هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى شنگال رێککه‌وتن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له تویتێکدا رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر پرسى شنگال راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ ئاشکرایکرد:"رێککه‌وتنێکى مێژووى له باره‌ى شنگال له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام دراوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه رێککه‌وتنه‌که کۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى "گروپه نه‌ویستراوه‌کان" له ناوچه‌که ده‌هێنێت و رێگاخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکه‌که‌ی.
هاوکات، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له دواى کۆبوونه‌وه‌که رایگه‌یاند:" به ئاماده‌بوونى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نوێنه‌رانى هه‌رێم و به‌غدا، رێککه‌وتنێکى باش کراوه بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منی، سه‌ربازى و ئیداریى شنگال".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار