لە 150 ملیۆن دینارەوە بۆ 200 ملیۆن دینار زیادبکات. ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەموزی 2024 رایگەیاند، "هەر کەسێک خوازیاری کڕینی خانوو، شوقە، یاخود زەوییە دەتوانێت قەرزێک بەبڕی 200 ملیۆن دینار لە بانکەکە وەربگرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "قەرزەکە بە دوو بەش و بە دوو قۆناغ دەدرێتە هاووڵاتیان، بەشی یەکەمی قەرزەکە لە دوای تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتییەکەیە لە تۆماری خانووبەرە و لە دوای تەواوکردنی رێکارەکانی کڕینی خانوو یان یەکەی نیشتەجێبوونەکە بەشەکەی دیکەی قەرزەکە دەدرێتە هاوڵاتییەکە". وەک بانکەکە روونیکردووەتەوە، "هاوڵاتییان دەتوانن لە لقەکانی بانکەکە لە بەغدا و ناوچەکانی دیکە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەکە بکەن".
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان لە نووسینگەکەی لەگەڵیدا کۆبووەوە و دەڵێت، خۆشحاڵم بە بینینی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی، خۆشحاڵم بە بینینی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی لە نووسینگەکەی. دەشڵێت، چاوم لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران. جێگەی ئاماژەیە، ئێوارهى ڕۆژی سێشهممه 30ی تەمووزی 2024 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان به ياوهريى شاندێكى باڵا له تاران لهگهڵ سهركرده و بهرپرسانى باڵاى ديكهى وڵاتانى بانگهێشتكراو، بهشداریى له ڕێوڕهسمى سوێندخواردن و دهستبهكاربوونى مهسعود پزيشكيان، سهرۆكى ئێراندا كرد، كه له ئهنجوومهنى شوراى ئيسلامى بهڕێوهچوو.
هاوڵاتی وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت، بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بڕی 69 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تەرخانكراوە و ئەگەر پێویستیش بكات گۆڕانكاری بەسەر بودجەی تەرخانكراودا دێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2024، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێكارەكانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى كوردستان بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا كۆمیسیۆن چوار جۆر نموونەی وەرەقەى دەنگدانى پەسەندكردووە بۆ پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە، بەجۆرێک هەر پارێزگایەك وەرەقەی تایبەت بە خۆی هەیە. دەشڵێت، بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بڕی 69 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تەرخانكراوە و ئەگەر پێویستیش بكات گۆڕانكاری بەسەر بودجەی تەرخانكراودا دێت. جومانە غەلای ئەوەشی خستۆتەڕوو، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەهۆی سڕینەوەی ناوی مردووان و دووبارەكان ژمارەكە كەمیكردووە. جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، هەروەها هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێت.
هاوڵاتی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە سەنگافوورە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس بەشدارنەبوون و پێش کوشتنیشی ئاگادار نەکراونەتەوە. دەشڵێت، مەحاڵە پێشبینی کاریگەرییەکانی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بکەیت، بەڵام ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پێویستە و ئەمەریکا کاری لەسەر دەکات. جێگەی ئاماژەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هێرشێکدا لە تارانی پایتەختی ئێران، ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران.
هاوڵاتی لە گوندی بینەی سەر بە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر ناوچەکە دوو هاوڵاتی برینداربوون. ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2024، میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند، بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە بۆ سەر گوندی بینەی سەر بە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرین دوو هاوڵاتی برینداربوون، دەشڵێن، یەکێک لەو هاوڵاتیانەی برینداربووە منداڵە. ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تۆپارنکردنەکە دووهاوڵاتی برینداربوون کە یەکێکیان منداڵێکە و هاوڵاتیەکەی دیکەش ناوی محەمەد عەبدول ڕەحیمە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2024، بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى 274 ملیۆن و 721 هەزار و 393 دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە. دەشڵێت لەو بڕە دۆلارەی خراوەتە بازاڕەکانەوە، 11 ملیۆن و 650 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و 263 ملیۆن و 73 هەزار و 393 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە. جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.
هاوڵاتی عەمار سوبحی دەڵێت، وردبینیمان بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان ئەنجامداوە و پرۆسەکەش کۆتاییهاتووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2024، عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بەکەناڵی عێراقییەیەکانی ڕاگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی ئەو ئەرکەی پێیسپێردرابوو بۆ وردبینیکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بەئەنجامی گەیاندووە. دەشڵێت، ڕاپۆرتێکی تایبەتیان لەوبارەیەوە ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و دیوانی چاودێریی داراییش تەواوی ئەو بەربەستانەی تێپەڕاندووە کە لەبەردەمیدا بوون، لە وردبینیکردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پاش وردبینیکردنیان بەشێوەی تاک تاک. عەمار سوبحی ئەوەشی خستۆتەڕوو، وردبینییان بۆ داتای داهات و خەرجییەکان کردووە، دوای بەردەستخستنی داتاکان لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستانەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لە ئەنجامەکانیش ئاگادارکردووەتەوە، وتیشی: وردبینیییەکە ئامانج لێی ڕاستکردنەوەیە. سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک زانیاریی لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ورد نەگەیشتووەتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێک کە بتوانرێت پشتی پێببەسترێت. بڕیارە لە سبەینێوە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. سەرچاوە، کەناڵ8
هاوڵاتی میدیاکانی حەماس دەڵێن، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی، لەڕێی موشەكێكی ئاڕاستەكراو بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ جەستەی كوژراوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2024، میدیاكانی سەربە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەزاری سەرچاوە ئێرانیەكانیەوە ڕیانگەیاند، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە تاران پایتەختی ئێران لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانەكانی كوژرا و لە ئەنجامی كردنە ئامانجی بارەگای شوێنی مانەوەی. دەشڵێن، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی، لەڕێی موشەكێكی ئاڕاستەكراو بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ جەستەی كوژراوە. ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپای پاسداران سەرقاڵی دیراسەكردنی ڕەهەندەكانی ئەو هێرشەن و دوایی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان ئەنجامەكەی ڕادەگەیەنن. جێگەی ئاماژەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە تاران پایتەختی ئێران لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانەكانی كوژرا، لە ئەنجامی كردنە ئامانجی بارەگای شوێنی مانەوەی.
