یه‌کێتى بۆ پارتى: پاشه‌کشه له‌پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ناکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان هۆشدارى ده‌داته پارتى به‌وه‌ى پاشه‌کشه له‌پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ناکه‌ن و ده‌شڵێت "ئه‌و پڕۆژه‌یه یه‌کێکه له هه‌نگاوه‌کان بۆ چاکردنى گوزه‌رانى خه‌ڵک".
میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌ڵێت:"پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى کارگێرى و دارایى هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ رزگارکردنى خه‌ڵکى کوردستان له بێ‌توانایى حکومه‌ت له‌پێشکه‌شکردنى ساده‌ترین خزمه‌تگوزاریه‌کان".
ناوبراو ده‌شڵێت:"ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ دژایه‌تى که‌س نییه و یه‌کێکه له هه‌نگاوه‌کان بۆ چاکردنى گوزه‌رانى خه‌ڵک له‌به‌رئه‌وه به په‌لاماردانى هاوسه‌رۆک و تۆمه‌ت و دروشمى بێ بنه‌ما هه‌رگیز سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌و پرۆژه‌یه پاشه‌کشه ناکات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه "گه‌ر پارتى به‌نیازبێت به ناشرینکردنى یه‌کێتیه‌کانه‌وه خه‌ڵک سه‌رقاڵ بکات تا درێژه به‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ى ئێستا بدات و پڕۆژه‌که و کێشه‌ى سه‌ره‌کى له‌بیر خه‌ڵک به‌رێته‌وه ئه‌وا هێنده‌ى تر به‌م کارانه‌ى خۆى بچوک ده‌کاته‌وه و تادێت حکومه‌ت بێ ئه‌رزش ده‌کات که ره‌نگه سه‌رئه‌نجام هه‌ر به فعلى بچوککردنه‌وه‌ى کابینه‌ى حکومه‌ت پێویست بێت".
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پڕۆژه‌یه‌کى بۆ لامه‌رکه‌زى پێشکه‌شى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه و چاوه‌ڕوانه حکومه‌ت په‌سه‌ندى بکات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى بکات بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان.
