«رۆمانەکەی بێهرووز بووچانی دەچێتە خانەی بەندیخانەنووسییەوە»

ئومێد وەرزەنده: نووسەری «هیچ دۆستێک جگە لەچیاکان» سوودی لەبەرهەمەکانی شێرزاد حەسەن‌و بەختیار عەلی وەرگرتووە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی مەریوان هەستا بەڕێکخستنی کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی رۆمانی « هیچ دۆستێک جگه لهچیاکان» بەبەشداریی نووسەران، توێژەران و مامۆستایانی زانکۆو هۆگرانی ئەدەبی کورد.

کۆڕی خوێندنەوەو لێکدانەوەی «هیچ دۆستێک جگه له چیاکان» لەنووسینی بێهرووز بووچانی لەهۆڵی کۆبوونەوەکانی دایرەی فەرهەنگ و ئێرشادی مەریوان بەڕێوەچوو.

رەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ئومێد وەرزەنده مامۆستای زانکۆی ئازادو بێهرووز چەمەن ئارا مامۆستای زانکۆی کوردستان و سەرۆکی توێژینگەی کوردستانناسی و نووسەران و رۆشنبیران و لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی بەشداری کۆڕەکە بوون.

دوکتۆر وەرزەنده پسپۆڕی ئەدەب و گێڕانەوە و ئەندامی لیژنەی زانستیی زانکۆی ئازادی سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان خوێندنەوەیەکی ژانرناسانەو گێڕانەوەناسی بۆ رۆمانەکە کرد.

 ناوبراو لەوتارەکەیدا وتی «رۆمانی ‹هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان› جۆرێک لەئۆتۆبیۆگرافییە و دەچێتە خانەی دژەژانرەوەو داڵغەی شوناسی هەیە.»

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە فۆرمی گێڕانەوەی رۆمانەکە شەپۆلی ناوشیاری زەینە، رایگەیاند «نووسەری هیچ دۆستێک جگە لەچیاکان سوودی لەڕۆمانە شێعرەکان و بەرهەمەکانی شێرزاد حەسەن و بەختیار عەلی وەرگرتووە».

یەکێکی دیکە لەوانەی رۆمانەکەی لێکدایەوە سەرۆکی توێژینگەی کوردستانناسی لەزانکۆی کوردستان بوو.

بێهرووز چەمەن ئارا سەبارەت بەڕۆمانەکەی بوچانی وتی «رۆمانەکە دەچێتە خانەی بەندیخانەنووسیەوە».

هەروەها نۆستالۆژی رۆمانەکەی شوبهاند بەبەرهەمەکانی غوڵام رەزا خان ئەرکەوازی شاعیری ئیلامی کەبەرهەمەکانی لەبواری ئەدەبی زینداندا ناوبانگیان هەیە.

هەروەها پەرویز رۆستەمی سینەماکاری کورد لەڕوانگەی هونەری سینەماوە رۆمانەکەی لێکدایەوە.

بێهرووز بووچانی، نووسەری رۆمانی «هیچ دۆستێک جگە لەچیاکان» رۆژنامەنووس و نووسەری کوردی خەڵکی شاری ئیلامەو ماوەی نزیکەی شەش ساڵە لەدوورگەی مانۆسی وڵاتی ئوسترالیا دەستبسەرکراوەو لهم شەش ساڵەدا لهسهر ئهم کهمپه کاری رۆژنامهوانی و مافی مرۆڤی کردووه و لەڕۆژنامه نێونهتهوەییەکانی وەک رۆژنامەی «گاردیان» و «هافینگتون پوست» بابەتی نووسیوە.

رۆمانەکە لەلایەن دکتۆر هاشم ئەحمەد زادەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و لەلایەن دەزگاى «غەزەلنووس» لەچاپ دراو هەمان رۆژی پێنجشەممە لەسلێمانی کۆڕێک بۆ پەردەلادان لەکتێبەکەی بەڕێوەچوو.

بێهرووز بووچانی نووسەری لێهاتووی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام لەئێران پاش بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی گرنگی ئەدەبی بۆ نووسینی کتێبی «هیچ دۆستێک جگە لەچیاکان» لەلایەن زانکۆی بیرکبکێی لەندەن وەکو مامۆستای میوان بانگهێشت کرا.

ڤیکتۆریەن پریمییەر کەگرنگترین خەڵاتی ئەدەبی ئۆستراڵیایە، نیۆسات ڤیلز پریمییەر، خەڵاتی کتێبی دایکۆمێنتی ساڵی ئۆسترلیاو هەروەها بایۆگرافی ئەو خەڵاتە بەناوبانگانە بوون کە بووچانی لەم دواییانەدا مسۆگەری کرد.

بەهرۆز بووچانی، رۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کەساڵانێکە وەک پەنابەرێکی بەندکراو لە “دوورگەیەکی زەریای هێمن” لەدەستبەسەریدا ژیان بەسەر دەبات، بووەتە براوەی بەنرخترین خەڵاتی “ئەدەبی” وڵاتی ئوستورالیا.

بووچانی کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لەیەکێک لەبەندیخانەکانی “مانۆسی ئوستورالیا” چیرۆکێکی بە ناونیشانی “کەس دۆستت نییە بێجگە شاخەکان”ی نووسیوەتەوە.

ئەو لەبەرانبەر ئەم چیرۆکە خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبی ڤیکتۆریای بەدەستهێنا، کەنرخەکەی (١٠٠) هەزار دۆلاری ئوسترالییە کەدەکاتە (٥٥) هەزار پاوەند.

بەهرۆز بووچانی بە (بی بی سی فارسی) گوتووە کەئەو تووشی جۆرێک هەستی دژ بەیەکی بووەتەوە.

ئەو گوتی: بەجۆرێک زۆر دڵخۆشم بەوەی دەتوانین خەڵک لەنەهامەتیەکانمان ئاگادار بکەینەوە، کە شتێکی زۆر باشە. بەڵام لەلایەکی دیکەوە ماف بەخۆم نادەم جێژن بۆ ئەم نۆبێڵەی خۆم بگرم، چۆن برادرو هەڤاڵانێکی زۆرم هەیە لێرە کە لەبارودۆخێکی زۆر ناخۆش و نالەباردا ژیان بەسەردەبەن.

«ئەو دیاریەی کەدڵی ئێمە خۆش دەکات، رزگاربوونمانە لەم دوورگەیەو چوونە دەرەوەمانە لەم بەندیخانەیە».

بووچانی لەبەر کاری رۆژنامەنووسی تووشی کێشە دەبێتەوەو بەناچاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ دەهێڵێت روودەکاتە هەندەران، بۆ ئەوەی خۆی بگەینێتە وڵاتی ئوسترالیا.

بووچانی لەماوەی ئەم پێنج ساڵەدا چیرۆکەکەی خۆی بەزمانی فارسی نووسیوەتەوە بە “واتس ئاپ” بۆ وەرگێڕەکەی خۆی” ئۆمێد تەوفێقیان” کەشارەزای زمانی ئینگلیزیە ناردووە. ئەو دەڵێ “واتس ئاپ” وەکو نووسینگەی کارەکەم وایە.

لەسەر لاپەڕەی دەفتەر چیرۆکەکەم نەنووسیەوە، چۆن پاسەوانانی بەندیخانەکە هەموو هەفتە یان مانگی جارێک هێرش دەکەنە ناو بەندەکانمان و هەموو کەلوپەلەکانمان دەپشکنن. زۆر دەترسام نووسراوەکانم لەناوبچێت بۆیە لەسەر (واتس ئاپ) دەمنووسیەوەو دەمنارد بۆ وەرگێڕەکەم.

لێکۆڵەڕەوانی بواری چیرۆک لەسەر چیرۆکەکەی بەهرۆز بووچانی وای بۆ دەچن شێوەیەکی ئاڵۆزی ئەدەبی بەکارهێنابێت لەئەدەبیاتی تێکەڵاوی گشتی جیهان و بەتایبەتی زۆر رەگ و رەسەنایەتی ئەدەبی کوردی پێیەوە دیارە.

بووچانی مافی چوونە وڵاتی ئوسترالیای نەبوو لەدوورگەی ” مانۆس پاپوا نیو گینیا”دا ژیانی بەسەر دەبرد. بووچانی لەبەر ئەم هۆکارە نەیتوانی بەشداری رێوڕەسمەکە بکات و خەڵاتی خۆی وەربگرێت.

ئوسترالیا سیاسەتێکی سەرسەختانەی بەرانبەر ئەو پەنابەرانە گرتووەتەبەر کەهەوڵی ئەوە دەدەن بە “بەلەم” خۆیان بگەیەننە خاکی ئوسترالیا، تەنانەت کەسێکیش کەمافی تەواوی پەنابەری پێیەوە دیاربێت بەڵام بزانرێت بە “بەلەم” خۆی گەیاندووەتە خاکی ئوسترالیاوە بەهیچ شێوەیەک مافی پەنابەری وەرناگرێت.

بەشێک لەچیرۆکی ” کەس دۆستت نییە بێجگە شاخەکان”

رۆژانێکی بێ نیشان/

پڕلەپووچ و سەرگەردان/

مێشکێکی گرفتار و شەپۆلی زەریا/

لەگەڕان بەشوێن ئارامی مێشک لەسەر دەشتانێکی نوێیەوە/

بەڵام دەشتی بەندیخانەکە رێڕەوێکی هەیە تادەگاتە هۆڵێکی مست لێدان/

وە بۆنی عارەقەی گەرم کەخەریکە لەهەموو لایەکەوە شێتمان بکات/

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار