وه‌فدێکى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى قه‌زاى شه‌نگال سه‌ردانى به‌غداد ده‌کات
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئه‌مڕۆ شاندیکى باڵا له حکومه‌تى هه‌ریمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم به‌روه به‌غدا به‌ڕێده‌که‌ون.
هاوکات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى بۆبه‌غدا روونکرده‌وه و رایگه‌یاندووه" به‌مه‌به‌ستى رێککه‌وتنه له‌گه‌ل حکومه‌تى فیدراڵ بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى بارودۆخ و گه‌رانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ قه‌زاى شه‌نگال".
هاوکات، نه‌جم جبوری، پارێزگارى نه‌ینه‌وا له لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ڕه‌وشى شنگال ئاسایى ده‌کرێته‌وه و ئیداره‌ى ھاوبه‌ش پێکده‌هێنرێت.
شه‌نگال ده‌که‌وێته خۆرئاواى کوردستانى باشور، 120 کیلۆمه‌تر له ناوه‌ندى شارى موسڵ دووره و هاوسنوره له‌گه‌ڵ وڵاتى سوریا ده‌که‌وێته نێوان قه‌زاکانى (ڕه‌بیعه، عیاز ته‌له‌عفه‌رو قیروان).
له‌ئێستادا له‌ناو شه‌نگالدا، هێزى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌کانى په‌که‌که‌و به‌شێکى هێزى پارتى دیموکراتى کوردستانى تێدایه.