هاوڵاتی بزووتنەوەى حەماس بڵاویکردووەتەوە، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەکە لە تارانى پایتەختى ئێران بەئامانج گیراوە و کوژراوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2024، بزووتنەوەى حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هەنییە لە هێرشێکى ئیسرائیلدا لە شوێنى مانەوەى لە تاران کوژراوە، ئەوەش دوایی بەشداریکردنى لە ڕێوڕەسمى دەستبەکاربوونى مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێران. هەر ئەمڕۆش، سوپاى پاسدارانى ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ئیسماعیل هەنییە لەگەڵ پاسەوانێکیدا لە ئەنجامى بۆردوومانکردنى شوێنى مانەوەى لە تاران تیرۆر کراوە". ئەوەشخراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوى تیرۆرکردنەکە دەستیپێکردووە، دواتر ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکەین. هاوکات لەم بارەیەوە، ئاژانسى تەسنیم ئاماژەى بەوەکردووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوى کوشتنى هەنییە دەستیپێکردووە و بەمنزیکانە ئەنجامەکەى ئاشکرا دەکرێت. جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ سێشەممە 30ی تەمووزی 2024، لە ڕێوڕەسمى سوێندخواردنى مەسعود پزیشکیان، وەکو سەرۆک کۆمارى ئێران لە تارانى پایەتەختى ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، تێیدا نوێنەرانى نزیکەى 80 وڵات بەشداربوون، یەکێک لەوانەش ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوەى حەماس بوو. هاوکات پێشتریش، سێ کوڕ و سێ نەوەى ئیسماعیل هەنییە لە بۆردوومانێکى ئیسرائیلدا لە کەرتى غەززە کوژران، ماوەیەک دواى ئەوەش خوشکێکى ناوبراو و ئەندامانى خێزانەکەى بەهەمان شێوە بەهۆى بەئامانجگرتنى خانووەکەیان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلەوە کوژران.
هاوڵاتی ئەمەریکا بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جورف سەخەر لە پارێزگای بابل بۆردوومانکرد و کوژرا و بریندار هەیە. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان بێت، ئەمشەو سێشەممە 30ی تەموزی 2024، ناوچەی جورف سەخەر لە باکووری بابل بۆردوومانکرا کە بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لێیە. هەر بەپێی ئەو زانیارییانە بێت کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بۆردوومانەکە لەلایەن ئەمەریکاوە ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتی دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و جەختی کردووەتەوە: نابێت و ناکرێت دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان تێکەڵ بە ململانێی کەسی و سیاسی و حزبی بکرێن. ئەمشەو سێشەممە 30ی تەموزی 2024، دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) رایگەیاند، "ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی ماوەیەکە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ڕوو دەدەن مایەی نیگەرانی و جێی هەڵوەستە لەسەر کردنن، بەداخەوە ڕووداوەکان ڕۆژانە لەژێر ناوی دەزگا سەربازی و ئەمنییەکاندا ئەنجام دەدرێن کە تێیاندا هاونیشتمانییان دوور لە پرەنسیپی یاسایی دەستگیر دەکرێن، دەڕفێندرێن، ئازار دەدرێن و دەکوژرێن". ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم کردەوانە ناو و گەورەیی دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان کە ئەرکی سەرەکییان پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستانە، دەخاتە ژێر پرسیار و لەکەداریان دەکات و ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندن بڵاودەکەنەوە". ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەرکی دامەزراوە سەربازی و و ئەمنییەکان، پاراستنی ئاسایش و سەروماڵی هاووڵاتییانە، نەک بەکارھێنانیان لە ململانێیە سیاسییەکان بۆ کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن کە لەگەڵ پرەنسیپی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان ناگونجێت". لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، نابێت و ناکرێت دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان تێکەڵ بە ململانێی کەسی و سیاسی و حیزبی بکرێن و لە بەرژەوەندیی تایبەت و تاکلایەنە بەکار بهێندرێن".
هاوڵاتی له پهراوێزی بهشدارییاندا له ڕێوڕهسمى سوێندخواردنى سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە. ئێوارهى ئهمڕۆ سێشهممه 2024/7/30 له پهراوێزی بهشدارییاندا له ڕێوڕهسمى سوێند خواردنى سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان و هاكان فيدان، وهزيرى دهرهوهى توركيا كۆبوونهوه. له كۆبوونهوهكهدا جهختيان له خواستى دوولايهنه بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش و برهودان به پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان له ههموو بوارهکاندا كردهوه، ههروهها تيشكيان خستهر دوايين پێشهاتهكانى ناوچهکه و چهند پرسێكى جێى بايهخى هاوبهش.
