ئێران باری نائاسایی بەھۆی کۆرۆناوە راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبون و مردن به‌كۆرۆنا باری نائاسایی ته‌ندروستی له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك، هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه رێگه‌ی پێ‌نادرێت و ته‌واوی توانا ته‌ندروستییه‌كان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخانده‌كرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئێران سبه‌ینێ شه‌ممه 10-10-2020، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا جێبه‌جێده‌كرێت و به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌ته‌واوی شوێنه تایبه‌ت و گشتییه‌كان ده‌كرێته ناچاری.
لای خۆشییه‌وه پارێزگای تاران قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی له‌هه‌ندێك ناوچه راگه‌یاندوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 210 حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆماركرا و به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه بۆ 28 هه‌زار و 98 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.
