وێستگەی تاکسی؛ شوێنی تاکسیی گەڕۆک دەگرێتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

جهلال عهلى، تهمهن 56ساڵ، بهیانیان زوو ههڵدهستێت و سویچی تاکسیهکهى دهگرێته دهست و  بهرهو ئهو شهقامانه دهڕوات که ئهو خهڵکانهی لێوهستاون بۆ ئهوهى بچنه سهرکارهکانیان.

جهلال 12ساڵه شۆفێرى تاکسیه لهناو شارى سلێمانى، ڕۆژانه 35بۆ 40ههزارى دهستدهکهوێت، بهڵام دهترسێت دواى پرۆژهیهکى نوێی حکومهت پارهیهکى کهمتری دهستکهوێت.

پڕۆژهکه بریتیه لهوێستگهى تاکسى لهگهڕهکهکانى شارى سلێمانى و هێشتا نهخراوهته بوارى جێبهجێکردنهوه.

بهرپرسانى حکومهت دهڵێن پرۆژهکە بۆ ڕێکخستنهوهى کاروبارى تاکسییهکانهو لهسێ قۆناغ پێکدێت، قۆناغى یهکهم دیاریکردنى لۆگۆیه بۆ جیاکردنهوهى تاکسییهکانى ناوشارو دهرهوهى شار، قۆناغى دووهمیش دروستکردنى کارته بۆ تاکسییهکانى ناوشار، قۆناغى سێیهمى پرۆژهکهش دروستکردنى وێستگهى تاکسى گهڕهکهکان دهبێت.

بڕیاره تاکسیهکانى دهرهوهى شار ڕهنگى قاوهییان پێبدرێت، ئهوانهى تابلۆى سلێمانى بن یان تابلۆى باریک و ئاڕمى سلێمانییان ههبێت کارتیان پێدهدرێت، بهڵام ئاڕم و لۆگۆ بهو تاکسییانه نادرێت کهژمارهى دهۆک یان ههولێر بێت.

بهڵام جهلال عهلی گلهیى زۆرى لهم پڕۆژهیه ههیه و پێی وایه ئهوه ڕێگریکردنە لهکارى سهربهخۆى هاوڵاتیان.

جهلال عهلى پێنج منداڵى ههیه، ههموو ڕۆژێک له ههڵهبجهوه دهچێته سلێمانى بۆ ئهوهى لهناو شارى سلێمانیدا کارى تاکسی بکات و وتى «لهناو ههڵهبجهدا کارى تاکسی کهمه، بۆیه ڕۆژانه دێمه ناو سلێمانى و کاردهکهم».

وتیشى «ئهو پڕۆژهیه له زهرهرى منه، چونکه من لهناو ههڵهبجهدام ڕۆژى دوو داخلى ناکرێت، بۆیه پێویسته بیر لهئێمهش بکرێتهوه که خاوهنى ماڵ و منداڵین و کارهکهمان بۆته پیشهمان و بژێویمانى لهسهره«.

ئاماژهى بهوهشدا لهوکاتهوهى ئهوهى بیستووه، بهنیازه ماڵى بهێنێتهوه ناو سلێمانى و وتى « مهگهر بۆ پهیداکردنى بژێویم، ههڵهبجه به جێبهێڵم و بێمهوه سلێمانى».

یهکێک لهشۆفێره تهکسیهکانى ناو شارى سلێمانیش خۆشحاڵه بهپڕۆژهکه و چاوهڕوانى ئهوهیه کهزوو جێبهجێبکرێت و وتى «کارێکى باشه و ئێمهش ڕێوشوێنى خۆمان دهزانین».

مهریوان جهزا، 32ساڵ، وتى» ڕۆژى وایه بهیانى تائێواره ئهسوڕێمهوه پێنج داخلى ناکهم تابتوانم بهشى بهنزینهکهو قازانجێکم بۆ بمێنێتهوه، چونکه ژمارهى تهکسیهکان زۆر زۆره«.

مهریوان گلهیى ئهوهشى ههبوو تاکسی دهرهوهى شار دێن و لهگهراجهکان ناوهستن، دێنه شارهوەو کاردهکهن و وتى «بهئهمه ماڵى ئێمه وێران بوو، داخلى دهرهوەی شار لهئێمه دهگرن و ههم لهناو شاریش دهسوڕێنهوه تا لهگهراجهکهى خۆیان سهرهیان دێت».

جهختى لهوهشکردهوه  بۆ ژن و ماڵ و مناڵ زۆر باشه و وتى «من خۆم ژن و خوشکم ههیه، ڕۆژانه ئهوهنده شت دهبیستیت ناوێریت بهههموو تهکسیهکان بیاننێریت، بۆیه ئهم پرۆژهیه زۆر زۆر باشه«.

له ههرێمى کوردستان، یەک ملیۆن  و (607) هەزارو (65) ئوتۆمبێل ههیه، که له ناویاندا به نزیکهى (94) هەزارو (252) تاکسی ههیه.

له پارێزگاى ههولێر، (79١) هەزارو (720) ئوتۆمبێل ههیه و لهناویاندا نزیکهى (41)  هەزار تاکسی ههیه.

له پارێزگاى سلێمانى (534) هەزار ئوتۆمبێل ههیه کهنزیکهى (37) هەزار تاکسی ههیه.

لهپارێزگاى دهۆک (248) هەزارو (400) ئوتۆمبێل ههیه کهنزیکهى (18) هەزار تاکسی ههیه.

سهباح جهوههر، بهڕێوبهرى گواستنهوهى ههرێم، لهلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى» لهئێستادا لهپارێزگاکانى تر ڕێگهى پێنهدراوه، تهنیا باس کراوه«.

وتیشى «بێگومان سودى دهبێت و پێویستى به پلان ههیه  بۆ ئهوهى بتوانرێت ژمارهى وێستگهکان دیاریبکرێت و کات و شوێنهکهى بهپێی زۆنهکان دیاریبکرێت، سودى ههم بۆ هاوڵاتیان دهبێت و بۆ خاوهن تهکسیهکانیش».

لهئێستادا لهپارێزگاى سلێمانى پرۆژهى دروستکردنى وێستگهى تاکسی کهوتۆته کۆتایى پرۆژهکهو لهم ههفتهیهدا دهستدهکرێت به جێبهجێکردنى، کهههندێک شوفێرو هاوڵاتیانیش بهباشى دهزانن و ههندێکیش بهپرۆژهیهکى لاوهکى دادهنێن.

سدیق محهمهد، بهڕێوبهرى گواستنهوهى ههرێم، لهلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «من خۆم پرۆژهیهکم لا گهڵاله بوو بۆ ڕێکخستنهوهى کارى تاکسی لهپارێزگاى سلێمانى».

لهسلێمانى نزیکهى (37) ههزار تهکسی ههیه، که ههڵگرى تابلۆى پارێزگاى سلێمانیه، لهناو سهنتهرى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له 15 ههزار تاکسی ههیه که کارى تاکسی گهڕۆک ئهکهن.

وتیشى «ئهم ژماره زۆره بۆته قهرهباڵغى لهسهر جادهو شهقامهکان و پیسکردنى ژینگهى شارهکه، تێچوى بهنزینێکى زۆرە، بۆیه بیرمان لهم پرۆژهیه کردهوهو لهڕێگهى دروستکردنى وێستگهوه، بۆ شۆفێرى تهکسیش کهم مهسرهفتره و بۆ خهڵکیش باشتره«.

ئهم پرۆژهیه بهسێ قۆناغدا دهڕوات، لە قۆناغى سهرهتا لهزگهی شین دهدرێت له ههموو تهکسیهکى گهڕۆکى ناو شارى سلێمانى، لێدانى لهزگهى قاوهیى و ئاڕم و لۆگۆ لهتاکسی خهتهکان، ئهوانهى لهقهزا و ناحیهکانهوه یان شارهکانى ترهوه  هاوڵاتیان دههێننه ناو شارهوه، لهئێستادا ئهم قۆناغه لهپارێزگاى سلێمانیهوه تهندهرى بۆ کراوهو  نێردراوه بۆ وهزارهتى گواستنهوهو گهیاندن و لهوێوه گرێبهست لهگهڵ ئهو کۆمپانیایه دهکرێت که بۆى دهرچووه و لهههفتهى داهاتوودا گرێبهست لهگهڵ  کۆمپانیاکه دهکرێت بۆ ئهوهى لهماوهى شهش مانگدا تهواو بکرێت.

ئهم بهڕێوبهره وتیشى «سودى ئهمه ئهوهیه ناتوانرێت تاکسی خهتهکان که نهفهر دههێنن، لهناو شاردا نهفهرى تر ههڵگرن».

دوا بهدواى ئهمه قۆناغى دووهم دهستپێدهکات کارتى کارکردن بۆ تاکسی شار دهکرێت و وتى «لهم قۆناغه بهدواوه کهس ناتوانێت بێ پرس بتوانێت بچێت تاکسی بکڕێت و بێته سهر شهقامهکان، ئهمهش سودى شۆفێره تهکسیهکانى تێدایه«.

لهدواى ئهم قۆناغه، قۆناغى سێیهم شارى سلێمانى دابهش دهکرێت بهسهر (100) وێستگهدا و ههر شوێنهى بهپێى ژمارهى دانیشتوانى، وێستگه و ژمارهى تاکسی بۆ دادهنرێت، لهو کاتهدا بهتهلهفون تاکسی دهتوانێت بچێته ماڵهوه یان شوێنى کارکردن و هاوڵاتیان ههڵگرێت.

مهرجهکانى ئهو کهسهى کهشۆفێرى تاکسی دهکات، پێویسته مۆڵهتى گشتى ههبێت و موچهخۆرى حکومهت نهبێت، کارتى کارکردنى بهڕێوبهرایهتى گواستنهوهى ههبێت.

ئاماژهى بهوهدا لهئێستادا مۆدێلى ئوتۆمبێلهکه دیارى نهکراوهو وتى» نامانهوێت کهس بێکار بکهین و ئهوهى ئێستا تاکسی پێیه وهک خۆى دهیهێڵینهوە، بهڵام دواجار بڕیار لهسهر تهمهنى تهکسیهکهش دهدرێت».

ئهو ژماره تهکسیهى  لهناو شاردا دهمێنێتهوه، دابهش دهکرێت بهسهر وێسگهکاندا و وتى «ئێمه بهکهس ناڵێین بڕۆ ماڵهوهو ئیش مهکه، بۆ ئهوهش دابهشیان دهکهین، واته دیاریکراو نیه وێستگهکان چهند تاکسی تێدا دادهنرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار