به‌رپرسێک له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى رایگه‌یاند، (د. زهیر کریم حوێز) پزیشکى پسپۆڕ و به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى له دیوانى وه‌زاره‌ته‌که به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا کۆچى دوایى کرد.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا که ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 بڵاویکردووه‌ته‌وه، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: " د. زهیر کریم حوێز پزیشکى پسپۆڕ و به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى له دیوانى وه‌زاره‌تمان ده‌که‌ین، که به‌داخه‌وه به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVD19 کۆچى دوایى کرد".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌و پزیشکه خزمه‌تێکى زۆرى بوارى پسپۆڕى و پڕۆژه‌کانى دڵنیایى جۆرى و بوارى کارگێڕى کردووه و ده‌شڵێت:" له دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕۆڵى زانستى به‌رچاوى هه‌بوو بۆ دڵنیایى جۆرى".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار