مه‌سرور بارزانى: ده‌توانین زۆر ده‌ستکه‌وتى دیکه‌ش به ده‌ست بهێنین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له باره‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه بڵاوکرده‌وه، که ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2020/10/9 له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق ئیمزا کرا، له پێناو ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى شنگال.
ده‌قى په‌یامه‌که‌ی مه‌سرور بارزانى:
رێکه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى شه‌نگال، ئه‌نجامى کارکردنى جیددى و دانوستانى چه‌ندین مانگى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵه، که یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه‌ى ئاواره‌کانى شه‌نگال که رووبه‌ڕووى ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کى زۆر بوونه‌ته‌وه له سه‌ر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش. بێگومان ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، رۆڵێکى گرنگى ده‌بێت له‌وه‌ى خه‌ڵکى ناوچه‌که بڕیار له چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن. هه‌ردوولا رێکه‌وتووین له سه‌ر ئه‌وه‌ی، شه‌نگال له رووى ئیدارى و ئه‌منى و خزمه‌تگوزارییه‌وه، به شێوه‌یه‌کى هاوبه‌ش به‌ڕێوه ببرێت. ئه‌م رێکه‌وتنه‌ش سه‌ره‌تایه‌که بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور.
دواى ئیمزاکردنى رێکه‌وتنه‌که، له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق به‌ڕێز مسته‌فا کازیمی، گفتوگۆمان ده‌رباره‌ى رێکه‌وتنه‌که کرد و سوپاسى تیمى هه‌ردوولا ده‌که‌ین، بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌م رێکه‌وتنه گرنگه. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیى له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى هه‌بێت، ده‌توانین زۆر ده‌سکه‌وتى دیکه‌ش به ده‌ست بهێنین له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش. ئێمه پشتگیریى له هه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین له پێناو بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌و وێرانکارییه‌ی، تیرۆریستانى داعش له شه‌نگال ئه‌نجامیاندا. لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم سوپاسى خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق بکه‌م، بۆ پشتیگریى و به‌شداریکردنى راسته‌وخۆى له به ئه‌نجام گه‌یشتنى ئه‌م رێکه‌وتنه‌دا.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2020/10/9
