سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: کشانه‌وه‌مان له ئیداره‌ى خۆجێیى دهۆک مه‌دالیاى فه‌خره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتوى له‌باره‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى حزبه‌که‌ى له سنوورى پارێزگاى دهۆک په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" کشانه‌وه‌یان له ئیداره‌ى خۆجێیى دهۆک مه‌دالیاى فه‌خره".
له په‌یامێکدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان که ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى حزبه‌که‌ى له دهۆک کردووه ده‌ڵێت: "فه‌رمانگه و شوێنى کار و کارمه‌نده‌کانى به‌رده‌ست و هاوکارانتان به سه‌ربڵندى و برایه‌تى و دۆستى و چاوى پێ حه‌سره‌ته‌وه به‌جێهێشت، هه‌موویان بۆتان به‌حه‌سره‌تن و دوعاى سه‌لامه‌تى و سه‌ربه‌رزیتان بۆ ده‌که‌ن، گله‌یى له خۆیان ده‌که‌ن نه‌ک له ئێوه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "شانازى و سه‌ربڵندییه‌کى گه‌وره‌یه بۆ بنه‌ماڵه و که‌سوکارتان و دڵخۆشى و مه‌دالیایه‌کى فه‌خره بۆ یه‌کگرتوو که به‌م شێوه‌یه له ئه‌زموونى (کارگێڕى و به‌رپرسیارێتی) له رۆژگارێکى وه‌کو ئه‌مڕۆدا بۆ خۆتان و بۆ کاروانى یه‌کگرتوو به‌ده‌ستانهێنا".
رۆژى 21 ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ، رێککه‌وتنى پارتى و یه‌کگرتوو له‌سه‌ر حکومه‌تى خۆجێیى دھۆک هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
