ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم: بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە گوندی بیگداودا "بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو ".
لە راگەیەنراوێکدا ئەنجومەنەکە دەڵێت "ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین".
ھەروەھا دەڵێت "تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن".
به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووریی سه‌رزێڕێ لە پاریزگای دھۆک کوژرا بە فیشەکی قەناس، ئەوەش لەکاتێدکا بووە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌ردانی گوندی "ئالیخان"ی له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسیان كردبوو.
دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای "زاخۆ" به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار