مامۆستایانى ناڕازى داواى بایکۆتکردنى هۆڵه‌کانى خوێندن ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى رایانگه‌یاند، داوا له سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌که‌ن پابه‌ندى هیچ جۆره خوێندنێک نه‌بن و بایکۆتى خوێندنى ئه‌لیکترۆنى و ناو خوێندنگه بکه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى له راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه ده‌ڵێن: "به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زیره‌که‌ى بیر له بینا و دار و به‌رد و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام مامۆستایان وه‌کو پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى په‌روه‌رده پشت گوێ ده‌خه‌ن و گوێ بۆ داواڕه‌واکانیان ناگرن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:" وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نایه‌وێت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌کى ته‌ندروست به‌ڕێوه بچێت، ته‌نها ده‌یه‌وێ له ڕ‌وى ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵێ ده‌رگاى خوێندنگاکان کراونه‌ته‌وه".
هاوکات، ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که داواکارن له سه‌رجه‌م مامۆستایان پابه‌ندى هیچ جۆره خوێندنێک نه‌بن و بایکۆتى خوێندنى ئه‌لکترۆنى و ناو خوێندنگه بکه‌ن، "تا ئه‌وساته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم وه‌ڵامى داواکارى مامۆستایان ده‌ده‌نه‌وه ".
سبه‌ینێ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 ده‌ستپێکى ده‌وامى فه‌رمییه بۆ قوتابیانى قۆناغى یه‌که‌م و دوه‌مى بنه‌ڕه‌تى له‌ناو پۆل
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی:
مامۆستایانى سه‌ربه‌رز
دایکان و باوکانى به‌ڕێز
له‌گه‌ڵ به‌ناو ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندن ى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى وه‌ک مامۆستایانى ناڕازى پێمان باشه هه‌ڵوێستى خۆمان له چه‌ند خاڵێکدا بخه‌ینه ڕوو
1 ـ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گوێى بۆ بۆچونى پسپۆران و خه‌مخۆران نه‌گرت و سووره له‌سه‌ر به ئه‌لکترۆنى کردنى خوێندن، که پێمان وایه ئه‌م بڕیاره به زیانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده ته‌واو ده‌بێت و ته‌نها بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له داوا ڕه‌واکانى مامۆستایان، هاوکات ئه‌م بڕیاره خزمه‌تکردنه به خوێندنگه ئه‌هلییه‌کان و به‌شێکه له پرۆسه‌ى به پاره‌کردنى خۆێندن و ده‌بێته هۆى زیاتر په‌راوێزخستنى خوێندنى حکومى .
2 ـ به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زیره‌که‌ى بیر له بینا و دار و به‌رد و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر ده‌کاته‌وه ، به‌ڵام مامۆستایان وه‌کو پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى په‌روه‌رده پشت گوێ ده‌خه‌ن و گوێ بۆ داواڕه‌واکانیان ناگرن.
3 ـ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نایه‌وێ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌کى ته‌ندروست به‌ڕێوه بچێت ، ته‌نها ده‌یه‌وێ له ڕووى ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵێ ده‌رگاى خوێندنگاکان کراونه‌ته‌وه و پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌لکترۆیمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا له شاره‌کانى هه‌ولێر و دهۆکیش بایکۆتێکى ڕانه‌گه‌یه‌نراو هه‌یه و زۆربه‌ى قووتابیان و مامۆستایان پابه‌ندى خوێندنى ئه‌لکترۆنى نابن و په‌یڕه‌وى ناکه‌ن .
4 ـ ئه‌گه‌ر به‌هۆکارى نه‌خۆشى کۆرۆناوه ده‌رگاى خوێندنگاکان داخراون پێویسته خوله‌کانى په‌یمانگاکان و خوێندنگه ئه‌هلییه‌کانیش دابخرێن .
5 ـ پشتیوانى هه‌ڵوێستى ئه‌ولقانه‌ى یه‌کێتى مامۆستایان و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ده‌که‌ین که بڕیارى بایکۆتیان داوه ، هیوادارین تا وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واکانى مامۆستایان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رده‌وام بن.
له کۆتاییدا داواکارین له سه‌رجه‌م مامۆستایان پابه‌ندى هیچ جۆره خوێندنێک نه‌بن و بایکۆتى خوێندنى ئه‌لکترۆنى و ناو خوێندنگه بکه‌ن ، تا ئه‌وساته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم وه‌ڵامى داواکارى مامۆستایان ده‌ده‌نه‌وه .
ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى
