جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم په‌یامێکى له ساڵیادى داگیرکارى تورکیا بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له په‌یامێکیدا به‌بۆنه‌ى تێپه‌ربوونى ساڵێک به‌سه‌ر هێرشى تورکیا بۆسه‌ر رۆژئاڤاى کوردستان سوپاسى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌کات.
مه‌زڵووم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات( هه‌سه‌ده) له تویتێکیدا ده‌ڵێت:"ئه‌مڕۆ (هه‌ینی، 9-10-2020) ساڵێک به‌سه‌ر داگیرکاریی تورکیا له باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا تێپه‌ڕده‌بێت، ئێمه سوپاسگوزارى سه‌رۆک دۆناڵد تره‌مپین که به درێژکردنه‌وه‌ى فه‌رمانى (13894)رێگه‌ى له داگیرکارییه‌کى دیکه‌ى تورکیا گرتووه و دڵنیایى به‌خشیوه که تورکیا پابه‌ند ده‌بێت به ئاگربه‌سته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌ب ئه‌ردۆغان، ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى (کاتى ئاشتى) راگه‌یاند ناوچه‌کانى سه‌رێکانى و گرێ سپى له رۆژئاڤا داگیر کرد‌و به‌پێى رێککه‌وتنێک، هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات 32 کیلۆمه‌تر کشانه‌وه.
له ئێستادا تورکیا عه‌فرین و گرێسپى و سه‌رێکانى که خاکى رۆژئاڤاى کوردستانه داگیرى کردووه‌و میلیشیا سورى تێدا جێگیر کردوووه‌و به‌پێى راپۆرته‌کانى مافى مرۆڤ چه‌ندین پێشێلکاریان له‌و ناوچانه به‌رانبه‌ر دانیشتوانى عه‌فرین و سه‌رێکانى گرێ سپى ئه‌نجامداوه.
