ئه‌وه‌ى له‌عێراق شکستى هێناوه‌ هه‌ر به‌ته‌نها دیموکراسى نییه‌، به‌ڵکو خودى ده‌وڵه‌ت خۆیه‌تی

‌خه‌بات عه‌بدوڵڵا نووسه‌رو رووناکبیر بۆ ‌هاوڵاتى:

یەک مانگ لەمەوپێش



سازدانی: هاوڵاتى

گرفتى نهناردنى شایسته داراییهکانى فهرمانبهرانى ههرێمى کوردستان لهلایهن عێراقهوه، جارێکى تر پهیوهندییهکانى نێوان ههولێرو بهغدا گهڕایهوه بۆ چوارگۆشهى یهکهم، ئهمهش چارهنووسى ههرێمى وهکو قهوارهیهکى نیمچه سهربهخۆ رووبهڕووى پرسیار کردووهتهوه.

پێشتر ئهگهر پاساوهکانى گهڕى یهکهمى بڕینى بودجه و مووچه لهساڵانى پێشوودا پێداگریى نورى مالیکىو ملنهدانى ههرێم بووبێت لهدۆسیهى نهوتو گرێبهستهکان، بهڵام ئایا داواکانى عێراق لهم قۆناغه لهکورد کامانهن؟ بۆچى پاش حهڤده ساڵ لهڕوخانى بهعس هێشتا پهیوهندى نێوان ههرێم و عێراق وهکو دوو نهیاره؟ داهاتووى ههرێمى کوردستان بهرهو کوێ؟

دهربارهى ئهم پرسانهو دوا پێشهاتهکانى نێوان ههرێمى کوردستان و عێراق، هاوڵاتى چاوپێکهوتنێکى لهگهڵ  خهبات عهبدوڵڵاى نووسهرو رووناکبیردا ئهنجامداوه.

عێراق: دهوڵهتێکى شکستخواردوو

لهسهرهتاداو لهوهڵامى پرسیارى ئهوهى کهئاخۆ نهدهکرا لهمیانهى دیموکراتیزهکردنى دهسهڵات و فیدراڵیزهکردنى عێراق وهکو ئهوهى دهستور باسى لێوه دهکات، پهیوهندییهکانمان لهگهڵ بهغدا ئاقارێکى باشترى بگرتایه؟ نووسهرو رووناکبیر خهبات عهبدوڵڵا بۆ ‌ وتى: «پاش روخانى فاشیزمى بهعسیی، کورد یهکێک بوو لهو لایهنانهى کهزۆر مکوڕ بوو لهسهر دروستکردنهوهى عێراق، ئهویش لهسهر بنهماى سێ خۆشباوهڕیی: یهکهمیان دیموکراتیزهکردن، دووهمیان فیدراڵیزهکردن و سێیهمیشیان بیناکردنى دهوڵهتێکى مۆدێرن». بهڵام وهکو ئهو دهڵێت:»پاش حهڤدهساڵ لهو مێژوووه ئێمه لهعێراق حاڵى حازر رووبهڕوو لهبهردهم سێ شکستداین: شکستى دیموکراسی و فیدراڵى و شکستى خودى دهوڵهت».

ئێمە ڕووبەڕوو لەگەڵ شکستێکدا وەستاوینەتەوە، شکستێکی بەتەنها سیاسی و ئیداری نا، بەڵکو شکستێکی جڤاکی

 

 ئهو پێیوایه: «لهوهتهى روخانى فاشیزمى بهعسی، دهوڵهتێک بهبهرچاومانهوه دروست دهکرێتهوه پشتبهستوو بهدهسهڵاتى زۆرینه کهبهردهوام لهههوڵى پهراوێزکردن و ئینکارکردنى ئهوانى دیدایه، ئهو زۆرینهیهى کهدیموکراسى تهنها وهکو ههڵبژاردن دهبینێت نهک وهک کولتور و وهک پایهیهکى دامهزراندنهوهى ئهو دهوڵهتهى که لهدامهزراندنیهوه تائهمڕۆ جگه لهزیندانێکى گهوره چ مانایهکى دى بۆ زۆرینهى گهلانى عێراق نهبووه».

