ئایا كورتهێنان له بودجه‌دا مه‌ترسی بۆ سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراقیش دروست ده‌کات؟

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق زانیاری دژبه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نه‌بوونی نه‌ختینه بڵاوده‌كاته‌و
2 ڕۆژ لەمەوپێش
بارگرانییه‌كی زۆر بۆ سه‌ر بودجه‌ی گشتی عێراق دروستبووه و دوچاری كورتهێنانێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
دوای نوسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق كه ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كردبوو كه ڕایگه‌یاندبوو: گه‌نجینه به‌ده‌ست كورتهێنانێكی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت له دابینكردنكردنی پاره بۆ مووچه، له دوای چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نوسراوه، وه‌زاره‌تی دارایی ره‌تیكرده‌وه كه كێشه‌ی نه‌ختینه‌ی هه‌بێت و نه‌توانێت پاره‌ی پێویست بۆ مووچه دابین بكات.
له‌وباره‌یه‌وه شاره‌زایانی بواری دارایی ده‌ڵێن: سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بانكه‌كان و زۆربوونی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه، قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتر كردوه‌ته‌وه و وڵاتی دووچاری كورتهێنانی گه‌وره له بودجه‌دا كردوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه پابه‌ند ده‌بن به خه‌رجكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران به پێی خشته‌ی دیاركراو و به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك، هه‌ر له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جارێكی تر ره‌تیكردوه‌ته‌وه كورتهێنان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر مووچه دروستبكات و جه‌ختده‌كاته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ زامنكردنی سه‌قامگیری دارایی و ده‌ستەبه‌ركردنی ته‌واوی شایسته داراییەكانی مووچه‌خۆران، ئه‌و نوسراوه‌ش كه ته‌یف سامی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كردووه و تێیدا باسی له كورتهێنانی گه‌وره كردووه، وه‌ك وه‌ڵامێك بووه بۆ داوایه‌كی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به به‌هه‌میشه‌ییكردنی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌با، له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی وتویه‌تی ناتوانین ئه‌و كاره بكه‌ن چونكه بارگرانی زیاتر له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی وڵات دروستده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دڵنیایی داوه كه بودجه‌ی پێویست بۆ كۆی مووچه‌ی ساڵی 2025ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابینكراوه و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر مووچه دروستنابێت.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌واوی له‌مساڵدا دابینكراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وه‌ك كۆی كایه سیاسییه‌كانی تری وڵات دوچاری سه‌رلێشێوان بووته‌وه، له‌لایه‌ك له نوسراوی فه‌رمیدا به واژۆی وه‌زیره‌كه‌ی ده‌ڵێت دوچاری كورتهێنانی گه‌وره‌بووته‌وه، له‌لایه‌كیش ده‌ڵێت هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ختینه‌ی نییه و كۆی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی پاره‌ی پێویست ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی مووچه له ساڵی 2025دا.
هاوكات رۆژنامه‌ی (مه‌دا) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارەوە بڵاویكرده‌وه له دوای سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، واشنتۆن به وردی چاودێری دارایی عێراق ده‌كات و هۆشداریش ده‌درێت له سه‌پاندنی سزای ئابووری كه پێده‌چێت ئابووری وڵات دوچاری داروخان بكاته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مریكا به‌وردی چاودێره به‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ناردنی پاره له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌كات بۆ حزبوڵای لوبنانی كه له ئێستادا ناتوانێت مووچه‌ی چه‌كداره‌كانی دابینبكات.
پێشتریش بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر پێنج بانكی عێراقی كه تۆمه‌تباركرابوون به ناردنی دۆلار به شێوه‌ی قاچاغ بۆ هه‌ریه‌ك له ئێران و لوبنان.
لای خۆیه‌وه مسته‌فا كرعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌پاندنی هه‌ر جۆره سزایه‌ك به‌سه‌ر بانكه‌كانی عێراق به‌هۆی به‌قاچاغبردنی دۆلار، جوڵه‌ی ئابووری له ناوخۆی وڵات راده‌گرێت.
شاره‌زایانی بواری ئابووریش ده‌ڵێن: به‌رده‌وامی كورتهێنانی له بودجه‌ی گشتی عێراقدا، وڵات دوچاری قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا له‌رێی فرۆشتنی نه‌وته‌وه داهاتێكی زۆر‌و زه‌وه‌ند دێته ناو وڵاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی خه‌رجی جۆر به تایبه‌ت مووچه‌ی پله باڵاكان بارگرانی زۆری بۆ سه‌ر بودجه‌ی وڵات دروستكردوه، ئه‌گه‌ر رێگه‌چاره‌ی ریشه‌یی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا له داهاتوودا عێراق دوچاری داروخانێكی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بێته‌وه.

