هەرێم کەمال ئاغا: هاتنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ شەنگال بۆ رێگرییە لەتورکیا، ئەوەش بۆ یەکێتی گرنگە

7 ساڵ لەمەوپێش
بنار هیدایەت
هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند هاتنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ سنوری شەنگال و رەبیعە بۆ رێگرییە لە هەڕەشەکانی سوپای تورکیا کە پێشتر رایگەیاند بوو تا ئەو سنوورانە ناوەستێت.
هەفتەی رابردوو هێزێکی ئەمەریکا بە چەکی قورسەوە گەیشتنە شەنگال، ئەمەش لێکدانەوەی ئەوەی بۆ کرا، کە هێزەکە دەیەوێت بگاتە لووتکەی چل مێرا لە چیای شنگال، ئەو شوێنەی کە لە جەنگی کەنداو حکومەتی بەعس مووشەکی ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل کرد.
بەڵام هەرێم کەمال ئاغا بە هاوڵاتی راگەیاند هاتن و جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا لەو شوێنانە بۆ رێگریکردنه له‌هاتنی هێزه‌کانی تورکیا‌و کۆتایی هاتنی ئه‌و هاش و هوشهى راگهیاندنهکانه کە باس لە هێرشی تورکیا دەکەن بۆ ناوچەکە».
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر چەند جارێک رایگەریاندبوو کە دژ بە شەڕڤانانی یەپەکە تا سنورەکانی عێراق و شەنگال ناوەستن.
هەرێم کەمال ئاغا وتی «ئێستا په‌که‌که له‌سنوری شه‌نگال نه‌ماوه، به‌رخودانی شه‌نگال وه‌کوو هێزێکی پشتیوانی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه دروستبووه، ره‌نگه هه‌وادار و لایه‌نگرانیان هه‌بێت، بەلام ئه‌مه جیاوازه«.
وتیشی «هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچهیهیەو به‌لای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه گرنگه«.
چیای شنگال ١٤٦٥م لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە، چیاکە دەکەوێتە نێوان سنووری سووریا و عێراق و لە نێوان پارێزگاکانی حەسەکە و مووسڵدایە و بەرزترین لووتکەی چیاکەش (چل میرا)یە.
کاتێک لە جەنگی کەنداو حکومەتی عێراق لە لووتکەی چیاکەوە ٣٩ مووشەکی دوورمەودای ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل کرد، دواتر فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە وەڵامیدا ناوچەی چل مێرایان بۆردوومان کرد و چەندین خێزانی ئێزدی لەو ناوچەیە بوونه قوربانی.
حه‌مید ئه‌فه‌ندی به‌رپرسی میحوه‌ری باشیک کە پارتیە جیاواز لە مەسەلەکە دەڕوانێت، ئاماژە بەوە دەکات کە پێشتر ئه‌و هێزه ئه‌مریکییه له‌وێ هه‌بوون، «به‌ڵام زیاد بوون و که‌م بوونه‌وه‌یان شتێکی تره«.
حه‌مید ئه‌فه‌ندی بە هاوڵاتی وت «ئه‌وان سیاسه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، بۆ چاودێری ناوچه‌که له‌وێن و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێمه له‌وێن، به‌ڵام بۆ شه‌ڕ له‌وێ نین، شه‌وێک یا دوو شه‌و له‌وێ ده‌بن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه«.
سنوری شاخی شه‌نگال نزیکەی 80 کیلۆمه‌تر سنوری هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق و سوریا‌و گرنگییەکی ستراتیژی هەیە.
هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت «ناوچەکە گرنگی خۆی هەیە، له‌دیوی سوریاوه ئه‌منییه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌ره‌و کۆبانێ و دێرک و قامیشلۆ دەپاریزێت و ده‌بێتە پاسه‌وانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌یه، بۆیه گرنگه بۆ ئه‌منییه‌ت و پاراستنی خۆیان هێزی ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌یه هه‌بێت».
وتیشی »له‌لایه‌کی دیکه‌وه رێگر بێت له هیلالی شیعی له‌و سنوره‌و ره‌نگه ئه‌مه قسه بێت له داهاتوو، ئه‌مریکییه‌کان به‌وه ئاسوده نین هه‌ر هێزێک بێت به ئاره‌زووی خۆی ته‌راتێن له‌و ناوچه‌یه بکات، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه«.
زیاتر وتی «هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌منییه‌ته بۆ شه‌نگال کە له‌کاتێکدا هه‌زاران هاوڵاتی ئێزیدی به‌ده‌ستی داعش له‌ناوبران، ئه‌مه ده‌بێته ئارامییه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزیدییه‌کان کە تا ئێستا به‌شێکی زۆری ئێزیدییه‌کان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شه‌نگال، ناڵێم له‌به‌ر ئه‌وان هاتوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئێزیدییه‌کانه‌وه دڵنه‌واییه‌ک ده‌بێت بۆیان».