ههربۆیه ئهو لهو باوهڕهدایه کهئێمه ئێستا لهبهردهم مۆدێلێکى دهوڵهتداریداین کهپێویسته ههمووومان لێیى بترسین، چونکه «ئهگهر دهوڵهتى بهعسی، دهوڵهتى سهپاندنى حوکمى کهمینه بووبێت بهسهر زۆرینهدا، ئهوا مۆدێلى دهوڵهتى پاش بهعس، دهوڵهتى سهپاندنى حوکمى زۆرینهیه بهسهر کهمینهدا، ئهو زۆرینهیهى کهتهنها وهکو زۆرینهو کهمینه تهماشاى دیموکراسى دهکات».

خهبات عهبدوڵڵا لهو باوهڕهشدایه: «تا ههنوکه عهرهبهکان دوورن لهوهى بیرۆکهى دهوڵهتى مۆدێرن قبوڵ بکەن»، ئهڵبهته مهبهستى ئهو لهدهوڵهتى مۆدێرن دهوڵهتى مافهکانه، «ئهو دهوڵهتهى کهنوێنهرى کۆمهڵگهیهو دهسهڵات تێیدا دهستاودهست دهکات و دهوڵهتێکى چاودێریکاره«.

 وهکو ئهو دهڵێت: «دهوڵهت لهئهوروپا ههر لهسهرهتاى سهرههڵدانى بیرۆکهى سهروهرى و جیاکردنهوهى دهوڵهت لهئایین و تادێته سهر گرێبهستى کۆمهڵایهتى لاى لۆک و رۆسۆ، وهک بوونهوهرێکى زیندوو بهقۆناغى جیاجیا گهشهى کردووهو پێگهیوه. بهپێچهوانهى ئهوروپاوه، عێراق  و دهوڵهتانى داگیرکهرى کوردستان کهنمونهى بچوککراوهى دهوڵهتى عهرهبیى ئیسلامین، نهک ههر نهیانتوانیوه گهشه بکهن، تاڕۆژى ئهمڕۆ بهرگرییهکى گهورهى هاتنهکایهى مۆدێرنه بۆ ناو پایهى دهوڵهتهکانیان دهکهن».

بۆیه بهپێچهوانهى راى باوهوه، ناوبراو پێى وایه: «ئهوهى لهعێراق شکستى هێناوه ههر بهتهنها دیموکراسى نییه، بهڵکو خودى دهوڵهت خۆیهتی».

تەنها لەڕێی خۆماڵیکردنی نەوتی کوردستانەوە کۆتایی بە تاڵانوبڕۆی کۆمپانیا نەوتییەکان و ڕۆڵی قاچاخچییەکانی ناوخۆ دەهێنرێت

 

سهپاندنی زۆرهملێیانهی فیدراڵیزم

سهرهڕاى ئهوهى کورد بهفاکتهرى سهرهکى ههوڵى بهفیدراڵیزهکردنى عێراق دادهنرێت، بهڵام خهبات عهبدوڵڵا لهو باوهڕهدایه ئهوهى کورد لهو بوارهدا خهباتى بۆ کردووه جۆرێک لهسهپاندنى زۆرهملێیانهی فیدراڵى بووه. پێشیوایه: « پێداگرتنی کورد لهسهر فیدراڵیزم وهکو شێوازێک بۆ پێکهوهژیان لهعێراقدا، لهڕاستیدا بووهته جۆرێک لهسهپاندنی زۆرهملێیانهی فیدراڵیزم بهسهر باقى کۆمیونیتییهکانی تری عێراقدا».

وهکو خۆى دهڵێت: «جگه لهکورد، نه دهوڵهت و نه هیچ کۆمیونیتییهکى ترى عێراق ئاماده نین خۆیان لهقهرهى کارێکى لهو جۆره بدهن، بهپێچهوانهوه زۆرینهى عهرهبى عێراق نهک ههر فیدراڵى رهت دهکهنهوه، بهڵکو لێشى حاڵى نابن».

 لهدیدى خهبات عهبدوڵڵاوه بهشى گهورهی شیعهکان دهسهڵاتێکی مهرکهزیى بهسهرکردایهتی خۆیان پێ چاکتره وهک لهمهرکهزێکی لاوازو چهند ههرێمێکی بههێز». دهربارهى ههڵوێستى عهرهبى سوننه ئهو پێى وایه «لهبهر کۆمهڵێک هۆکار کهپهیوهندی بهئهنگێزهی ئیسلامیی ـ قهومیی عهرهبییهوه ههیهو لهبهرئهوهش که لهڕووی مێژووییهوه عهرهبى سوننه یهکهمین سودمهندی عێراقێکی مهرکهزیى بوون، سوننهکان تا ئهم دواییانه دژی ههر جۆره ههوڵێکی لاوازکردنى مهرکهز بوون، بهڵام ئێستا بهشێکیان رایهکى پێچهوانهیان ههیه«.

 بۆیه فیدراڵیزم لهعێراق ههروهکو ئهو دهڵێت:» تاههنوکه فیدراڵیزمه لهنێوان کورد له‌‌لایهک و ههموو عهرهبى عێراق لهلایهکى ترهوه، که ئهمهش لهباشترین حاڵهتدا سیستمێکى فیدراسییه لهنێوان دوو نهتهوهدا؛ یهکێکیان کهزۆرینهى عهرهبه لهناوخۆیاندا حوکمێکى مهرکهزییان لا پهسهنده، ئهوى دیکهشیان کهکورده ناچێته ژێر بارى حوکمێکى لهو جۆره».

لهدیدى ناوبراوهوه تائێستا کورد تاکه کۆمیونیتییه لهعێراق که لێبڕاوانه لهههوڵى بانگهشهکردنى فیدراڵیزمدایه، بهشێوهیهک کهوهکو خۆى دهڵێت:»خهریکه فیدراڵیزم ببێته‌‌‌ دوا ئامانج». بۆیه ناوبراو داوا لهسهرکردایهتی سیاسیى کورد دهکات که : « دهست لهو باوهڕه بهربدات کهساڵانێکه بینى پێوهگرتووه و لاى وایه فیدراڵیزم تاکه داواو ئامانجى گهلى کوردستانە».

ههروهها دهشڵێت:» کێشهى گهلى کوردستان کێشهیهکى ملیۆنییهو حزبهکان چهند گهورهش بن هێشتا ههر کهمینهن، کێشهى کورد کێشهى نێوان داگیرکهرو داگیرکراوه، فیدراڵیزم تهنها ئهو کاته چارهسهره کورد مافى بڕیاردانى چارهنووسى خۆى لێ زهوت نهکرێت، مافى بڕیاردانى چارهنووس مافێکى ئهزهلیى گهلى کوردستانه ههروهکو چۆن مافى ئهزهلیى گهلانى دیکهشه«.

عێراق هەر بەتەنها سامانی کوردستانی ناوێت، عێراق دەیەوێت کوردستان پاشکۆ و دەسندەخۆری خۆی بێت

 

ئایندهى دۆزى کورد لهعێراق

دهربارهى دۆخى ئێستاى کوردستان، خهبات عهبدوڵڵا ئاماژه بهوه دهدات: «کورد حاڵى حازر رووبهڕوو لهگهڵ شکستێکدا وهستاوینهتهوه، شکستێکى بهتهنها سیاسى و ئیدارى نا، بهڵکو شکستێکى جڤاکی.» ههر ئهوهش نا، بهڵکو لاى ئهو «شکستى کۆى ئهو پارادایمه سیاسییهشه که بهدرێژایى شهست ساڵى پێشوو لهلایهن دوو مهیلى سیاسییهوه دنه دهدرا».

دهربارەی ههنگاوهکانى ئێستای سهرکردایهتى سیاسیى کورد بهرامبهر بهپرسه ههنووکهییهکان لهگهڵ بهغدا، ئهو جهخت دهکاتهوه که لهمڕۆدا شتێک نهماوه لهعێراق ناوى دۆزى کورد بێت، وتیشى: «دۆزى کورد لهعێراق لهسهر دهستى سهرکردایهتى سیاسیى کورد و ئهوانهى پێیان دهوترێت نوێنهرانى کورد لهبهغدا، له پۆست و پارهدا کورت کرایهوهو کۆتایى پێ هێنرا. راستییهکهى لهوهتهى روخانى فاشیزمى بهعسیی، هیچ دهمێک هێندهى ئێستا قهوارهى ههرێمى کوردستان لهبهردهم مهترسى دابهشبوون و ههڵوهشاندنهوهدا نهبووه«.

ههروهها دهشڵێت: «وێنهى ئێمه لهعێراقدا دواجار ئاڕاستهیهکى ناشرینى وهرگرت، وێنهى کوردى لهنهتهوهیهکى ئازادیخوازهوه کهخولیاى سهربهخۆیى ههبوو، گۆڕى بۆ سواڵى مووچه».

خهبات عهبدوڵڵا لهو باوهڕهدایه که «کورد لهسایهى لێکترازان و نهبوونى سیاسهتێکى رۆشندا نوێنهرى لهبهغدا نییه«و دهڵێت:»ئهوانهى بهغدا نوێنهرى خۆیانن. ئهوانه پاڵهوانى دیموکراسیى ههڵبژاردنن». ئهو لهو باوهڕهدایه «بهشێکى زۆرى ئهوانهى بهناوى نوێنهرانى کوردهوه لهبهغدان، لهڕووى سیاسییهوه کهسانى بێ سهواد، دهست و پێ سپى و کاراکتهرى ههرزهگۆن».

رێککهوتننامهى ستراتیژى نێوان پارتىو یهکێتى

دهربارهى ئهوهى ئایا نهدهکرا درێژه بهڕێکهوتننامهى ستراتیژیى نێوان یهکێتى و پارتى وهکو ناوکۆییهک بۆ داهاتوویهکى باشتر بدرایه؟ خهبات عهبدوڵڵا وتى: «ئهگهر لایهنه‌‌ ئیجابییهکانى رێکهوتننامهى ستراتیژى نێوان یهکێتى و پارتى لهچهند ساڵى پێشوودا پێکهێنانهوهى دهسهڵاتێکى هاوبهش و خودنمایشکردنى لانى کهمى ئهو دوو هێزه سیاسییه سهرهکییهى کوردهوارى بووبێت لهبهرامبهر ئهوانى دى لهعێراق و دهرهوهدا وهکو یهک هاوپهیمانى و دهستهبهرکردنى ئارامییهکى سیاسیى رێژهیى بووبێت لهههرێمهکهماندا»، بهڵام بهبڕواى ئهو «رستێک دهرهاویشتهى سلبیشى لێکهوتهوه کهههر ئێستا سیستمى دهسهڵاتى کوردیى رووبهڕووى تهنگژهیهکى جدى کردۆتهوه».

هاوکات، پێشیوابوو «رێکهوتننامهى ستراتیژیى جگه لهوهى بووه ناوکۆییهک بۆ دووباره دابهشکردنهوهى پۆست و پاره لهنێوان یهکێتى و پارتییدا، ههرێمى کوردستانیشى لهیهکهیهکى سیاسیى خاوهن دۆزێکى نهتهوهییهوه گۆڕى بۆ میرنشینێکى نهوتیى و بازاڕێکى ئابوریى ناڕۆشن».

ناوبراو ئهوهشى دووپاتکردهوه کهههروهکو چۆن بهسیستمى حوکمڕانیى فهلهستینییهکان دهوترێت (دهسهڵاتى فهلهستینی)، بهههمان شێوه: «لهمیانهى رێکهوتنى ستراتیژییهوه، سیستمى سیاسیى ههرێم وههمووو ئهو دامودهزگایانهى کهبیست ساڵه کار بۆ دروستکردنیان دهکرێت، تهنها لهو شێوه بهڕێوهبردنهدا چڕبۆتهوه کهدهکرێت تهنها وهکو(دهسهڵاتێکى کوردیی) ناوزهد بکرێن و هیچى تر». چونکه بهبڕواى ناوبراو « لهم جۆره سیستمانهدا ئهوهى گرنگه ئهو دامودهزگایانه نین که بهناوى پهرلهمان و حکومهت و سهرۆکایهتییهوه‌‌ کاردهکهن، لهوه گرنگتر ئهو شهرعیهته شۆڕشگێڕانهیهیه که بۆ نموونه‌‌ سهرۆک یان حزبه دهسهڵاتدارهکانى پرۆسهکه کارى لهسهر دهکهن و ههمیشه لهههوڵى بهزیندویى هێشتنهوهیدان».

خهبات عهبدوڵڵا دهشڵێت: «ئهم جۆره لهدهسهڵاتى شۆڕشگێڕانه، هیچ مانایهک بۆ دامودهزگاکانى سیستمه سیاسییهکه ناهێڵێتهوه‌‌، ئهوهى ئێستا حاڵى حازر بهناوى پهرلهمان، سهرۆکایهتى و حکومهتى ههرێمى کوردستانهوه پیادهى دهوڵهتداریى دهکات، دهسهڵاتێکه شهرعییهتى لهشۆڕشهوه وهرگرتووه».

سهرهڕاى ئهوهش و ههروهکو ئهو دهڵێت: «رێکهوتننامهى ستراتیژى نێوان یهکێتى و پارتى لهبهشێکى گهورهیدا درێژهدان بوو بهتهمهنى نوخبهو نهوه سیاسییه باوهکهى کایهى سیاسیى کوردیى و لهبهینبردنى ئهگهرى سهرههڵدانى نوخبه و نهوهى سیاسیى نوێ».

 بۆیه ئهو نوسهرو روناکبیره ئهوه رووندهکاتهوه رێکهوتننامهى ستراتیژى بهدیوێک لهدیوهکاندا کارکردن بوو به« مۆدێلى دیموکراسیى رووسی، ئهوهى ڤلادیمێر پوتین لهم ساڵانهى دواییدا دایهێناو حاڵى حازر وهکو قهیسهرێکى ستهمکار تادێت تهنگ بهکۆمهڵگهى مهدهنیى رووسى ههڵدهچنێت». بهڕاى ناوبراو «مۆدێلى دیموکراسیى رووسى هیچ نیه جگه لههێشتنهوهى دهسهڵات و گهمهى سیاسى تهنها لهدهستى یهک نوخبه و نهوهى سیاسییدا. ئهو نهوه سیاسییهى که وایکردوه کایهى سیاسیى کوردیى درێژکراوهى ههمان کایهى سیاسیى شهستهکانى سهدهى رابردوو بێت».

رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی به‌ دیوێك له‌ دیوه‌كاندا كاركردن بوو‌ به‌ مۆدێلی دیموكراسیی ڕووسی

 

دۆسیهى نهوتى ههرێم و رێکهوتن لهگهڵ عێراق

دهربارهى رێکهوتنى ههرێم و عێراق و پابهندنهبوونى حکومهتى ههرێم بهڕادهستکردنى بڕێک له نهوتهکهى به بهغدا، خهبات عهبدوڵڵا لهو باوهڕهدایه که « عێراق ههر بهتهنها سامانى کوردستانى ناوێت، عێراق دهیهوێت کوردستان پاشکۆو دهسندهخۆرى خۆى بێت».

ههروهها بهپێویستى دادهنێت ههرچى زووتره دهرهێنانى نهوتى کوردستان بکهوێتهوه دهستی کورد خۆی». چونکه بێ کۆنترۆڵکردنى ئهو سامانه نهتهوهییه مهحاڵه کورد سهدان ساڵى دییش لهوابهستهیى ناوهند رزگارى ببێت» .

هاوکات، خهبات عهبدوڵڵا جهختلهوه دهکاتهوه تهنها لهڕێى خۆماڵیکردنى نهوتى کوردستانهوه «کۆتایى بهتاڵان و بڕۆى کۆمپانیا نهوتییهکان و رۆڵى قاچاخچییهکانى ناوخۆ دههێنرێت، بهڵام مهحاڵه بهم سهرکردایهتییه شکستخواردووهى ئێستا بکرێت».

خهبات عهبدوڵڵا پێى وایه: گرفتى گهوره‌‌و شاراوه لهدهرهێنانى نهوت و گۆڕینى ههرێم بۆ میرنشینێکى نهوتیى موڵکانهستێن، نهبوونى دهوڵهتێکى سهربهخۆى نیشتمانى و کۆمهڵگهیهکى موئهسهساتیو ئهگهری وردوخاشکردنى چینى ناوهڕاسته، ئهو چینهی که کۆمهڵناسه سیاسییهکان به بڕبڕهی پشتى دامهزراندنى دیموکراسى دادهنێن.

ههروهها دهشڵێت: «له ههمووو ئهو وڵاتانهى پێشتر خاوهنى دامودهزگاى دیموکراسى نهبوون، نهوت ستهمکارى خوڵقاندوه».

 ناوبراو پێشیوابوو بوونى موئه‌سه‌سات پێشمه‌رجێکى بنه‌ڕه‌تى دامه‌زراندنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراسییه‌، که‌ پێشمه‌رجه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى موئه‌سه‌ساتى له‌ سێ مه‌رج به‌ده‌ر نین‌، ئه‌وانیش: دروستکردنى بازاڕه‌ وه‌کو هێزێکى جیا له‌ده‌وڵه‌ت/ حزب، دووه‌میان گه‌شه‌کردنى چینى ناوه‌ڕاسته‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانى تواناى خۆبژێوى نه‌ک به‌پشتبه‌ستن به‌ مووچه‌ى به‌لاش، سێیه‌میشیان خۆڕاپسکاندن و پشتکردنه‌ کولتورى کلاسیکیى کۆمه‌ڵگه‌یه‌، ئه‌و کولتوره‌ى زاده‌ى کۆمه‌ڵگه‌ داخراوه‌ هیرارکییه‌کانه‌ و رێگه‌ به‌ دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنى سامان به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان نادات.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار