«له‌کوردستان ملیاردێر به سپیکردنه‌وه‌ى پاره دروستده‌بێ«
ئەمیر قەساب، سەرۆکی یەکێتیی ئابووریناسان بۆ هاوڵاتى:
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
ئەمیر قەساب، سەرۆکی یەکێتی ئابوری‌ناسان لەچاوپێکەوتنێکی هاوڵاتیدا باسی دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان و کاریگەری خراپی ئیدارەدانی حکومەت و پەرلەمان دەکات لەلایەن حزبەکانەوە کە پێی وایە زیانی زۆری بەخەڵک و ژێرخانی ئابوری گەیاندووە.
ئەمیر قەساب دەڵێت «په‌رله‌مان نوێنه‌رى حزبه نوێنه‌رى خه‌ڵک نیه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى ئێمه قسه‌بکات دایده‌خه‌ن و زمانیان ده‌بڕن و ده‌ڵێن بڕۆنه‌وه«
نموونەی ئەوەی هێنایەوە کە لەساڵانی هەشتاکاندا کارگه‌ى رۆنى روه‌کى به‌غدا پشتى به گوڵەبهڕۆژهى ده‌شتى بتوێن ده‌به‌ست، وتی «بەڵام ئێستا هه‌موو بتوێن چڵێک گوڵەبەڕۆژهى تیانیه«.
هەروەها وتی ئەو پارەیەی کە لەدوای رووخانی سەدام لە 2003 لە بەغداوە هاتۆتە کوردستان ئەگەر باش ئیدارەبکرایە «کوردستان ده‌بوو به به‌هه‌شتێک له به‌هه‌شته‌کانى دونیا‌و زۆر پێشده‌که‌وت».
هاوڵاتى: ئایا له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانى هه‌رێم گەشەی ئابورى هه‌بوه؟
ئه‌میر قه‌ساب: ناوی نانێم گه‌شه‌ى ئابورى، ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ى ئابوریمان هه‌بوایه توشى ئه‌م قه‌یرانانه نه‌ده‌بوین، پاره‌یه‌کمان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، خاوه‌نى پاره‌یه‌ک بووین، هى خۆمان نه‌بوو، ئه‌وه‌ى له‌کوردستان پێى ده‌ڵێن بودجه، بودجه نییه خۆى دوو هاوکێشه‌ى هه‌یه داهات خه‌رجى ده‌بێت، ئه‌م دوانه بخه‌یته تاى ته‌رازویه‌که‌وه موازنه‌و میزانیه هه‌یه، موازنه ئه‌وه‌یه خۆمان پێى ده‌ڵێین بودجه شتێکه تۆ ته‌خمینى ده‌که‌یت و راستى نیه، بۆ نمونه ده‌ڵێیت من ئه‌وه‌نده‌م پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دێته گیرفانته‌وه‌و ئه‌وه‌نده خه‌رج ده‌که‌م، میزانیهش ئه‌وه‌یه له‌کۆتایی ساڵدا ده‌بێ حسابى بکه‌یت ئایا ئه‌وه‌نده‌ت خه‌رجکردووه یان نا، ئێمه له‌کوردستان ئه‌مه‌مان نه‌بووه نه‌مانتوانیوه گه‌شه‌یه‌کى باش بکه‌ین چیمان بۆ هاتووه پێش 2014 ئه‌وه‌مان خه‌رجکردوه چونکه ستراتیژ‌و به‌رنامه‌مان نه‌بووه، نه‌شمان زانیوه چۆن خه‌رجى بکه‌ین، هاتوین قومارێکمان کردوه‌و دۆڕاندومانه، چونکه نه‌مانتوانیوه ژێرخانێکى ئابورى زۆر باش بۆ ئه‌م وڵاته دروستبکه‌ین، هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک نه‌بووه بۆ دواڕۆژ.
ئایا یه‌ده‌گى پاره‌مان هه‌یه، ئیشمانکردووه ژێرخانى ئابورى ببوژێنینه‌وه بێگومان نه‌خێر، راسته که‌رتی بیناسازیمان هه‌یه، به‌ڵام له‌ئه‌وروپا کهبینیومانه به‌س له‌شوێنه بازرگانیه‌کاندا ئه‌م هه‌ڵکشانه به‌شێوه‌ى ستونى هه‌یه، هه‌مووى به‌شێوه‌ى ئاسۆییه ئه‌وپه‌ڕى سێ یان چوار قاته، ئێمه که‌لتورى ژیانیشمان گۆڕى، ئه‌م سیستمى شوقه‌یه که پێویستمان نیه ئه‌وه که‌رتێکه راسته هه‌لى کار بۆ ماوه‌یه‌ک دروستده‌کات وه‌ک کرێکار‌و وه‌ستاو دارتاش و کاره‌باچى و باقى شته‌کانى دیکه، کهبیناکه ته‌واو بوو پاره‌که ده‌چێته گیرفانى که‌سێکه‌وه‌و ئه‌وى تر ده‌چێته‌وه سه‌ر جاده، ئه‌مه ستراتیژ نییه.
هاوڵاتى: له‌ساڵى 2004وه تا 2014 ئه‌و ده ساڵه به‌نمونه وه‌ربگرین ئه‌و پاره‌یه‌ى هاتوه ئه‌گه‌ر شاره‌زایانى ئابورییان له‌گه‌ڵدابوایه چ گۆڕانگاریهکیان ده‌کرد؟
ئه‌میر قه‌ساب: یه‌ک نمونه‌ت بۆ دێنمه‌وه دانیشتوانى هه‌رێم نزیکه‌ى شه‌ش ملیۆن که‌سه، به‌ڕێژه‌یه‌کى گشتى هه‌موو که‌سێک له‌ژه‌مى به‌یانیان بایی دۆلارێک نان ده‌خۆین دۆلاره‌که پیاڵه‌یه شه‌کره، چایه قۆریه کتریه ئینجا نان و ماست و په‌نیرو قه‌یماغ و باقى شته‌کانى تر، دۆلاره‌که (90) سه‌نتى ده‌چێت بۆ ده‌ره‌وه، چونکه هیچى خۆمان نیه، ئه‌و ده ساڵه چیمان به‌رهه‌مهێناوه، که‌بێت به‌س دۆلاره‌که‌ى ژه‌مى به‌یانیانمان شه‌ش ملیۆن دۆلار ده‌کات رۆژانه، مانگى (180) میۆن دۆلار ده‌کات، ده‌یخه‌ینه گیرفانى کۆمپانیاکانى تورکیا‌و ئێران، وڵات هه‌یه میزانیهکهى (180) ملیۆن دۆلاره له‌کاتێکدا زه‌ویه‌کى زۆر باشت هه‌یه ده‌شتى شاره‌زوور به‌پێى راپۆرتى WHO سێیه‌م ده‌شته بۆ پیت و به‌ره‌که‌تى (45) به (15) کیلۆمه‌تره، ده‌توانرێ بکرێت بهسهبهتەى خۆراک بۆ هه‌موو ناوه‌ندى رۆژهه‌ڵات لهشهرقى ئه‌وسه‌ت، حکومه‌تى عێراقى کۆن له‌زه‌مانى مه‌لیکى، ئه‌نجومه‌نى گه‌شه‌پێدانى هه‌بوو، به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان و دوکانى کرد، کارگه‌ى چه‌وه‌نده‌رى شاره‌زووریان کرد به‌لێکۆڵینه‌وه ئه‌مانه‌یان کرد، چونکه دوو دانه‌یان له‌عێراق دانا، یه‌کێکیان له‌عه‌مماره بۆ قامیشى شه‌کر، یه‌کێک بۆ چه‌وه‌نده‌ر له‌شاره‌زوور، کاتى خۆى که کارگه‌ى دۆشاوى دهۆکیان دانا له‌به‌ر ته‌ماته‌ى فائیده بوو راسته هه‌موو ته‌ماته‌یه‌ک بۆ دۆشاو نابێ، به‌ڵام به‌رهه‌مى ده‌شتى فائیده ژینگه‌یه‌کى له‌بارى هه‌بوو تهماتهکهى بۆ دۆشاو ده‌بوو.
کارگه‌ى رۆنى روه‌کى به‌غدا زۆرینه‌ى پشتى بهگوڵەبهرۆژهى ده‌شتى بتوێن ده‌به‌ست، ئێستا هه‌موو بتوێن چڵێک گوڵەبهرۆژهى تیانیه، کوا ستراتیژمان ئه‌وه‌ى هه‌بووه هه‌ندێک هه‌نگاوى تاک بووه، هه‌ندێک کارگه دانراوه، له‌ساڵى (56) ئه‌م وڵاته گه‌نمى ناردووه‌ته ده‌ره‌وه، که‌چى ئێستا ده‌بێت پشت بهئاردى تورکى و ئێرانى ببه‌ستین، کارگه‌یه‌کى زۆر باشى ئاردمان نیه.
هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى ئه‌و ده ساڵه‌دا لانى که‌م 120 ملیار دۆلار هاتوه‌ته هه‌رێمى کوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست عه‌قڵمه‌ندانى ئابورییه‌وه بوایه ئێستا هه‌رێمى کوردستان چى ده‌بوو؟
ئه‌میر قه‌ساب: کوردستان ده‌بوو به به‌هه‌شتێک لهبهههشتهکانى دونیا‌و زۆر پێشده‌که‌وت تائێستا نه‌مانتوانیوه نه کێشه‌ى ئاو‌و نه کاره‌با، نه رێگاوبان، نه ئاودێرى، نه کشتوکاڵ چاره‌سه‌ربکه‌ین، بگره ئه‌و کارگانه‌شى که‌هه‌بوون زۆربه‌یان دخران، ئێمه ده‌ڵێن نه‌وت، به‌س زۆر شتمان هه‌یه زۆر له‌نه‌وت به‌نرختره جگه له‌به‌رهه‌مى کشتوکاڵى به‌ردى مه‌ڕمه‌ڕ ده‌ڕۆشته ده‌ره‌وه که ده‌ڕۆشت به کهلهبهردهکهى ده‌ڕۆشت فلاته‌کان یه‌ک یان دوانیان بار ده‌کرد بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه، حکومه‌ت بڕیاریدا له‌مه‌ودوا قه‌ده‌غه‌یه وابڕوات، ده‌بێت ببڕێت و بکرێت به‌چین چین ئینجا بڕواته ده‌ره‌وه ئینجا پاره‌که‌ى زیادیکردو چه‌ند کارگه‌یه‌ک دانران، مه‌ترێک مه‌ڕمه‌ڕ به شه‌ش حه‌وت دۆلاره مه‌تر موکه‌عه‌بێ ئه‌گه‌ر سى مه‌ترى چوارگۆشه‌ى پێوست بێ به (5) دۆلاریش حسابى بکه‌ى (5) که‌ڕه‌ت سى ده‌کاته (150) دۆلار، کههیچکات نه‌وت نه‌گه‌یشتووەته ئه‌و نرخه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌ى خۆت دهخهیتهگهڕ، کۆمه‌ڵێک کرێکار کاریان بۆ ده‌دۆزیته‌وه، ئێمه خه‌ڵکمان فێرى ئه‌وه‌کرد ته‌مه‌ڵ بێت، وه‌ره دایبمه‌زرێنه به‌پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس و پاسه‌وان و کارگوزارو چى و چى، ماده‌م زه‌وى و ئاومان هه‌یه ده‌بێت کارگه‌یه‌ک دروستبکه‌ین کشتوکاڵه‌که بکات به‌پیشه‌سازى، بۆچى جوتیار ته‌ماته فرێ ده‌دات ئه‌گه‌ر چوار کارگه‌مان هه‌بێ و به‌ڕادمان هه‌بێ ئه‌مه روونادات، ئه‌مه کێشه‌ى بێ به‌رنامه‌یی حکومه‌ته.
هاوڵاتى: له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى، کۆمه‌ڵێک بهڵێنیدا ئه‌مڕۆش بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێ؟
ئه‌میر قه‌ساب: حکومه‌ت هه‌ر که‌سه کاک قوباده، کاک مه‌سروره، ده‌چێته په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ى جاران ده‌که‌نه‌وه هه‌ر نه‌کرێت، باشتره ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى دراون و ده‌یڵێنه‌وه نه‌خێر حکومه‌ت بڵێن وه‌ڵا دۆخى ئابوریمان خراپه، هه‌موومان ده‌زانین بڵێین پاره له‌به‌غداوه نایه‌ت و داواى ئابورى سه‌ربه‌خۆمان کردووه ئه‌ى باشه بۆ ئه‌مه‌یان کرد بڵێن فه‌رمانبه‌ر خۆڕاگربێ ئه‌مه زۆر وتراو سواوه چى تازه‌تان پێیه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى کاک مه‌سرور له‌کاتى سوێند خواردنه‌که‌یدا خستیه‌ڕوو به‌رنامه‌یه‌کى زۆر باش بوو هه‌م له‌ڕووى کۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌م ئابورى، ته‌ندروستى و تۆکمه بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى بکردایه هیچ پێویستى به‌م یاساى چاکسازییه نه‌ده‌کرد، ئایا ئه‌و به‌رنامه‌یە هیچى لێ‌کرا، ئه‌وه ته‌مه‌نى ئه‌م کابینه‌یه ساڵێک و چه‌ند مانگێکه هیچى کرد، ئێمه شتێکمان ده‌وێت بچێته گیرفانهوهو سودى هه‌بێ، خه‌ڵک زۆر به‌ڵێنى پێدراوه، به‌ڵام چه‌ندى جێبه‌جێکراوه.
ئێمه ده‌وڵه‌ت نین به‌شێکین له‌عێراق، عێراق ده‌وڵه‌ته چه‌ند بڵێى خراپه‌و نیه‌تى هه‌ر موچه ده‌دات، ئه‌م حاڵه‌ته‌ى ئێستا له‌زه‌مانى شه‌ڕى عێراق ئێرانیشدا روویداو موچه دواکه‌وت، به‌ڵام رژێمى سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ پاره‌یه‌کى زۆرى له‌سندوقى خانه‌نشینى قه‌رزکرد نه‌ک موچه، جه‌نگى ئیدامه پێدا، ئێمه سندوقى خانه‌نشینى و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌مووى ئیفلاسى کردووه، عێراق بانکى مه‌رکه‌زى هه‌یه تائێستا له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى شه‌شه‌م وڵاته بۆ یه‌ده‌گى ئاڵتون که‌نزیکه‌ى (96) ته‌ن ئاڵتونى تێدایه، عێراق یه‌ده‌گێکى زۆرى دۆلارى هه‌یه، ئێمه هیچ نین، دوو بانکى مه‌رکه‌زیمان له‌سلێمانى و هه‌ولێر داناوه بانکى مه‌رکه‌زى ئیشى چیه، دراو ده‌رده‌کات و ته‌وازنى له‌بازاڕدا راده‌گرێ چاودێرى بانکه ئه‌هلیه‌کان ده‌کات، بانکه مهرکهزیهکانى هه‌ولێرو سلێمانى چى ده‌که‌ن، نه ده‌زانێ پاره ته‌وزیع بکات، نه دراو ده‌رده‌کات، نه چاودێرى بانکه ئه‌هلیه‌کان ده‌کات، هه‌مویان پاره‌یان لهبانکى مه‌رکه‌زى عێراقى داناوه، ئێمه به‌وه‌همى ده‌وڵه‌تێکمان دروستکردووه راسته ده‌سه‌ڵاتمان لهفیدراڵ و حوکمى زاتى زیاتر بوو.
مانگى رابردوو حکومه‌تى عێراقى مامه‌ڵه‌ى هاورده‌و ناردنى ئاڵتونى لهفرۆکهخانهکانى سلێمانى و هه‌ولێرو به‌سره راگرت، ده‌زانى چه‌ند زیانمان لێکه‌وتووه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ره‌وشى ئێره ئارامتره له‌چاو باشور، کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى ئاڵتون ئیشه‌کانیان له‌هه‌ولێره‌وه ده‌کرد، فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر ته‌نها ئاڵتونى بۆ هه‌رێم و عێراق نه‌ده‌هێنا، به‌ڵکو بۆ ئێران و سوریاشى ده‌گواسته‌وه بۆ هه‌موو کیلۆیه‌ک ئاڵتون که چووه بۆ دره‌وه (250) دۆلاریان لێوه‌رگرتوه، هه‌ر کیلۆیه‌کیش هێناویانه (50) دۆلار وه‌رگیراوه، به‌پێى داتاکانى فرۆکه‌خانه‌و وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق مانگانه (100) مامه‌ڵەی پێوه‌کراوه، هه‌موو مانگێک حه‌وت هه‌شت ملیۆن دۆلار داهاتى هه‌بووه به‌س له‌ئاڵتون و دانیشتووه پاره‌ى وه‌رگرتووه، حکومه‌تى عێراق سیاسه‌ت ده‌کات، بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى ده‌رکردوه، له‌وانه‌یه بۆ من و تۆ شتێکى ئاسایی بێ، به‌ڵام لێره‌دا حکومه‌تى هه‌رێم وه‌کو ده‌روازه‌ى سنورى زه‌ره‌رمه‌نده، حه‌وت هه‌شت ملیۆن دۆلار یانى موچه‌ى دوو سێ وه‌زاره‌تى ئێمه.
هاوڵاتى: تۆ چیت هه‌یه بۆ مه‌سرور بارزانى که ئه‌مڕۆ ده‌چێته په‌رله‌مان؟
ئه‌میر قه‌ساب: بۆ کاک مه‌سرور نا، بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم، ده‌بێت پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به‌خۆیدا بکات به‌به‌رنامه‌ى کاره‌کانی و داهاتیدا بکات، ناشه‌فافیه‌ت ئه‌م خه‌ڵکه‌ى کوشتووه، بێ متمانه‌یی، ده‌بێ ئه‌و متمانه دروستبکاته‌وه، کاتى راپه‌ڕینه‌که خه‌ڵک بێ موچه ده‌وامى ده‌کرد چونکه ئه‌وه‌ى باڵاده‌ست بوو وه‌کو ئه‌و ده‌ژیا، ده‌بێت حکومه‌ت ئه‌و متمانه‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆى.
هاوڵاتى: پارتى و یه‌کێتى چیان له‌م وڵاته کردووه؟
ئه‌میر قه‌ساب: پارتى و یه‌کێتى وه‌کو دوو حزب کاریانکردوه، نه‌ک وه‌کو ده‌سه‌ڵات، هه‌ریه‌که‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى کاریکردوه، (91) که هاتنه‌وه ناو خه‌ڵک و شار چیان هه‌بوو، حزب و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌وسا به ئابوونه‌و پیتاکى خه‌ڵک ده‌ژیا، ئێستا خه‌ڵک به‌حزب ده‌ژى، له‌ڕێگه‌ى حزبه‌وه، خه‌ڵک بووه به‌ملیاردێر، ئه‌م حزبانه کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاو شتیان دروستکرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان، مه‌عقوله حزبه‌کان له‌حکومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌نتر نه‌بن حکومه‌ت بۆ قه‌رزار ده‌بێ.
له‌ڕووى ئابوورییه‌وه پارتى و یه‌کێتى بۆ خۆیان کاریانکردوه، ئه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى ئه‌وان بووه به‌رنامه‌ى درێژخایه‌نیان نه‌بووه، ئه‌مرۆ شتێکیان کردووه، به‌یانى سودى لێوه‌ربگرن له‌به‌رئه‌وه که‌رتى کشتوکاڵ و بازرگانى و پیشه‌سازیشیان به‌ره‌و دواوه برد، سه‌رمایه‌گوزارى له‌ناو خه‌ڵک نه‌ماوه‌و چووه گیرفانى کۆمپانیاکانى ئه‌وانه‌وه‌و ئه‌وه‌ى خه‌ڵک به‌ته‌ماى بوو ئه‌وان نه‌یانکرد.
هاوڵاتى: حکومه‌ت خه‌رجى له‌سه‌ر خه‌ڵک زیاده‌کات، داهاتى تاک دیاریکراوه، ... ئه‌م هاوکێشه‌یه به‌ره‌و کوێمان ده‌بات؟
ئه‌میر قه‌ساب: ئه‌و به‌ها جوانه کۆمهڵایهتیانەی ئێمه هه‌مانه به‌ره‌و نه‌مان و کاڵبونه‌وه ده‌چێت، خێزان په‌رته‌وازه ده‌بێت و جیابوونه‌وه زۆر ده‌بێت و دزى و درۆزنى زۆر ده‌بێت، چونکه که خه‌ڵک برسى بوو په‌نا بۆ هه‌موو شتێک ده‌بات، برسیه‌تى ره‌گى هارى پێوه‌یه، چاره‌نووسى ئه‌مانه به‌ره‌و تونێلێکى تاریک ده‌مانبات، هیچ داتایه‌کى راستمان نیه که‌داهاتى تاک بسه‌لمێنێت.
بۆ نموونه داهاتى کارمه‌ندێکى حکومى (12) مانگ ده‌وام ده‌کات و (12) موچه‌ش وه‌رده‌گرێ، ده‌توانین بههاوکێشهیهکى ئاسایی ده‌ریبهێنیت، به‌ڵام ئێستا به‌رنامه‌ت نیه بۆ مانگى داهاتوو که‌ى وه‌ریده‌گریت ئه‌گه‌ر ئه‌م موچه بدرێت ئه‌مساڵ موچه‌یه‌کى ته‌واو دراوه‌و دوانیش له‌سه‌دا (21) بڕاوه‌و ئه‌مه‌ش له‌سه‌دا (18)، موچه‌ى داهاتوو که‌ى ده‌درێت نازانرێ، له‌به‌رئه‌وه ژماره‌ت له‌به‌رده‌ستدا نیه‌و هه‌چیه‌ک بوترێت راست نیه، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر داهاتى تاکه‌که‌س ده‌وترێت، له‌سه‌ر داهاتى حکومه‌تیش هیچى راست نیه، بۆ نمونه کۆمپانیاى دولێت هه‌رچه‌نده راپۆرته‌کانى شک و گومانى له‌سه‌ره چه‌ند مانگه راپۆرتى خۆى نهخستووەتهڕوو، به‌حساب کۆمپانیایه‌کى راستگۆیهو داهاتى نه‌وت ده‌خاته‌ڕوو.
هاوڵاتى: ئه‌م پاشاگه‌ردانیه‌ى حکومه‌ت په‌رله‌مان چى بکات له‌سه‌رى؟
ئه‌میر قه‌ساب: په‌رله‌مان نوێنه‌رى حزبه نوێنه‌رى خه‌ڵک نیه، هه‌چ که‌سێکى حکومه‌ت بچێته په‌رله‌مان ئه‌ندامێکى ئه‌و حزبه‌ش بۆى نیه ره‌خنه‌ى هه‌بێت و باسى بکات، هه‌رچیه‌کى کردبێت و لێپرسینه‌وەی لێ ناکرێت، دوو ساڵ په‌رله‌مان داخرا ئه‌و متمانه‌ى داوه به‌حکومه‌ت، مه‌عقوله ده‌سه‌ڵات په‌رله‌مان دابخات، له‌کوێى دنیادا ئه‌مه هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى ئێمه قسه‌بکات دایده‌خه‌ن و زمانیان ده‌بڕن و ده‌ڵێن بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌به‌رئه‌وه په‌رله‌مانى ئێمه زۆر بێده‌سه‌ڵاته‌و هى میلله‌ت نییه، هه‌موویان به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانن، چى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بێ ئه‌وه باسده‌که‌ن، له‌دیوه‌خان خراپتره، شهڵلاى دیوه‌خان بوایه، له‌دیوه‌خان ئاغایه‌ک هه‌یه له‌سه‌ره‌وه داده‌نیشێ و قسه‌ى ده‌خوات په‌رله‌مانه‌که‌ى ئێمه زۆر له‌وه خراپتره.
هاوڵاتى: ئه‌م دۆخه خراپه‌ى له‌هه‌رێم هه‌یه‌و پێنج ساڵه بودجه نه‌چۆته په‌رله‌مان که‌واته په‌رله‌مانمان بۆ چیه؟
ئه‌میر قه‌ساب: بێیته سه‌ر راستى ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌کرێت و ئێمه چاوه‌ڕوان بین له‌به‌غداوه پاره‌و موچه‌مان بێ و ئه‌گه‌ر خاڵه سنورییه‌کانى بده‌ینه ده‌ستى و ئه‌گه‌ر سوپاى تورکیا بێ و عێراق رایماڵێ و زۆربه‌ى ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌کان زیاده‌ن، بۆ چیته چیت بۆ ده‌کات، ئێستا خه‌ڵک هاوارى لێهه‌ستاوه، موچه‌که‌مان بۆ بخه‌نه‌وه سه‌ر به‌غداو پرۆژه‌کان له‌بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاکان بکرێ، ئیتر ئه‌م دهسهڵاتەت بۆ چیه، ده‌بێ هه‌روه‌ک ئه‌مین سندوقێک هه‌ر پاره خه‌رج بکات.
