هاوڵاتی لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا بۆ دووەم جار ئاگر لە شاخی گۆیژەی سلێمانی کەوتەوە.  ئەمشەو پێنجشەممە 1ی ئابی 2024، جارێکی دیکە ئاگر لە چیای گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی چوونە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، "ئاگرەکەی چیای گۆیژە کۆنترۆڵکراوە". ئەمە دەبێتە دووەمجار لەم هەفتەیە ئاگر لە چیای گۆیژە بکەوێتەوە و تائێستا زیانەکانی رووداوەکەی ئەمشەو ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە جاری یەکەمدا 200 دۆنم زەوی لە چیای گۆیژە سووتا کە ژمارەیەکی زۆر داری تێدابوو.

هاوڵاتی ڕووسیا بە نێوەندگریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، لەگەڵ ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی ڕۆژئاوایی 26 دیلی نێوانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن، ئەمە بە گەورەترین ئاڵوگۆڕی زیندانیکراوان لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا دادەنرێت لە دوای شەڕی ساردەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئابی 2024، ئەمەریکا شتڕاستیکردەوە پرۆسەیەکی ئاڵوگۆڕی مێژوویی زیندانیکراوان لەگەڵ ڕووسیا کراوە و لە ئەنجامدا هەردوو ڕۆژنامەنووس ئیڤان گێرشکۆڤیچ و ئەلسو کورماشێڤا و سەربازی پێشووی مارینز پۆڵ ویلان کە هاووڵاتی ئەمەریکایین لەگەڵ ڤلادیمێر کارا-مورزا کە دانیشتووی ئەمەریکایە ئازادکران. بە گشتی ئەمەریکا ئازادکردنی 16 کەسی لەم ئاڵوگۆڕییە مسۆگەرکرد، لەوانە 5 هاوڵاتی ئەڵمانی و 7 هاوڵاتی ڕووسیای کە بە بێ پاساو زیندانیکرابوون، ئەمەش لە بەرامبەر 8 کەس کە لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا و نەرویژ و سلۆڤینسا دەستگیرکرابوون. جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، "ئەم ئاڵوگۆڕییەی ئەمڕۆ مێژوویی دەبێت، لەوەتای شەڕی ساردەوە بەم شێوەیە ئەو ژمارە زیندانیکراوە ئازادنەکراوە. ئەمە سەرئەنجامی ئەو دانوستانە ئاڵۆز و قورسانەیە کە بە درێژایی چەند مانگ ئەنجامدراون". سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا  

هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی ئەسکۆڵی شاری مەریوان هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەى پێشوەختە دەستڕێژی گولەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکى کورد کوژراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەرکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، ئەو کۆڵبەرە کوردە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە تەمەنى 25 ساڵە و  ژیانى هاوژینی پێکهێناوە و باوکی منداڵێکە و خەڵکی گوندی سیاناوی مەریوانە. جێگای ئاماژەیە، بەپێی  ئامارێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگەکانی حوزەیران و تەمووزدا سێ کۆڵبەری دیکە بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، نەوسوود و سەردەشتدا کوژراون.

هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە،1ی ئابی 2024، ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماری کوژران و برینداربوونی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای لە سنووری منبج بۆ مانگی تەمووز بڵاوکردەوە. ئەنجومەنی سەربازی منبج دەڵێت، لە ماوەی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا 14 جار سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا هەوڵیانداوە بچنە ناو منبجەوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، "هێزەکانمان تەواوی ئەو هەوڵانەیان پوچەڵکردووەتەوە و  بەهۆی پێکدادانەکانەوە 13 سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کوژراون و 35ی دیکەش برینداربوون". ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و سوپاکەی لەو مانگەدا 21 گوندی سنوورى کانتۆنی منبجیان تۆپباران کردووە. باسیلەوەشکردووە، ، بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە شەش هاوڵاتی مەدەنی لە سەرجەم ئەو گوندانەدا برینداربوون و هێزەکانمان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و سوپاکەی بۆ سەر ناوچەکانمان. لە کۆتایشدا ئەوەخراوەتەڕوو، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە وەڵامی هەر لایەنێک دەدەینەوە، کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بدات.  

هاوڵاتی ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب: ڕۆژی ٣١/٧ کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ هێزەکانی پاراستنی گەل بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان، کامێرای چاودێری سەر بە داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی تێکشکاند. لە ٣١/٧ کاتژمێر ٥:٢٠ خولەکی ئێوارە، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان سەربازێکی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی کردە ئامانج و بە ئامانجگرتنەکە کوژرانی لێکەوتەوە. ڕۆژی ٣١/٧، کاتژمێر ٠٨:١٠، ٠٨:٣٠، و ٦:٥٥ خلەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس بەرگرییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیە کردە ئامانج و پێشبینیش دەکرا زیانیان پێگەیشتبێت. ڕۆژی ٣١/٧، کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی شەو، هێزەکانی پاراستنی گەل دەستوەردانیان کرد لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەر، کە لە ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهاردا دەسوڕانەوە. ڕۆژی ١/٨، کاتژمێر ٠٠:١٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس بنکەکانی سوپای داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم کردە ئامانج، پێشبینیش دەکرا زیان بە بەرگرییەکانیان گەیشتبێت. ڕۆژی ١/٨، کاتژمێر ٠٦:٥٦ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە چەند میحوەرێکەوە سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەلی کردە ئامانج. ٢. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بۆمبی قەدەغەکراو: لە ٣١/٧، داگیرکەران دووجار تونێلەکانی بەرخۆدانیان لە گۆڕەپانی گردی جودی بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردوومانکرد. ٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا: ڕۆژانی ٣٠ و ٣١/٧، ناوچەکانی سنینە، لولان و شەهید شەریف لە خاکورکە ٨ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی ئارکنێ، دۆلا میران لە کاری ٣ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی بیشیلە و شیلازێ لە مەتینا ٥ جار بۆردوومانکران، ناوچەی گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ٢جار بۆردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکات ١٨ هێرشی ئاسمانی. ١/٨/ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

هاوڵاتی بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 284 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، بانکی ناوەندی عێڕاق بڕی 284 ملیۆن و 489 هەزار و 187دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. دەشڵێت، لەبڕە دۆلارەی خراوەتە بازاڕەکانەوە 14 ملیۆن و 50 هەزار دۆلار بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و 270 ملیۆن و 439 هەزار و 187 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراقی بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.

هاوڵاتی عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەڵێت، بۆ مانگەکانی داهاتوو لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت، دەشڵیت، هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانیان زۆر هاوکاریان بووە. عەمار سوبحی ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر گۆڕنکارییەک لە لیستی مووچەدا ڕووبدات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراقی لێ ئاگاداردەکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکان بەشێوەیەکی وەرزی وردبینیی دەکەین. سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، جەختیشی کردەوە، نابنە بەربەست لەبەردەم مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئامانجیان دروستکردنی بەربەرست و ڕاوکردنی هەڵەکان نییە. باسی لەوەشکرد، کار بۆ رڕاستکردنەوەی ئاڕاستەکان دەکەن تاوەکو خەڵکی بەشێوەیەکی ڕاست و دروست مافەکانیان بەدەستبهێنن. سەرچاوە، کەناڵ8

هاوڵاتی کەنەکە: هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەها، نرخ و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبن. کۆمیسیۆنی زمان، کەلتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە بارەی هەوڵە قڕکەرییە کەلتوویی و هونەرییەکان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، کە ماوەیەکە دەستی پێکردووە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە دەڵێت، هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەها، نرخ و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبن، کوشتن و کۆمەڵکوژیی و تاڵانکردنی خاک لە 100 ساڵی ڕابردوودا، کە بەسەر گەلەکەمان ئەنجامیان داوە بەس نەبوو! ئێستا ڕێ لە شایی و هەڵپەرکێ و نمایشە فۆلکلۆرییەکانی گەنجان و گەنجانى کورد دەگرن و دەیانخەنە زیندانەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ڕێ لە شایی و هەڵپەرێکی گەنجانی کورد دەگرن، بۆیە پێویستە ڕۆشنبیران و سیاسیی و کوردستانیان لە دژی ئەو شەپۆلە نوێیەی فاشیزمی تورکیا بووەستنەوە و هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان بنوێنن. ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەها، نرخ و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبن، کوشتن و کۆمەڵکوژیی و تاڵانکردنی خاک لە 100 ساڵی ڕابردوودا، کە بەسەر گەلەکەمان ئەنجامیان داوە بەس نەبوو! ئێستا ڕێ لە شایی و هەڵپەرکێ و نمایشە فۆلکلۆرییەکانی گەنجان و گەنجانى کورد دەگرن و دەیانخەنە زیندانەوە. باسلەوەشدەکات، ئەو نووسین و هێما و تابلۆی سەر شەقامەکان لادەبەن کە لەلایەن شارەوانییەکانی باکووری کوردستانەوە بە زمانی کوردی نوسراون، وەک چۆن پێشتریش ئەو نوسراوە کوردییانەیان لەسەر کێلی مردوو و شەهیدەکان نوسرابوون لایانبردن و پۆستەرەکەی “ئەحمەدی خانی”ـیان تێکشکاند و چەندین تاوانی دیکەی لەم جۆرەیان بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامداوە. جەختیشیان کردووەتەوە، ئەمە سەرەتای شەپۆلێکی نوێی فاشیزم و ڕەگەزپەرستییە و دەوڵەتى تورکیا دەیەوێت دەستکەوتی خەبات و تێکۆشانی 100 ساڵەی نەتەوەکەمان لەناو ببات، دەوڵەت ئەوە باش دەزانێت کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەیەکی ڕەسەنە و هەمیشە لەسەر خاکی خۆی ژیاوە و مێژوویەکی هەزاران ساڵی هەیە، بۆیە دەیەوێت ئێستای نەتەوەی کورد، کەلتوور، هونەر، وێژە و فۆلکلۆرەکەی لە ڕێگای کردە ڕەگەزپەرستییەکانیانەوە لەناو ببات. کەنەکە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشیدا دەڵێت، لەپێناو تێکشکان و لاوازکردنی ڕەگەزپەرستی، بە پلەی یەکەم پێویستە لەسەر دەزگا ڕۆشنبیریی و سیاسییەکانی کورد بە گشتیی و کورد و کوردستانیان لە بەرامبەر ئەم شەپۆلە نوێیەی فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا بوەستنەوە و هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان نیشان بدەن و لە هەموو ماڵ، کوچە هەر شوێنێکی ژیان بە کەلتوور، هونەر  و کاری فۆلکلۆری کوردیەوە بڕازێننەوە و ڕۆحی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێ بەهێزتر و پتەوتر بکەن.  

هاوڵاتی بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا نووسینی "بەهێواشی، پێشڕەوی بۆ پیادەیە" لەسەر شەقامەکان سڕایەوە. نووسینی "بەهێواشی، پێشڕەوی بۆ پیادەیە" بە زمانی کوردی هەفتەی ڕابردوو لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان لە لایەن شارەوانیەکانی دەم پارتییەوە لەسەر شەقامەکان نووسرابوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک لە نووسینەکە لەسەر شەقامەکان سڕایەوە. ڕۆژنامەی ئەڤرەسەلی تورکیش لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا نووسینەکە سڕایەوە.

هاوڵاتی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاند "هەواڵگری 'مۆساد'ی ئیسرائیلی میژوویەکی دوور و درێژی لە کوشتنی سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس هەیە". لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا لە لایەن تەلئەبیبەوە بەردەوام سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس کراونەتە ئامانج و تیرۆر کراون، بە تیرۆرکردنی سەڵاح شەحادە، دامەزرێنەری لیواکانی قەسام، لە مانگی تەمووزی ساڵی 2002 لەغەززە دەستی پێکردووە و دواهەمینیشیان تیرۆکردنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس بوو، کە دوێنێ چوارشەممە لەشوێنی حه‌وانه‌ى خۆی لەتارانی پایتەختی ئێران تیرۆرکرا. سەرکردە و دامەزرێنەری بزوتنەوەی حەماس، ئەحمەد یاسین، عەبدولعەزیز ڕانتیسی، کە جێگر بوو لەسەرکردایەتیی حەماس لەناوخۆی فەڵەستین ‌و سەڵاح شەحادە، دامەزرێنەری ڕاستەقینەی لیواکانی قەسام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس، لەدیارترین سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماسبوون کە لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆرکروان.  ئەو سەکردە دیارانەی حەماس کە بەدەستی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج و تیرۆرکراون لەوانە:- 1- سەڵاح شەحادە: لەمانگی تەمموزی ساڵی 2002 لەغەززە تیرۆرکراوە، دامەزرێنەری لیواکانی قەسام بووە. 2- شێخ ئەحمەد یاسین: لەمانگی ئاداری 2004 لەغەززە تیرۆرکرا، دامەزرێنەری بزوتنەوەی حەماس. 3- عەبدولعەزیز ڕەنتیسی: لەمانگی نیسانی ساڵی 2004 لەغەززە تیرۆرکرا، دوایی ئەحمەد یاسین سەرکردایەتیی حەماسی گرتە ئەستۆ. 4- نزار ڕەییان: لەمانگی یەکی ساڵی 2009 لەجەبەلیە تیرۆرکراوە، سەرکردەیەکی سیاسیی‌ و سەربازیی بووە لەبزوتنەوەی حەماس. 5- ئەحمەد جەعبەری: لەتشرینی دوەمی ساڵی 2012 لەغەززە تیرۆرکرا، فەرماندەیەکی سەربازیی دیاربوو لەکەتیبەکانی قەسام. 6- ڕائید عەتتار: لەساڵی 2014 لەڕەفەح تیرۆرکراوە، فەرماندەی لیوای ڕەفەح بوو لەکەتیبەکانی قەسام ‌و ئەندامی دامەزرێنەری لیوای ڕەفەح بووە. 7- جەمیلە شەنتی: لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 لەغەززە تیرۆرکرا، یەکەم ژن بووە لەمەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس. 8- ئەیمەن نەوفەل: لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 لەغەززە تیرۆرکراوە، فەرماندەی ئەمنی بووە لەکەتیبەکانی قەسام. 9-ساڵح عروری: لەمانگی یەکی ساڵی 2024 لەبەیروت تیرۆرکرا، دووەم فەرماندەیی حەماس بووەو بەشداریی لەدامەزراندنی کەتیبەکانی قەسامدا کردووە. 10- ئیسماعیل هەنیە: لەساڵی 2024 لەتاران تیرۆرکراوە، لەنێوان ساڵانی 2006 بۆ 2007 وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فەڵەستین‌و لەساڵی 2021وە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس بووە.  

هاوڵاتی ئەمڕۆ لە دوایی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت 67 سەنت بەرزبووەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 67 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 81 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.   ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 69 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.  

هاوڵاتی/ دڵشاد ئەنوەر گەر لە ڕووداوی تیرۆکردنی ئیسماعیل هەنییە وردببینەوە کۆمەڵێک لق و پەلوپۆی هەیە، بە وردبوونەوە لەو لقانە تا ڕادەیەک بەرچاومان ڕووندەبێتەوە، بەوەی ڕووداوەکە هێندەی پەیامی لە پشتەوەیە ئەوەندە خودی هەنییە مەبەست نەبوو. ئیسماعیل هەنییە و بەرپرسانی حەماس ماوەی چەندین ساڵە لە قەتەرن، دەست پێگەیشتنیان بۆ ئیسرائیل زۆر ئاسانبوو، بەڵام ئیسرائیل لەناو قەتەر ئەم کارەی نەکرد، بەڵکو وڵاتێکی هەڵبژارد کە تەواو نەیارییەتی. بەرپرسانی حەماس پێشتر بەڕەزامەندی ئەمەریکا و هاوپەیمانان چووبوونە قەتەر،  تا لەوێ بۆ نێوەنگیری دەست پێگەیشتنیان ئاسان بێت، هەروەک چۆن ڕێگە بە ماناوەی تاڵیبانیش درابوو لەقەتەر لەکاتێکدا لە شەڕی قورسدا بوون لەگەڵ ئەمەریکا. ئیسرائیل نەیدەویست لەو وڵاتە بیانکاتە ئامانج تا هەم قەتەر ئیحراج نەکات، هەم کارتەکە بۆ شوێن و کاتێکی گونجاو دانێت. تیرۆرکردنی هەنییە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا فشار لەسەر قەتەر هەبوو بۆ دەرکردنیان. بۆیە بە ئامانجکردنی هەنییە و فشارەکانی ڕابردوو بۆ دەرکردنیان لە قەتەر، کۆمەڵێک شتی لێدەخوێنرێتەوە لەوانە؛ ڕەنگە بڕیاری کۆتایی درابێت بۆ مامەڵەنەکردنی سیاسی لەگەڵ حەماس و یەکلاییکردنەوەی هاوکێشەکە بە هێز، ڕەنگە ئەوەی بڕیاری تەسفییەکردنی سەرکردەکانی حەماسی خێراتر کردبێت، هاتنی چین بێت بۆ ناو هاوکێشەکە، کە هەنییە لێرەدا وەکو وەجهی دبلۆماسی حەماس ڕۆڵی هەبوو. ئیسرائیل دەمێکە شەڕی فراوانی نەکردووە، هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو دەرفەتە و بۆی ڕەخساوە، نایەوێ ئەم دەرفەتە لەدەست بدات، بەڵکو دەیەوێ زۆر هاوکێشەی لە ناوچەکەدا پێ یەکلایی بکاتەوە، هەروەک ناتەنیاهۆ لەسەرەتای شەڕەکەدا گوتی: "ئەم شەڕە هاوکێشەی نوێ دەهێنێتە ئاراوە". ئەو پرسیارەی لێرەدا دێتە پێشەوە ئەوەیە: بە ئامانجکردنی هەنییە لەناو تارانی پایتەختی ئێراندا بۆ؟   بێگومان هەنییە لە شوێن و ساتێکی تەواو هەستیاردا کراوەتە ئامانج، ساتی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێران و شوێنەکەش ناو خاکی ئێرانی نەیاری ئیسرائیلە. ئیسرائیل لەسەرەتای هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردووی حەماس، گومانی لە هەبوونی دەستی ئێران لە پشت مەسەلەکەوە هەبوو، ئێستا لەناو خاکی ئێران و لەکاتی دەستبەکاربوونی سەرۆکدا هەنییە دەکاتە ئامانج، ئەمە ڕێک ئەو پەیامەی لە پشتەوەیە هەر هێز و گروپێک پشت بەهەر وڵاتێک ببەستێت، ناوخۆی ئەو وڵاتەش بۆی پارێزراو نییە، وەک چۆن ئەو پەیامەش دەگەیەنێت دەستمان دەگاتە قوڵایی ئەو وڵاتانەش کە نەیارمانن. هەڵبژاردنی کات و شوێنێکی وەک دەستبەکاربوونی سەرۆک و ناو خاکی ئێران بۆ بە ئامانجکردنی هەنییە، کە ڕەنگە لەمکاتەدا ڕێوشوێنی ئەمنی توندتر لە جاران گیرابێتە بەر، بۆ ئێران مایەی ئیحراجییەکی گەورەیە و ئەو بۆچوونانە پوچەڵدەکاتەوە کە پێیانوایە هەنییە پێشکەش ئیسرائیل کراوە. ئێران ئەو کارەی بکردایە، شوێنی تر زۆرە نەک ناوخۆی وڵاتەکەی و خۆ ئیحراجکردنی لەبەردەم دۆست و نەیارانیدا. ئەم ڕووداوە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ڕای هاوپەیمانەکانی ئێرانیش هەبێت، تێبینی لەسەر هێز و توانای ئەو وڵاتە دروستبکات، گەر وەڵامی گونجاوی نەبێت، بەتایبەت هێز و گروپگەلێکی زۆر بە پاڵپشتی ئێران شاخ لە ئیسرائیل گیر دەکەن و ئەم ڕووداوە لە ڕووی مەعنەوییەوە کاریگەری دەبێت لەسەریان. پەیامی پشت بە ئامانجکردنی هەنییە دیسان بۆ تورکیاشە، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا خەریکبوو شاخی لە ئیسرائیل گیر بکات و شەڕە لێدوان لە نێوان بەرپرسەکانیان دروستبوو، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وا دیارە ئیسرائیل دەیەوێ دەستوەشاندنەکەی بێ گرفتی گەورە تێپەڕێت و نایەوێ ئێران بوروژێنێت، بۆیە هێشتا قسە لەسەر بە ئامانجکردنی هەنییە ناکات. دڵشاد ئەنوەر گەر لە ڕووداوی تیرۆکردنی ئیسماعیل هەنییە وردببینەوە کۆمەڵێک لق و پەلوپۆی هەیە، بە وردبوونەوە لەو لقانە تا ڕادەیەک بەرچاومان ڕووندەبێتەوە، بەوەی ڕووداوەکە هێندەی پەیامی لە پشتەوەیە ئەوەندە خودی هەنییە مەبەست نەبوو. ئیسماعیل هەنییە و بەرپرسانی حەماس ماوەی چەندین ساڵە لە قەتەرن، دەست پێگەیشتنیان بۆ ئیسرائیل زۆر ئاسانبوو، بەڵام ئیسرائیل لەناو قەتەر ئەم کارەی نەکرد، بەڵکو وڵاتێکی هەڵبژارد کە تەواو نەیارییەتی. بەرپرسانی حەماس پێشتر بەڕەزامەندی ئەمەریکا و هاوپەیمانان چووبوونە قەتەر،  تا لەوێ بۆ نێوەنگیری دەست پێگەیشتنیان ئاسان بێت، هەروەک چۆن ڕێگە بە ماناوەی تاڵیبانیش درابوو لەقەتەر لەکاتێکدا لە شەڕی قورسدا بوون لەگەڵ ئەمەریکا. ئیسرائیل نەیدەویست لەو وڵاتە بیانکاتە ئامانج تا هەم قەتەر ئیحراج نەکات، هەم کارتەکە بۆ شوێن و کاتێکی گونجاو دانێت. تیرۆرکردنی هەنییە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا فشار لەسەر قەتەر هەبوو بۆ دەرکردنیان. بۆیە بە ئامانجکردنی هەنییە و فشارەکانی ڕابردوو بۆ دەرکردنیان لە قەتەر، کۆمەڵێک شتی لێدەخوێنرێتەوە لەوانە؛ ڕەنگە بڕیاری کۆتایی درابێت بۆ مامەڵەنەکردنی سیاسی لەگەڵ حەماس و یەکلاییکردنەوەی هاوکێشەکە بە هێز، ڕەنگە ئەوەی بڕیاری تەسفییەکردنی سەرکردەکانی حەماسی خێراتر کردبێت، هاتنی چین بێت بۆ ناو هاوکێشەکە، کە هەنییە لێرەدا وەکو وەجهی دبلۆماسی حەماس ڕۆڵی هەبوو. ئیسرائیل دەمێکە شەڕی فراوانی نەکردووە، هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو دەرفەتە و بۆی ڕەخساوە، نایەوێ ئەم دەرفەتە لەدەست بدات، بەڵکو دەیەوێ زۆر هاوکێشەی لە ناوچەکەدا پێ یەکلایی بکاتەوە، هەروەک ناتەنیاهۆ لەسەرەتای شەڕەکەدا گوتی: "ئەم شەڕە هاوکێشەی نوێ دەهێنێتە ئاراوە". ئەو پرسیارەی لێرەدا دێتە پێشەوە ئەوەیە: بە ئامانجکردنی هەنییە لەناو تارانی پایتەختی ئێراندا بۆ؟   بێگومان هەنییە لە شوێن و ساتێکی تەواو هەستیاردا کراوەتە ئامانج، ساتی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێران و شوێنەکەش ناو خاکی ئێرانی نەیاری ئیسرائیلە. ئیسرائیل لەسەرەتای هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردووی حەماس، گومانی لە هەبوونی دەستی ئێران لە پشت مەسەلەکەوە هەبوو، ئێستا لەناو خاکی ئێران و لەکاتی دەستبەکاربوونی سەرۆکدا هەنییە دەکاتە ئامانج، ئەمە ڕێک ئەو پەیامەی لە پشتەوەیە هەر هێز و گروپێک پشت بەهەر وڵاتێک ببەستێت، ناوخۆی ئەو وڵاتەش بۆی پارێزراو نییە، وەک چۆن ئەو پەیامەش دەگەیەنێت دەستمان دەگاتە قوڵایی ئەو وڵاتانەش کە نەیارمانن. هەڵبژاردنی کات و شوێنێکی وەک دەستبەکاربوونی سەرۆک و ناو خاکی ئێران بۆ بە ئامانجکردنی هەنییە، کە ڕەنگە لەمکاتەدا ڕێوشوێنی ئەمنی توندتر لە جاران گیرابێتە بەر، بۆ ئێران مایەی ئیحراجییەکی گەورەیە و ئەو بۆچوونانە پوچەڵدەکاتەوە کە پێیانوایە هەنییە پێشکەش ئیسرائیل کراوە. ئێران ئەو کارەی بکردایە، شوێنی تر زۆرە نەک ناوخۆی وڵاتەکەی و خۆ ئیحراجکردنی لەبەردەم دۆست و نەیارانیدا. ئەم ڕووداوە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ڕای هاوپەیمانەکانی ئێرانیش هەبێت، تێبینی لەسەر هێز و توانای ئەو وڵاتە دروستبکات، گەر وەڵامی گونجاوی نەبێت، بەتایبەت هێز و گروپگەلێکی زۆر بە پاڵپشتی ئێران شاخ لە ئیسرائیل گیر دەکەن و ئەم ڕووداوە لە ڕووی مەعنەوییەوە کاریگەری دەبێت لەسەریان. پەیامی پشت بە ئامانجکردنی هەنییە دیسان بۆ تورکیاشە، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا خەریکبوو شاخی لە ئیسرائیل گیر بکات و شەڕە لێدوان لە نێوان بەرپرسەکانیان دروستبوو، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وا دیارە ئیسرائیل دەیەوێ دەستوەشاندنەکەی بێ گرفتی گەورە تێپەڕێت و نایەوێ ئێران بوروژێنێت، بۆیە هێشتا قسە لەسەر بە ئامانجکردنی هەنییە ناکات.

هاوڵاتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بە نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانن. ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەموزی 2024، ئيسماعيل هه‌نييه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس لە تاران کوژرا، لەو بارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "به‌ ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه‌ به‌ ميوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ين و به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسيداره‌ ده‌ڕوانين". ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته‌ و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت". بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31-07-2024 لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ژووری پشوودانی کرایە ئامانج.

هاوڵاتی بانکی ڕەشید بە مەبەستی کڕینی خانوو بڕیاداوە قەرزبداتە هاوڵاتییان، هەروەها بڕیاریشی داوە بڕی پارەکە لە 150 ملیۆن دینارەوە بۆ 200 ملیۆن دینار زیادبکات. ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەموزی 2024 رایگەیاند، "هەر کەسێک خوازیاری کڕینی خانوو، شوقە، یاخود زەوییە دەتوانێت قەرزێک بەبڕی 200 ملیۆن دینار لە بانکەکە وەربگرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "قەرزەکە بە دوو بەش و بە دوو قۆناغ دەدرێتە هاووڵاتیان، بەشی یەکەمی قەرزەکە لە دوای تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتییەکەیە لە تۆماری خانووبەرە و لە دوای تەواوکردنی رێکارەکانی کڕینی خانوو یان یەکەی نیشتەجێبوونەکە بەشەکەی دیکەی قەرزەکە دەدرێتە هاوڵاتییەکە". وەک بانکەکە روونیکردووەتەوە، "هاوڵاتییان دەتوانن لە لقەکانی بانکەکە لە بەغدا و ناوچەکانی دیکە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەکە بکەن".

هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان لە نووسینگەکەی لەگەڵیدا کۆبووەوە و دەڵێت، خۆشحاڵم بە بینینی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی، خۆشحاڵم بە بینینی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی لە نووسینگەکەی.  دەشڵێت، چاوم لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران.  جێگەی ئاماژەیە، ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 30ی تەمووزی 2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ ياوه‌ريى شاندێكى باڵا له‌ تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵاتانى بانگهێشتكراو، به‌شداریى له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى ئێراندا كرد، كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئيسلامى به‌ڕێوه‌چوو.