رێکخراوەکانی ژنان نیگەرانن لەدەرکردنی یاسای ماف‌و ئه‌رکى نه‌خۆش‌و پرسیان پێنەکراوە

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

رێکخراوهکانى ژنان پێیانوایه لهباربردنى منداڵ، پێویستى بهیاسایهکى تایبهتمهند ههیه کهناکرێت لهناو پرۆژه یاسایهکى دیکهدا ماددهیهکى بۆ تهرخانبکرێت وەکو ئەوەی کەهەفتەی رابردوو پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کرد.

یاساى ماف و ئهرکى نهخۆش لهپهرلهمانى کوردستان پهسند کرا، ژنانى دوو گیان ئهگهر نهخۆشییهکى ترسناکیان ههبێت لیژنهى پزیشکى دهتوانێت بڕیار لهسهر لهباربردنى مناڵهکهیان بدات، لهوه زیاتر بههیچ پاساوێک ژنان بۆیان نییه منداڵ لهباربهرن.

ماددهى حهوتهمى یاساکه کهتایبهت بوو بهلهباربردنى منداڵ زۆرترین گفتوگۆى لهسهر کرا کهتێیدا هاتووه «ئافرهتى دووگیانى تووشبوو بهنهخۆشییهکى ترسناک کهمهترسیى راستهقینه لهسهر ژیانى دروستبکات، دهکرێت دواى رهزامهندیى نهخۆش و هاوژینهکهى و بهبڕیارى لیژنهیهکى پسپۆێ که له پێنج پزیشک کهمتر نهبێت، به پشکنینێک که لهکهرتى گشتى کردبێتی، کۆرپهکهى لهبارببرێت، جگه لهم حاڵهته لهباربردنى منداڵ بهههموو شێوهیهک قهدهغهیه«. رێکخراوهکانى ژنان پێیان وایه لهباربردنى منداڵ پێویستى بهپرۆژه یاسایهکى تایبهتمهند ههیه نهک تهنیا به بڕگهیهک لهناو پرۆژه یاسایهکدا جێى بکرێتهوه.

بههار مونزیر، بهڕێوهبهرى ریکخراوى خهڵک بۆ گهشهپێدان، لهلێدوانێکدا به‌‌ وت» لهدهرکردنى ئهو بڕیار و یاسایانهدا دهبێت رێکخراوهکانى ژنان و شهڵتهرو ئهو لایهنانه وهربگیرێت که رۆژانه بهرکهوتنیان لهگهڵ ئهو بابهتانهدا ههیهو کارى لهسهردهکهن، بۆ ئهوهى ههموو لایهنه سلبى و ئیجابیهکانى بابهتهکه شیبکرێتهوه و لهبهرچاو بگیرێت، بۆیه دیاره کەئهم پرۆژهیه پهلهپهلى زۆرى پێوه دیاره«.

جهختى لهوهشکردهوه« لهئهوروپاش لهباربردنى منداڵ کاتى بۆ دانراوه، ئێمهش هیچ کات لهگهڵ ئهوهدا نین لهتهمهنێکى گهورهى منداڵدا پهنا بۆ لهباربردن ببرێت، بهڵام پێویسته ئهوه بهماف بهرجهستهبکرێت که تهنیا دایکهکه دهتوانێت بڕیار لهسهر مانهوه یان نهمانى کۆرپهلهکهى بدات، پێویستى بهمۆڵهتى باوکهکه نهبێت».

بههار مونزیر وهک رێکخراوهکانى ژنان ئهوهشى وت»ئێمه لهگهڵ ئهوهداین کههۆشیارى بڵاوبکرێتهوه، که منداڵهکه دروست نهبێت، بهڵام که دروستبوو پێویسته بهیاساى تایبهتمهندو گونجاو مامهڵهى لهگهڵ بکرێت و چارهسهرى بۆ بکرێت، چونکه بهسهدان ژن لهدهرهوهى نهخۆشخانهکان لهباربردن دهکهن و گیان لهدهستدهدهن».

بههار مونزیر ئهوهشى ئاشکراکرد رۆژانه حاڵهت ههیهو سکپڕى لهدهرهوهى پرۆسهى هاوسهرگیرى روودهدات، بۆیه پێویسته ئهو کهسانهى لهبوارهکهدا کاردهکهن زۆر به جددى کار لهسهر ئهو بابهتانه بکهن و گرنگى پێبدرێت.

وهک بهڕێوەبهرى رێکخراوێک  وتیشى» نابێت تهنیا وهک مافى نهخۆش سهیرى ئهم کهیسه بکرێت، بهڵکو پێویسته رێگهچارهیهکى بۆ بدۆزرێتهوه کهچارهسهرى کێشهکانى رۆژانهى ناو ژیانى خهڵک بکات، که‌ ساڵانه‌ چهندین کهس بهو هۆکارانه کۆتایى بهژیانى دێت».

ئهڵماس سهمیع، سکرتێرى کۆمهڵهى ئافرهتانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به‌‌ وت»وهک حزبى شیوعى و بیروباوهڕى تایبهتى خۆمان ئێمه زیاتر لایهنه مرۆڤایهتیهکه بهلامانهوه زۆر گرنگه، بۆیه تاکهکه بهپێى ئهو بارودۆخهى تێیدایه بڕیار لهسهرى دهدرێت، واته بهگشتى لهگهڵ بهرژهوهندى تاکین و ئافرهتیش، بهمهرجێک ئهو تاکه دەرهاویشتهى خراپى نهبێت بۆ سهر کۆمهڵگه«.

ههروهها وتیشى» ئهم بابهته بابهتێکى وردهو زۆر حهساسه، پێویسته زۆر بهوردى یاساکه تایبهت بێت و کارى لهسهربکرێت، چونکه به گرنگى ئافرهت و منداڵ دهبێت پرۆژهکه ئامادهبکرێت، بهو پێیهى مافى ئافرهتهکه نهفهوتێت».

ئهڵماس سهمیع، جهختى لهوهشکردهوه« پێویسته هۆکارى دروست بونى سکپریهکه رونبکرێتهوه و کارى لهسهربکرێت، ههر ئهوهش لهیاساکهدا جێگیربکرێت بۆ ئهوهى ببێته هاوکار بۆ ئافرهتهکهو مافى کۆرپهلهکەش بپارێزرێت».

هیوا کهریم، وتهبێژى بهڕێوبهرایهتى بهرهنگاربوونهوهى توندوتیژى ئافرهتان و خێزان ، لهلێدوانێکدا به‌‌ وت» لهپرۆسهى هاوسهرگیریدا حاڵهت ههیه کهدهیانهوێت منداڵهکانیشیان لهناوبهرن، کهئهمه شتێکى ئاساییه، بهڵام  لهدهرهوهى پرۆسهى هاوسهرگیرى چهندین حاڵهتمان ههیه، کهئهمه کێشهکهیهو سکپڕى ههیه روودهدات و بهردهوامبوونى ههیه«.

ههروهها وتیشى» پێویسته ئهمه بهپڕۆژه یاسایهکى ورد دیراسه بکرێت و لهگهڵ خهڵکانى یاساناس و مافناس و کهسانى پسپۆرو کۆمهڵناس و دهرونناس و پزیشکهکان کارى بۆ بکرێت، چونکه ئهمه شتێکى ئهوهنده ئاسان نیه، بهڕزگارکردنى روحى کهسێک، لهلایهکى دیکهوه چهندین کێشهى کۆمهڵایهتى دیکه سهرههڵبدات و کۆمهڵگه وێران بکرێت واته لایهنى کۆمهڵایهتى و ئاینى و دابونهریت لهبهرچاو بگیرێت».

وتهبێژى بهڕێوهبهرایهتى توندوتیژى دژى ژنان ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد»با هیچ نهبێت پرۆژه یاسایهک دهربکرێت، ههر لهکاتى دهرچوونیهوه پێویستى بهههموارکردنهوه نهبێت، که ئهوه لهپهرلهمانى کوردستانى ئێستا چاوهڕوان ناکرێت».

قومریه محهمهد،  سکرتێرى رێکخراوى خوشکانى ئیسلامى لهلێدوانێکدا به‌‌ وت» بهپێى شهریعهتى ئیسلام، منداڵ لهدواى ئهوهى دروستدهبێت لهسکى دایکیداو گیانى بهبهردا دهکرێت، تهمهن و قۆناغى جیاوازى ههیه، کهدهبوایه لهیاساکهدا زۆر بهوردى ئهوه روونبکرایهتهوه، که نهکراوهو بۆته کهموکوڕى یاساکه«.

وتیشى»هیوادارم ئهم یاسایهو ههموو ئهو یاسایانهش که لهبهرژهوهندى تاکدایه، کارى پێبکرێت و تهنیا یاسا دهرکردن نهبێت و یاساکان وا باس بکرێت و تیشکى بکرێتهسهر که هیچ لایهنێک بهجێنههێلێت ببیته مهترسى بۆ سهر ژیانى کهسێک».

قومریه محهمهد، ئهوهشى باسکرد»لهدهرهوهى پرۆسهى هاوسهرگیرى درستبوونى ههر منداڵێک زینایه و ئهوه بڕیارێکى موتڵهقه، بهڵام لهحاڵهتى تایبهتدا پێویسته بهیاساکه روونبکرێتهوه و چارهسهرى بۆ دابنرێت».

سهیوان رۆستهم، وهک یهکێتى ژنان تهنیا ئهوهندهى وت» ئێمه دادهنیشین و خاڵه بههێز و لاوازهکانى یاساکه تاووتوێدهکهین و روونکردنهوهى پێویستى لهبارهوه دهدهین».

وتیشى»لهزووترین کاتدا لهگهڵ پارێزهرانى خۆمان و کهسه پسپۆرهکان کۆدهبینهوه، چونکه ئهم بابهته وردهو پێویستى بهکهسى یاسایى و پسپۆر ههیه«.

دڵسۆز بهکر، بهڕێوهبهرى رێکخراوى ژیان بۆ داکۆکى لهمافى ئافرهت و کێشهکانیان لهلێدوانێکدا به‌‌ وت» ئێمه لهلاى خۆمانهوه کار بۆ پێداچوونهوهى ئهو پرۆژه یاسایه دهکهین و دهمانهوێت تایبهتمهند بکرێت، چونکه بابهتهکه بۆته ئهمرى واقیع و رۆژانه کهیسى لهو جۆره زۆره«.

بهڕێوهبهرى رێکخراوى ژیان، ئهوهشى وت» لهباربردنى منداڵ لهههموو کات و ساتێکدا لهدهرهوهى نهخۆشخانهکاندا ههبووه، بۆیه دهبێت پرۆژه یاساکه یان نهجوڵێنرێت، یاخود کهبووه یاسا کار بەههموو لایهنهکانى بکرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار