ئه‌مریکا له‌ حه‌سه‌که‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی‌ دروست ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سوپای ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان دروستكردووه‌، كه‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌خۆی ده‌گرێت.

له‌و ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی دیكه‌ی له‌ ناوچه‌ی تل كۆچه‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌ دروستكردوه‌، بۆ به‌هێزكردنی زیاتر له‌ سوریا و كۆنترۆڵكردنی زیاتری ناوچه‌ نه‌وتییه‌كان.

ئاژانسی هه‌واڵی سانا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، 2ته‌مموزى 2020 رایگه‌یاندووه‌"‌ سه‌ربازگه‌ نوێكه‌ی ئه‌مریكا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌خۆی ده‌گرێت".

ئه‌مریكا له‌ پارێزگاكانی حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان و دێره‌زور، كه‌ چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتییان لێیه‌ و له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌"دان، بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌یه‌، له‌كاتێكدا پێش هێرشه‌كانی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ سورییه‌كان بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مریكا سه‌ربازه‌كانی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، كشانده‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار