میسر هۆشدارى توند ده‌داته تورکیا له‌سه‌ر ناردنى هێز بۆ لیبیا

6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر، به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌نگاوه‌که‌ى په‌رله‌مانى تورکیاى کرد که تێیدا یاداشتنامه‌ى رێگه‌پێدان به ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ لیبیا به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ندکردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2020 وه‌زاره‌ته‌که له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى تورکیا که له‌سه‌ر بنه‌ماى یاداشتنى لێکتێگه‌یشتنى نێوان (فایز سه‌راج و حکومه‌تى تورکیا) سه‌باره‌ت به هاریکارى ئه‌منى و سه‌ربازی، پێشێلکردنى ئاشکراى بڕیاره یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و بڕیاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه سه‌باره‌ت به لیبیا.
میسر هۆشدارى داوه به تورکیا سه‌باره‌ت به سه‌رئه‌نجامى هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێکى سه‌ربازى ئه‌و وڵاته له لیبیا‌و لێکه‌وته‌کانى و له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسردا هاتووه" ده‌ستوه‌ردانێکى له‌و شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ى نه‌رێنى له‌سه‌ر سه‌قامگیرى ناوچه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌بێت و به‌رپرسیارێتى ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى تورکیا".
میسر داوا له‌کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات به‌په‌له به به‌رپرسیارێتى خۆى هه‌ڵسێت له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى تورکیا که ده‌بێته مایه‌ى گرژکردنى زیاتر ناوچه‌که.
ئه‌مڕۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆکى میسر، سه‌رۆکایه‌تى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى وڵاته‌که‌ى کردووه بۆ تاوتوێکردنى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى له ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازیى بیانى له لیبیا ده‌که‌ونه‌ته‌وه.
