رێکەوتنی پارتی و یەکگرتوو ھەڵوەشێنرایەوە لە حکومەتی خۆجێیی دھۆک

5 ساڵ لەمەوپێش



بەرپسێکی یەرکگرتووی ئیسلامی کوردستان دووشەممە رایگەیاند رێکەوتنی حزبەکەی لەگەڵ پارتی ھەڵوەشاوەتەوە لە حکومەتی خۆجێی پاریگای دھۆک دوایئەوەی لە پەرلەمان واژۆیان کۆکردەوە بۆ بانگھێشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە قەیرانەکانی ھەریم.

سەباح باپیری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجمونی پارێزگای دھۆک رایگەیاند واژۆی پەرلەمانتارەکانیان نیگەرانی پارتی لێکەوتۆتەوە بۆیە رێکەوتنەکە ھەڵدەوەشێتەوە.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان چەند پۆستیکی پاریزگای دھۆکی بەدەستە بریارە دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکەوتنە پۆستەکانی لێوەربگیرێتەوە.

سەباح بابیری، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆک بە میدیاى حیزبەکەى راگەیاند، "ئەو رێککەوتنەى لە نێوان پارتى و یەکگرتوودا هەبوو لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی پارێزگاى دهۆک هەڵوەشایەوە و یەکگرتوو بڕیاریدا لە حکومەتى خۆجێیی پارێزگاى دهۆک بکشێتەوە،" دەشڵێت، "یەکگرتوو بڕیاریداوە سەرجەم پۆستەکان لە پاریزگاى دهۆک رادەست بکاتەوە".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "کشانەوەى یەکگرتوو لە حکومەتى خۆجێیی دهۆک بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێک لەوانە بەهۆى واژۆکردنى ئەندامانى فراکسیۆنى یەکگرتووە لە پەرلەمانى کوردستان لەبارەى بانگهێشتکردنى مەسرور بارزانى بۆ پەرلەمانى کوردستان".

ئەوەشى خستووەتەڕوو، "ئەو هەنگاوەى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان پارتى نیگەران کردووە و بەهۆیەوە یەکگرتوو دواجار بڕیاریداوە لە حکومەتى خۆجێیى دهۆک بکشێتەوە."    

یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە پارێزگاى دهۆک خاوەنى سێ کورسى ئەنجومەنى پارێزگایە و چەند پۆستێکى ئەو سنورەى لە چوارچێوەى رێککەوتنى پارتى و لایەنەکان وەرگرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار