زارا محەمەدی رەتی دەکاتەوە داوای کردبێت بەر لێبوردنی گشتیی بکەوێت
پزیشکێک دوای نزیکە 300 رۆژ مانگرتن لە ئێران ئازاد کرا
فەرهاد مەیسەمی، زارا محەمەدی
2 ساڵ لەمەوپێش
مامۆستایەکی کورد و پزێشکێکی چالاکوانێکی ئێران دوای نزیکەی 300 رۆژ مانگرتن و پێنج ساڵ زیندانیی ئازاد کرا .
زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاندوە؛ دوای زیاتر لە ساڵێک زیندانیی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەرەکەی ئێوارەی هەینی ئازدا کراوە.
محەمەدی کە سەرۆکی رێکخراوی (نۆژین)-ە بۆ چالاکی مەدەنی و کەلتورییەکان پێشتر بە تۆمەتی دروستکردنی رێکخراوی نایاسایی سزایی پێنج ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرابو کە دوای تێپەڕێنی زیاتر لە ساڵێک لە سزاکەی. ئازادکراوە.
ئەو مامۆستایە جەختی لەوە کردوەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک داوای نەکردوە بەر لێبوردنی گشتی کەوێت و ئازادکردنەکەی چاوەڕان نەکراو بوە.
لە لایەکی دیکەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاویان کردەوە؛ فەرهاد مەیسەمی، پزیشک و چالاکوانی مەدەنی کە بەهۆی ناڕەزایەتیی سیاسی و مرۆیی زیاتر لە شەش ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرابو، لە چواچێوەی لێبوردنێکی گشتیی لە ئێران ئازاد کرا.
فەرهاد مەیسەمی تەمەن 53 ساڵ کە پزیشک بوە، بە تۆمەتی چالاکیی مەدەنی و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکەی پێنج ساڵ زیندانیی کراوە و زیاتر لە نۆ مانگ بو دژی لەسێدارەدان لەو وڵاتە مانی لە خواردن گرتبو.
بڵاوبونەوەی وێنەکانی ئەو پزیشکە نگەرانیی چالاکوانانی لێکەوتەوە و زیاتر لە 400 چالاکوان داوایان لە مەیسەمی کرد کۆتایی بە مانگرتنەکەی بێنێت بەڵام ئەو رەتی کردەوە مانگرتنەکەی بشکێنێت.
ئازادکردنی مەیسەمی لە چوارچێوەی ئەو لێبوردنەدایە کە هەفتەی رابردو عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند و لێبوردنەکەش ژمارەیەک زیندانیی کوردی گرتوەتەوە.