مه‌سرور بارزانى: پێشوازى له وه‌به‌رهێنانى ئه‌مریکى ده‌که‌ین له‌بوارى نه‌وت و گازدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و گفتوگۆیان له‌باره‌ى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان له‌بوارى وزه‌دا کردووه.
به‌پێى راگه‌یێندراوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که، مه‌سرور بارزانى و دان بروولیێت گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا کردووه، "به تایبه‌تى ده‌رفه‌ته‌کانى وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان له بوارى وزه‌ى هه‌رێمى کوردستان به جۆرێک که له به‌ررژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولادا بێت".
ده‌قى راگه‌یێندراوى حکومه‌تى هه‌رێم:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2020/10/9 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و دان برولیێت وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا، په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
گفتوگۆ ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کرا، به‌تایبه‌تى ده‌رفه‌ته‌کانى وه‌به‌رهێنانى کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان له بوارى وزه‌ى هه‌رێمى کوردستان به جۆرێک که له به‌ررژه‌وه‌ندى هه‌ردوولادا بێت.
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سوپاسى پشتگیریى و هاوکاریى وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى کرد بۆ هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له هه‌موو ڕوویێکه‌وه.
سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، که هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له په‌ڕه‌پێدانى زیاترى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ریکى له هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، به تایبه‌تى له بوارى وزه و گازى سروشتی‌دا. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، که ده‌کرێ هه‌رێمى کوردستان ، ببێته سه‌نته‌رێکى گرنگ بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌موو ناوچه‌کانى عێراقدا.
