zhyr

دەوڵەتی نوێی بەریتانیا و ئاسۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژی پێنج شەممە 4ی تەمووز هەڵبژاردنی پەڕلەمانی بەریتانیای بەڕێوەچوو و حیزبی کرێکار توانی 411 کورسی پەرلەمانی بەریتانیا بەدەست بهێنێت و ببێت بە حیزبی براوەی ئەم هەڵبژاردنە.

سەرکەوتنی حیزبی کرێکار لەم هەڵبژاردنەدا بابەتێکە لە لایەن ئێرانییەکانەوە بە نیگەرانییەوە لێی دەڕوانن و ئەگەری ئەوەی جارێکیتر ئێران و بەریتانیا پەیوەندیان نەمێنێت لە ئارادایە.

پێش هەڵبژاردنی رۆژی پێنج شەممە 4ی تەمووز لە بەریتانیا، حیزبی کرێکاری بەریتانیا، لە بانگەشە هەڵبژاردنەکاندا سوپای پاسدارانی وەک رێکخراوی دەوڵەتێکی دوژمن ناساندبوو.

لە ئێستادا دوای ئەوەی حیزبی کرێکار بەریتانیا سەرکەوتوو بوون لە هەڵبژاردنەکادا پرسیار ئەمەیە ، دەوڵەتی نوێ مامەڵەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی یان سوپای پاسداران چۆن ئەبێت؟ چەند رۆژ پێش هەڵبژاردنەکان، دەیڤید لێمی، کە لەم دەوڵەتە نوێیەدا ئەبێت بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان بێ ئەوەی بە روونی هەڵوێستی نوێیان رابگەیەنن وتی، لە رۆژی یەکەمدا دەپەرژنە سەر پرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لێمی تەنانەت باسی لە ئەگەری سەرکەونتی دۆناڵد ترامپ کرد لە هەڵبژاردنەکان و باسی لەوە کرد کە پەیوەندییەکی باشیان ئەبێت لە گەڵ کەسایەتییە پلەبەرزەکانی کۆمارییەکان لە ئەمریکا.

لە ساڵی رابردوودا کۆنسێرڤاتەکانی بەریتانیا خۆیان لەوە ئەبوارد کە بڕیار بدەن دەربارەی ئەوەی سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە یان نا و بە ئەنجامێک نەدەگەیشتن و نیگەران بوون لەوەی ئەگەر سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە کاریگەری هەبێت لەسەر پەیوەندی دیپلۆماسی بەریتانیا و کۆماری ئیسلامی.

لە سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا یاڤیت کۆپێر (Yvette Cooper)کە لە لایەن حیزبی کرێکارەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەیڤید لێمی کە بۆ وەزارەتی دەرەوە پێشنیار کراون بەڵێنیان دابوو ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی 4ی تەمووزدا سەرکەوتوو بن،پشتیوانی ئەکەن لەوەی سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئەم بڕیارە بدرێت لە لایەن حیزبی کرێکاری بەریتانیاوەکە دەوڵەتی نوێ پێک دەهێنێت، چ دەرئەنجامێکی ئەبێت؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە پێیستە دەیڤید لێمی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وەڵامی بداتەوە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی کارەکانیەوە.

دەیڤید لێمی لەگەڵ ئەوەی ئاماژەی دا بە جەنگی ئیسرائیل- غەزە لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەیدا، ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە بەریتانیا هاوکاری ببێت لەگەڵ وڵاتانی دۆستی خۆی لە دونیا و ناوچەکە بە تایبەت وڵاتانی دۆستی عەرەبی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

وەزیری دەرەوەی پێشنیارکراوی حیزبی کرێکار ئاماژەی بە نیگەرانییەکانی دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل- لوبنان کرد و هەروەها بە گرینگییە باسی لە کۆماری ئیسلامی و هێزەپرۆکسییەکانی خۆی لە ناوچەکە کرد و بە ئاشكرا باسی لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی لە رێگای هێزە پرۆکسییەکانییەوە لەوانە حەماس، حزبوڵڵا و حووسیەکانەوە بووە بە کێشەیەکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لیمی بە ئاماژەی راستەوخۆ بە سوپای پاسداران و سەرکوتکردنی خەڵک لە ناوخۆی ئێران لە لایەن ئەم رێکخراوەوە، ئەم رێکخراوەیەی وەک رێکخراوێک ناوبرد کە لە ناوخۆی ئێران هۆکاری سەرکوتکردنی خەڵکە و بووە بە هۆکاری نائارامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ماوەیەک لەوە پێش نزیک بە 500 کەس لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا و لۆردەکان لە دوو نامەی جیاوازدا داواین لە دەوڵەتی بەریتانیا کرد سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

هەرچەند زووە بەوەی بتوانین بە رەهایی قسە بکەین دەربارەی پەرلەمانی نوێی بەریتانیا و دەوڵەتی بەریتانیا، بەڵام ئەمە شتێکی روونە کە لەم ماوەیەدا جۆری چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران هۆکار بوون بەوەی حیزبی کرێکاری بەریتانیا لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا باس لەوە بکات سوپای پاسداران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

پرسیار ئەوەیە دەوڵەتی نوێی بەریتانیا ئاخۆ بە هەمان رێگادا ئەڕوات کە کەنەدا رۆیشتووەو سوپای پاسدارانی خستۆتە لیستی تیرۆرەوە؟ ئایا دەوڵەتی نوێی بەریتانیا ئامادەیە پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ تاران بپسێنێت یان لاوازی بکات؟ لەبەر ئەوەی بە دڵنیاییەوە ئەگەر دەوڵەتی نوێی بەریتانیا ئەم کارە بکات، پەیوەندی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی و بەریتانیا وەک ئێستا نابێت و رەنگە بە هەمانشێوەی کەنەدا ، باڵیۆزخانەکانیان دابخەن.

رۆژی 20ی حوزەیرانی 2024 دەوڵەتی کەنەدا بە فەرمی سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە. ئەگەر دەوڵەتی بەریتانیاش ئەم کارە بکات ئەندامبوون لە سوپای پاسداران یان هاوکاری کردنی سوپای پاسداران

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار