رێواس فایه‌ق: لێکۆڵینه‌وه له‌قاچاخچێتى، شه‌ڕى ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی دروست نابێت
"خۆزگه ئاو بهاتایه و یه‌که‌مین ده‌به‌ش له من بگیرایه وه‌ک سه‌رۆکى په‌رله‌مان"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر قاچاخچێتى سنووره‌کان، نه شه‌ڕى ناوخۆ دروست ده‌بێته‌وه و نه دوو ئیداره‌یی و ده‌شڵێت:"خۆزگه ئاو بهاتایه و یه‌که‌مین ده‌به‌ش له من بگیرایه وه‌ک سه‌رۆکى په‌رله‌مان".
رێواس فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکی، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ دانیشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو که سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاماده‌بوون رایگه‌یاند:"به‌ده‌ر له‌وه‌ى باوه‌ڕى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به روونکردنه‌وه‌کانى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیره‌کان چى بووه، ئه‌وان پێیانوایه هاتنى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیره‌کان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جگه له‌وه‌ى ئه‌رکێکى یاسایى و سیاسیى و ئه‌خلاقییه و ده‌بێت بێن بۆ په‌رله‌مانى کوردستان بۆئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر پرسیارێکى خۆیان و خه‌ڵکیان هه‌یه لێیانى بکه‌ن".
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌شڵێت:" بۆ یه‌که‌مین جاره له مێژووى په‌رله‌مانى کوردستاندا گفتوگۆى 10 کاتژمێرى له‌نێوان په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره‌کاندا هه‌بێت".
پێشتر ژماره‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران که 23 ئه‌ندامى په‌رله‌مان بوون، داواى پرساندنى سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى داراییان کرد، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌ڵێت: "به‌ڵێ بێگومان ئێمه یاداشته‌که‌مان له رۆژى چوارشه‌ممه‌ى پێشووه‌وه واژووکردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌بێت له ماوه‌ى ١٤ رۆژدا ئه‌وان وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه که ئایا له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته و ناوه‌ڕۆکى ئه‌و یاداشته رایان چییه، ئایا خۆیان دێن ئایا نایه‌ن؟ ئایا وه‌ڵامێکیان هه‌یه بۆ ئه‌و پرساندنه یان نا؟ ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وان ده‌که‌ین، دواى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌وانمان پێده‌گات په‌یڕه‌و چیمان له‌سه‌ر دابنێت ئه‌وه ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها رێواس فایه‌ق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که دووجار راپۆرتیان بۆ هاتووه له‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌کان، جارێکیان عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان یاداشتێکیان دابووه سه‌رۆکایه‌تی، "ئێمه ناردمان بۆ حکوومه‌ت و داواى هاتن و به‌شداربوونى وه‌زیره‌کانیان کرد له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌ماندا، جارى دووه‌م ده‌ستخۆشى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌که‌م به مه‌یدانى هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌کان گه‌ڕان به‌دیاریکراوى ئه‌وانه‌ى که ره‌سمین، راپۆرتێکى دیکه‌یان ئاماده‌کردووه له راستیدا له راپۆرته‌که‌یاندا، ناوى شوێنه‌کانیان نه‌هێناوه که بڵێن له‌وێ قاچاخچێتى زۆره و له‌وێ که‌مه".
رێواس فایه‌ق، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "دوو ئیداره‌یى و شه‌ڕى ناوخۆ له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه له قاچاغچێتى ده‌روازه سنوورییه‌کان دروست نابێت، چونکه قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێمى کوردستان و سه‌قامگیریى و یه‌کگرتووى هه‌رێم له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان باڵاتره".
له‌نێو دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا له‌سه‌ر بابه‌تى ئاو و چا و قاوه گفتوگۆیه‌کى ته‌نزئامێز له‌نێوان رێواس فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت دروست بوو له‌سه‌ر ئاو و چا، که ئایا په‌رله‌مانتاران بۆیان نه‌بوو ئاو بهێننه ژووره‌وه؟، سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌ڵێت "ئاو نه‌هاتبووه ژووره‌وه، به‌نده دره‌نگ زانیم که ئاو نه‌هاتووه‌ته هۆڵه‌که‌وه، خۆزگه ئاو بهاتایه و یه‌که‌مین ده‌به‌ش له من بگیرایه وه‌ک سه‌رۆکى په‌رله‌مان".
