ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌کانى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا له پارێزگاى هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ که‌وته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ 30ى حوزه‌یرانى 2020 سێشه‌ممه، ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى ھه‌ولێر رایگه‌یاندووه، رێگه ده‌درێت به کرانه‌وه و کارکردنی، نانه‌واخانه‌کان، مارکێتى گه‌ڕه‌که‌کان، دوکانى سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلى دابینکردنى که‌لوپه‌لى مارکێته‌کان، ئۆتۆمبێلى گه‌یاندنى ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ى ئێشکگر، ئۆتۆمبێلى فرۆشتنى غازى ماڵان، کۆمپانیاى په‌یوه‌ندی، تانکه‌رى گازى مۆلیده، کۆمپانیاى خۆراک.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له کاتژمێر 12ى شه‌و تا 6ى به‌یانی، کارمه‌ندانى ڤێته‌رنه‌ری، قهسباخانهکان، ده‌واجن، جوتیار و هه‌نگه‌وانان، ده‌ڕاسه، گواستنه‌وه ئاژه‌ڵ، بۆیان هه‌یه هاتوچۆ بکه‌ن.
دوا به دواى کۆبوونه‌وه‌ى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و لیژنه‌ى زانستى پزیشکى و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆپارێزى له هه‌ولێر، ئاگادار کرانه‌وه که دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى فراوان و مه‌ترسیدار له‌ناو هاوڵاتییاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام بوونى رێکاره‌کانى خۆپارێزى به‌مجۆره‌ى که ئێستا هه‌یه ئه‌وا شارى هه‌ولێر به‌ره و کاره‌سات ده‌ڕوات، بۆیه رۆژى 2020.6.28 ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى لایه‌نى ته‌ندروستى په‌یوه‌ندیدار کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه:-
یه‌که‌م/ ئه‌م بڕیارانه له کاتژمێر 6ى به‌یانى رۆژى سێمشهمه 30 ى 2020.6 تاوه‌کو کاتژمێر 12ى شه‌وى 2020.7.4 ده‌که‌ونه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
دووه‌م/ له کاتژمێر (6)ى به‌یانی، تاوه‌کو (12)ى شه‌وی، هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ک له ته‌واوى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر به سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌کانیه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، جگه له‌تیمه ته‌ندروستییه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان، ناوخۆ، ئه‌مبوڵانس، دیپلۆماتکاران، ڕێکخراوى ئاژانسه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، کۆمپانیاکانى سوته‌مه‌نى نه‌وت و غاز، هێزه ئه‌منییه‌کان، ئه‌وانه‌ى له‌ئه‌رکى فه‌رمیدان، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کانى به‌رگرى شارستانی، ئاو، کاره‌با، شاره‌وانى باخچه و پارکه‌کان، کۆمپانیاکانى خاوێنکردنه‌وه‌ى شار.
سێیه‌م/ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، وه‌ک کارئاسانى بۆ هاوڵاتیان و پێویستییه‌کانیان، ڕێگه‌ى داوه به‌و شوێن و ئۆتۆمبێلانه له ڕۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ کار و ئه‌رکه‌کانییان به‌جێ بگه‌ێنن و کراوه‌بن:-
- سهمۆنخانه و نانه‌واخانه‌کان.
-مارکێتى گه‌ڕه‌که‌کان.
دوکانى فرۆشتنى سه‌وزه و میوه.
- گومرگى سه‌ره‌کى فرۆشتنى سه‌وزه و میوه.
-ئۆتۆمبێله‌کانى دابینکردنى که‌ل و په‌لى مارکێته‌کان.
-ئۆتۆمبێلى گه‌یاندنى ده‌رمان بۆ ده‌رمانخانه‌کان.
-ده‌رمانخانه‌ى ئێشکگر.
- ئوتۆمبێلى فرۆشتنى غازى ماڵان.
- ته‌نکه‌رى گواستنه‌وه‌ى گازى مولیده‌کان.
- کۆمپانیاى په‌یوه‌ندییه‌کان.
-تیمه‌کانى چاودێرى بازرگانى و کارمه‌ندانى سایلۆى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دروستکردنى دانه‌وێڵه و ئۆتۆمبێله‌کانى بارکردنى دانه‌وێڵه.
- کۆمپانیاکانى خۆراک بۆ چاودێرى و به‌دواداچوونى کۆگاکانى خۆراک.
چواره‌م/ له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تاوه‌کو (6)ى به‌یانی(کارمه‌ندانى ڤێته‌رنه‌رى بۆ کێڵگه‌کانى په‌له‌وه‌ر، گۆشتگه و سهربرخانهکانى (ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ر)، ده‌واجن، جوتیاران، هه‌نگه‌وانان، ئۆتۆمبێلى کشتوکاڵی، ده‌راسه، ئۆتۆمبێلى گواستنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵان) و هه‌ر حاڵه‌تێکى دیکه‌ى پێویست بۆیان هه‌یه هاتووچۆ بکه‌ن.
پێنجه‌م/ تاوه‌کو 2020.7.4، هاتوو چۆى پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاکانى تر‌ى عێراق، به ته‌واوه‌تى ڕاده‌گیرێت و رێگه به هیچ که‌سێک و بۆ هیچ مه‌به‌ستێک نادرێت بێته ژووره‌وه بۆ ناو شارى هه‌ولێر، بۆیه تکامان له‌هاوڵاتییانى پارێزگاکانى هه‌رێم و پارێزگاکانى تر‌ى عێراق ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى تووشى گه‌ڕاندنه‌وه و ئه‌زیه‌تکێشان نه‌بن، تاوه‌کو 2020.7.4، که‌س خۆى له رێگا نه‌دات بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر، چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به هاتنه ژووره‌وه‌ى هیچ که‌س و لایه‌نێک نادرێت و هه‌رکه‌سێک بێته بازگه‌کانیش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه. .
شه‌شم/ له‌کاتى دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندانى هه‌ر وه‌زاره‌تێک ده‌توانێت مووچه‌که‌ى خۆى به‌پێى میکانیزمى وه‌زاره‌ته‌که‌ى که بۆ دیاریکردووه مووچه وه‌ربگرێت.
حه‌فته‌م/ ڕاگهیندکــار ته‌نها له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بۆى هه‌یه ڕۆماڵ بکه‌ن، وه‌کو تر ڕێگه دراو نین له پارێزگایه‌کى تره‌وه بێت بۆ پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ڕوماڵکردن.
