ئاسیاسێڵ بۆ یەکەم جار لەعێراقدا سیستمێكی نوێ رادهگهیهنێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاسیاسێڵ پێشەنگ لە بواری سایبەر سکیوریتی خزمەتگوزاری پارێزگاریکردن لە تۆڕ وخزمەتگوزاری بزنس سیستمێكی گشتگیر بۆ داتا سکیوریتی و تۆڕ ڕادەگەیەنێت کە بۆ یەکەم جارە لە عێراقدا ئهو سیستمه کارى پێبکرێت.
کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ، ئهمڕۆ چوارشهممه، 11ئازارى 2020، رایگهیاند" ئاسیاسێڵ پێشەنگ لە بواری سایبەر سکیوریتی خزمەتگوزاری پارێزگاریکردن لە تۆڕ وخزمەتگوزاری بزنس سیستمێكی گشتگیر بۆ داتا سکیوریتی و تۆڕ ڕادەگەیەنێت کە بۆ یەکەم جارە لە عێراقدا ئهو سیستمه کارى پێبکرێت بۆ پەرەپێدانی سیستمی کار وپارێزگاریکردنی داتای دامەزراوە وکۆمپانیا بازرگانیی وحکومییەکان".
دهقى بڵاوکراوهکهى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە بواری سایبەر سکیوریتی خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی داتا سکیوریتی وپارێزگاریکردن لە تۆڕ وخزمەتگوزاری بزنس سیستمێكی گشتگیر بۆ داتا سکیوریتی و تۆڕ ڕادەگەیەنێت عێراق، بەغدا: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سیستمێکی گشتگیریی بۆ خزمەتگوزاری بزنس "حلول الأعمال" وبەڕێوەبردنی سایبەر سکیوریتی وپارێزگاریکردنی داتا وتۆڕ ڕاگەیاند کە بۆ یەکەم جارە لە عێراقدا، ئەمەش وەکو بەشێك لە هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی سیستمی کار وپارێزگاریکردنی داتای دامەزراوە وکۆمپانیا بازرگانیی وحکومییەکان.
لە رێی ڕاگەیاندنی ئەم سیستمی کارە تەواو و گشتگیرەوە کە دەبێتە مایەی پێشخستنی کەرتی گشتی وتایبەت وئۆتۆماندنی کار وپارێزگاریکردنی داتا، ئاسیاسێڵ هەوڵدەدات ئاسانکاری بکات لە واقیعی بازرگانی و ئابووری لە عێراق وباشتری بکات بە مەبەستی ئامادەباشی حکومەتی ئەلیکترۆنی وپەرەپێدانی ژینگەی کار لەبەر ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی هەیەتی لە خێراترکردنی گەشەی ئابوری دیجیتاڵ. ئاسیاسێڵ بەپێی چەند قۆناغێکی یەك لەدوای یەك هەڵدەسێت بە خستنەڕووی چەندین خزمەتگوزاری بە ناونیشانی "ئاسیاسێڵ بەڕێوەبردنی کارەکان - Managed Business Services " کە کۆمپانیاکان دەتوانن لە ڕێیەوە سوود لە شارەزاییەکانی تیمی کاری ئاسیاسێڵ وەربگرن لە: خزمەتگوزاری داتا سیکیوریتی وپارێزگاریکردنی پێشکەوتووانەی داتا لەوانەش ئاشکراکردنی کەلێنی ئەلیکترۆنی کە بەمەستی چەتەگەریی ئەلیکترۆنی خراپ بەکاردەهێنرێت، خزمەتگوزاری پارێزگاریکردنی تۆڕ وداتاکان، خزمەتگوزاری پێشوەختە بۆ بەردەوامیدان بە کاری کۆمپانیا ودامەزراوەکان، بەڕێوەبردن وچارەسەرکردنی مەترسییەکان و...هتد.
خزمەتگوزاری کلاود "Cloud Services" لەوانەش خزمەتگوزاری کلاود "Cloud Storage" وکۆپی کردنی بەمەبەستی هەبوونی کۆپی یەدەك. خزمەتگوزارییە گریمانەییەکان خزمەتگوزاری هۆستینگ لە سەنتەری داتاکان دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئیمەیڵ ئینتەرنێتی شتەکان "انترنت الأشیاء IOT"، لەوانەش بۆ نمونە خزمەتگوزاری چاودێری ئۆتۆمۆبیل وبارهەڵگر وبەڕێوەبردنی شتومەك وسەرمایە. ئەمە بێجگە لە چەندی خزمەتگوزاری تر کە بە چەندین قۆناغ ویەك لە دوای یەك دەخرێتەڕوو. لەبارەی ئەم دەستکەوتەوە، عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی، "ئاسیاسێڵ هەمیشە یەکەمین بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵ بە کۆمەڵگە."
هەروەها وتی: ئەم دەستکەوتە چەمکی بزنس لە عێراق ئەگۆڕێت، لەبەرئەوەی ستاندەرەکانی کواڵیتی کەرتی بازرگانی دەگۆڕێت وهانی پیشخستنی حکومەتی ئەلیکترۆنی دەدات. ئەم خزمەتگوزارییانە لەڕێی تیمی پسپۆڕەوە فەراهەمدەکرێن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتگیر وتەواو لەگەڵ ئەگەری دیزاینکردن وگونجاندنی بەجۆرێك لەگەڵ پێویستییەکانی هەر دامەزراوەیەكی دیاریکراودا بگونجێت. - تەواو- دەربارەی "ئاسیاسێڵ" کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى کواڵیتی مۆبایل وئينتهرنێته لە سەتاسەرى عێراقدا وله 1ى كانونى دووەمی 2019 ژمارهى بهشدرابوانى گهيشتوهته زیاتر لە 14 مليۆن.
ئاسياسێڵ یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایليش بوو کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزایەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بگرێتهوه. تۆڕى ئاسياسێڵ 99.06% ى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته فراوانترين تۆڕى مۆبايل لهناو ههموو كۆمپانياكانى ترى مۆبايل له عێراقدا. ئاسیاسێڵ بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی 3.9G دادەنرێت کە تۆڕەکەی لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە سەرتاسەری عێراقی گرتووەتەوە.