به‌غدا به‌و هه‌موو پۆخڵهواتیهى کهتیایهتى و گه‌نده‌ڵى هه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مانه‌که‌ى توانیویه‌تى چه‌ند وه‌زیرێکى بانگهێشت بکات و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات و چه‌ند وه‌زیرێک بڕیاریان بۆ ده‌ربکات، زۆر شتیان کردووه، به‌ڵام په‌رله‌مانه‌که‌ى ئێمه که له92ەوه هه‌مانه نه‌ک هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یان نه‌کردووه نۆ که‌س هه‌ر بانگ نه‌کراوه، نه‌ک محاسهبهش بکرێ، من کهمتمانهم داوه به‌تۆ بۆ ئه‌وه‌ى ببى به‌وه‌زیر، ئه‌ى نه‌توانم متمانه‌ت لێوهربگرمهوه ئیتر چۆن پهرلهمانێکم، هه‌ر له‌وه‌زیره کورده‌کانى خۆمان یه‌ک دوانێکیان لێپرسینه‌وه‌یان لێ‌کرا له‌شیعه‌و لهسوننهش.
په‌رله‌مانى کوردستان هیچى پێناکرێت، (23) ئیمزا کۆکراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرسیاری لێبکرێ، به‌ڵام ئه‌مان بێن بیانه‌وێت متمانه‌ى لێوه‌ربگرنه‌وه پێویستیان به (74) واژۆ هه‌یه، ئێ تۆ له‌و بڕوایهداى له‌فراکسیۆنى پارتى نه‌ک هاوپه‌یمانه‌کانیشى یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى پارتى ئاماده‌یه واژۆ بکات، بۆ لێپرسینه‌وه زۆرینه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان دێنه سه‌رشاشه هه‌مووى گله‌یی هه‌یه له‌ئه‌داى ئه‌م حکومه‌ته، که هاته‌سه‌ر واژۆ کۆکردنه‌وه توانرا 24 کۆبکرێته‌وه.
هاوڵاتى: پێت وایه ئه‌م حکومه‌ته عه‌قڵیه‌تى ئابورى نییه بۆ ئیداره‌دان؟
ئه‌میر قه‌ساب: عه‌قڵیه‌تى ئابورى هه‌یه بۆ حزب و تاک هه‌یه، به‌ڵام بۆ میلله‌ت و هه‌رێم و حکومه‌ت نیه‌تى، کۆمپانیاکانى حزب به‌هێز ده‌کات، تاکى ناو حزب به‌هێز ده‌کات، خۆیان له‌خه‌ڵک جیاکردووه‌ته‌وه
هاوڵاتى: ده‌وترێت له‌کوردستان زیاتر له 25 ملیاردێرمان هه‌یه، ئه‌مانه خه‌ڵکى ئاسایین؟
ئه‌میر قه‌ساب: ملیۆنێریش به‌لامه‌وه سه‌یره نه‌ک ملیاردێر، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى من تێگه‌یشتبم پێگه‌یه‌کى جوگرافى باشمان نیه، تۆ هێڵى ترانزێت نیت، هێشتا نه‌مانتوانیوه هێڵێکى ئاسنینمان هه‌بێ، رێگاوبانێکى باشمان نییه، زۆنێکى ئازادمان نیه‌و سنورێکى کراوه‌مان نیه به‌ڕووى ده‌ریادا، کشتوکاڵێکى زۆر پێشکه‌وتومان نییه، تائێستاش زۆربه‌ى سه‌وزه‌و میوه‌مان له‌ده‌ره‌وه دێ، پیشه‌سازییه‌کى گه‌وره‌مان نیه، ئه‌و عه‌قڵیەتە زانیستییهمان نیه ئیتر ملیاردێر لێره بۆچى و به‌چى دروستده‌بێ، پێموایه ئه‌گه‌ر دروستیش ببێ بهسپیکردنهوهى پاره دروستده‌بێ، هه‌موو وڵاته‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوەڕاست ئه‌و بانکه زۆرانه‌ى له‌وێ دروستکراون هیچى هى وه‌به‌رهێنان نیه، هه‌مووى پاره‌ى کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک سپى ده‌که‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له‌مه، ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر حوکمن هه‌رکه‌سێک بن بهپارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێشه‌وه، هه‌رکه‌سێک ئێستا له‌په‌رله‌مان نوێنه‌رى هه‌یه‌و له‌حکومه‌ت که‌سێکى باڵاده‌سته هه‌مووى به‌رپرسه، ئینجا ئه‌م زۆر یان ئه‌و که‌م، خه‌ڵک چى به‌سه‌ردێ چى به‌سه‌ر نایه ئه‌و کێشه‌ى نیه گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌و قازانجى هه‌بێ.
هاوڵاتى: ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق رێکبکه‌وین باشتره که داهاتى خه‌ڵک زیاتر ده‌بێته‌وه‌و پرۆژه‌کان ده‌که‌ونه‌وه کار؟
ئه‌میر قه‌ساب: کوردستان کراوه به‌چوار به‌شه‌وه، به‌شێکى په‌یوه‌سته به‌و شوێنه‌ى تیایه‌تى، پارته کوردییه‌کان که له‌چله‌کانه‌وه دروستبوون شتێکى خراپیان فێرى ئێمه کردووه که‌بڵێین عێراقى نین، ئه‌گه‌ر تیپى تۆپى عێراق هه‌مووشى کوردبێت حه‌زده‌که‌ین بدۆڕێت ماده‌م ناوى عێراقه، خۆمان به‌عێراقى نه‌زانیوه، به‌ڵام سه‌یرى پارته‌کانى ئێران بکه به‌ئازه‌ره‌وه ، به‌لوجه‌وه، به‌تورکه‌وه، به‌کورده‌وه، به‌فارس و عه‌ره‌به‌وه که‌قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت ده‌ڵێت ئێرانیم، ئینجا کوردم، فارسم، عه‌ره‌بم ئێران به‌نیشتیمانى خۆى ده‌زانێ، په‌که‌که چه‌نده که‌له‌ڕه‌قه له‌گه‌ڵ تورکیادا، به‌ڵام خۆى به‌حزبێکى تورکی ده‌زانێت، ئه‌و ده‌ڵێت من جنسیهکهم تورکیه، نیشتمانم تورکیایه، له‌ڕۆژئاواش هه‌روا، به‌ڵام لێره حزب بپه‌رستین وڵات نه په‌رستین نازانین عێراقین، جنسیه‌و پاسپۆرت و تهسکهرهکهشى عێراقیه‌و خۆشى به‌عێراقى نازانێت.
به‌دڵنیایه‌وه باشترین شت ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق رێکبکه‌وین، چونکه یه‌که‌م و کۆتایی هه‌رده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌و تاران رێکدهکهوى تێناگه‌م کوردستان جیاده‌که‌یته‌وه، دەیخهیته سه‌ر ئێران تورکیا، ده‌کرێت ئه‌مه، ناشکرێت و لێشت قبوڵناکرێت.
عێراق ده‌وڵه‌ته که‌بارودۆخى دارایی خراپ بێ له‌به‌ر ئێمه باشى ناکات له‌به‌ر خۆیه‌تى، مانگى رابردوو وه‌زعى خراپ بوو بڕیارێکى به‌په‌رله‌مان ده‌رکرد که ده‌بێ له‌ناوخۆ قه‌رزبکات، ئێستا له‌ده‌ره‌وه قه‌رزده‌کات، مه‌جالى ئه‌وه‌ى هه‌یه بارى ئابورى خۆى چاک بکات، ئه‌ى ئێمه چى ئه‌گه‌ر عێراق فهتى کرد بائێمه‌ش فهت بکه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین وه‌زعمان له‌ڕوى ئابورییه‌وه زۆر باشتر ده‌بێ، چونکه ئه‌و له‌به‌ر بنه‌ماو نه‌خشه‌یه‌کى ئابورى کارده‌کات.
هاوڵاتى: ئه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کابینه‌ى نۆیه‌م ئه‌مه‌ى مه‌سرور بارزانى ئه‌و نه‌خشه ئابورییه‌ى هه‌یه؟
ئه‌میر قه‌ساب: حکومه‌تى کوردستان له 91وه تائێستا نه‌یبوه که‌ى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى ده‌بێ نازانم، زۆرجار ئێمه وه‌کو سه‌ندیکاى ئابوریناسى کوردستان هه‌موو جارێ یه‌کێک له‌و پێشنیارانه‌ى لهڕاپۆرتى خۆمان بۆ بودجه نووسیومانه تکایه پاره‌یه‌ک وه‌ک یه‌ده‌گ دابنێن بۆ لافاوه، بومه‌له‌رزه‌یه بۆ شتێکى ئاوایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه‌ى جاران ده‌هات ته‌خشان و په‌خشان نه‌کرایه‌و وه‌ک یه‌ده‌گ دابنرایه بۆ ئه‌م قه‌یرانه سودى ده‌بوو، ئێستا به‌رنامه‌ت نیه، مانگى داهاتوو چۆن موچه ده‌ده‌یت، چۆن دهبى بهدهوڵهوت، چۆن حوکمڕانى ده‌که‌یت و داواى سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌یت که به‌رنامه‌ى مانگێکت هه‌بێت.
به‌شێوه‌یه‌کى گشتى حزب که‌دێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت واده‌زانێ پاره‌ى ده‌وڵه‌ت پاره‌ى حزبه، هه‌موو حزبه‌کان واده‌که‌ن، جیاوازیه‌کى زۆر هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌و وڵاتانى پێشکه‌وتوو، ئه‌وان ئه‌وه‌ى کارى بۆ ده‌که‌ن بۆ خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه کارى بۆ ده‌که‌ن بۆ حزبه، وه‌کو ئه‌وه وایه باوکێک بێت تۆ گه‌وره‌بیت و ئیش بکه‌یت له‌به‌رده‌رگا وه‌ستابێ پاره‌ت لێوه‌ربگرێ، کاکه من ئیشم کردوه‌و ماڵ و منداڵم هه‌یه، نه‌خێر من باوکتم ده‌بێ بیده‌ى بهمن، ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم به‌مجۆره‌یه بهمدهسته ده‌تداتێ به‌ده‌سته‌که‌ى تر لێت وه‌رده‌گرێته‌وه.
له‌وانه‌یه که‌متر ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت به‌سه‌ر سهرمایهدارهکانداو زۆربه‌شیان پاره‌ى حزبه پێیان، به‌ڵام تۆ کورى ئه‌م وڵاته‌ى و موچه‌خۆریت رۆژێک بهپاشهکهوت، رۆژێک به‌لێبڕین ده‌یکه‌ن.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت بیت له‌ڕووى ئابورییه‌وه چى ده‌که‌یت؟
ئه‌میر قه‌ساب: له‌هه‌موو دنیادا حکومه‌ت ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى سیاسى له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌چنه ئه‌و شوێنه، به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵکانه پێوسته کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى ته‌کنۆکرات له‌خۆیان کۆبکه‌نه‌وه کهبهقسهیان بکه‌ن من راوێژکارم بۆ چیه ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ى نه‌که‌م.
با ئه‌نجومه‌نێکى پلاندانانمان هه‌بێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که قازانج ده‌که‌ن و پاره‌یان هه‌یه ئه‌مانه پاره‌که‌یان بێته‌وه ئه‌نجومه‌نه‌که نه‌ک وه‌کو ئێستا ده‌چێته وه‌زاره‌تى دارایی، له‌وێشه‌وه نازانرێ چى لێده‌کرێت و چۆن موچه دابه‌ش ده‌که‌ن، ئه‌مانه بێن وه‌زاره‌ته خه‌ده‌میه‌کان ته‌مویل بکه‌ن و پلانیان بۆ دابنێن له‌هه‌موو دنیاشدا له‌ناو ده‌وڵه‌تدا کۆمه‌ڵێک حکومه‌تى بچوک هه‌یه مه‌سه‌له‌ن ئه‌نجومه‌نى شه‌ڕ هه‌یه لهسهرکردهى هه‌موو هێزه‌کانى تیایه، ئاسمانى، زه‌وى، ئاوى، وه‌زاره‌تى ناوخۆ، به‌رگرى ئه‌مانه ئه‌نجومه‌نێکى دروستکردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر شه‌ڕ دروست بوو یان ئه‌نجومه‌نى پلاندانانیان هه‌یه پێویستمان به‌وه‌یه.
هاوڵاتى: خه‌ڵک بێزاره له‌ڕووه ئابوریه‌که‌وه چى بکات بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره بۆ نموونه که‌سێک موچه‌ى 500 هه‌زاره چى بکات؟
ئه‌میر قه‌ساب: ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌ک دابنێت بۆخۆى، خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌و ئه‌و داهاته‌ى دێته ده‌ستى بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له‌مانگێکدا چوار جار گۆشتى خواردبێت، ده‌بێت بیکات به دووجار، یان مانگى کراسێکى کردبێت ده‌بێت سێ مانگ جارێ، بێ له‌وانه‌یه تۆ بڵێى خه‌ڵک بۆ راناپه‌ڕێ، خراپترین ده‌سه‌ڵاتى کوردى له‌باشترین ده‌سه‌ڵات له‌و حوکمڕانیه‌ى به‌عس کردى ئه‌نفال و کیمیابارانى کوردى کرد ئه‌وه دێنێته‌وه یادى خۆى ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌که‌ى پێ باشتره، ئێستا جیلێک پێگه‌یشتووه ته‌مه‌نى (25) ساڵه ده‌سه‌ڵاتى حزبى به‌عسى نه‌دیوه، ده‌سه‌ڵاتى بێگانه‌ى نه‌دیوه، بۆ نمونه ده‌سه‌ڵاتى ئێرانى دیوه جیله کۆنه‌که هێشتا ترسیان هه‌یه‌و ئه‌وانه بیرى نه‌وه‌کانیان ده‌خه‌نه‌وه.
هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو له‌گه‌ڵ حکومه‌تى به‌غدا رێکبکه‌وین؟ بارودۆخى ئابوریمان له‌ئێستا باشتر ده‌بێ؟
ئه‌میر قه‌ساب: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانیت بۆ ئێستا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م لێره ده‌کرێ، بۆ نمونه ته‌ماته مه‌وسیمى پێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ باشور‌و ناوه‌ڕاست جیاوازتره، ئه‌گه‌ر رێگره سیاسییه‌که نه‌بێ، جوتیاره‌که ته‌ماته‌که ده‌نێرێت بۆ ئه‌وێ، گه‌نمه‌که‌ش به‌هه‌مان شێوه جموجوڵه ئابورییه‌که‌ى باشتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌بێت گه‌شبین بین.