"بڕوام وانییه‌ جنێودان زۆر په‌یوه‌ندى به‌مامۆستای ئاینییه‌وه‌ هه‌بێت"

جه‌عفه‌ر گوانی مامۆستاى زانکۆو وتاربێژى ئاینى بۆ ‌ھاوڵاتی

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: شاناز حهسهن

مامۆستایهکى ئایینى  ئاماژه بهوهدهدات جنێودان بۆته واقعێکى خراپى کۆمهڵایهتى و هیچ پهیوهندیى بهدیینهوه نییه.

جهعفهر مامۆستاى زانکۆو وتاربێژى ئایینى، لهم چاوپێکهوتنیدا لهگهڵ ھاوڵاتی ئاماژه بهوهدهدات جنێودان  لهئاینى ئیسلامدا رێپێنهدراوهو دهڵێت «لهڕوانگهى ئیسلامهوه  موسوڵمان کهسێکى بهتانهو توانج و جنێودهر نیه«.

ھاوڵاتی: گیان لهدهستدانى دوو کهسایهتى جیاواز لهم ماوهیهدا کاردانهوهى جیاوازى لێکهوتهوه، بەتایبەتی ژنە نووسەر مەهاباد قەرەداغی و رابەری رۆحی یەزیدیەکان بابەشێخ، هەندێک کە جنێویان داوە پاساوی ئایینیان هێناوەتەوە، ئایا ئەمە لەئاییندا جێگەی دەبێتەوە؟

م.جهعفهر گوانى: لهڕوانگهى ئیسلامهوه کهتهماشاى ئهو بابهته بکهین، بهههموو شێوهیهک رێ لهوهگیراوه، بهپێى کۆمهڵێک بهڵگهو فهرمووده پێغهمبهرمان موسوڵمانانى وهها پهروەرده کردووه، جنێو بههیچ کهس و شتێک نهدهن، ئهو مرۆڤه زیندوو بێت یاخود مردوو، دوو فهرمووده ههیه لهسهر ئهو بابهته یهکێکیان تایبهته بهمردووان و یهکێکیش گشتییه، فهرمووده گشتیهکه دهفهرموێت « یس المۆمن بالگعان، ولا اللعان، ولا الفاحش، ولا البژیو» واته کهسێک بهڕاستى باوهڕدار بێت لهڕوانگهى ئیسلامهوه کهسێکى بهتانهو توانج و جوێندهر نیه، بۆیه ئهو کهسانه که بهڕاستى موسوڵمانن دهبێت زمانیان پاک بێت و دوو فهرمودهى دیکه ههیهو دهفهرموێت» جنێو بهمردووان مهدهن، جا مردووى جولهکه بێت یان یهزیدى یان ههر دینێکى دیکه بێت، ئهوانهى مردوون تازه ئێوه جنێویان پێمهدهن، چونکه گهیشتنه چارهنووسى ئهو کردهوانهى پێشکهشیان کردن، کهخۆیان گهیشتن بهئهنجامى کردهوهکانیان پێویست ناکات و نابێت جنێویان پێبدهن واته بهنههى باسی کردووه، لهفهرموودهى دووهمدا پێغهمبهر (د.خ) لهسهربێت رێ لهوه دهگرێت حساب بۆ شعورى زیندووهکان دهکات، بۆ نموونه کهسێک باوکى مردووه یان براى مردووه، ئهوه کهسوکارهکهى  ئازار دهدرێت، بۆیه دهفهرمووێت «ئێوه جنێو به مردووهکان مهدهن، چونکه زیندووهکانیان، خزمهکانیان  ئازار دهدهن، بۆیه ئهوه بههیچ شێوهیهک جێى نابێتهوه.

بۆیه زۆر کهس ههیه لهئهوهدا بهههڵهدا چووه، کهسێک ههیه زۆر موجریمه، زۆر تاوانکاره، بهڵام دروست نیه قسهى پێ بوترێت، بهڵام دهکرێت وهک ئامۆژگارى بوترێت، خۆزگه ئهوهى وا بوایهو ئاوا بوایه، ئهوهش تهنیا وهک پهندێک نهک وهک ئیهانهکردن.

ھاوڵاتی: خهڵکانێک ههن بهناوى دینهوه جنێو دهدهن و قسهى ناشیرین دهکهن، ئهمانه لهکێوه فێر دهبن؟

م.جهعفهر گوانى: ئێستا واقعێک لهناو کۆمهڵگهى ئێمه دروستبووه، واقعێکى کۆمهڵایهتى خراپ، که بهداخهوه لایهنه سیاسییهکان دهوریان تێدا ههبووه و ناوهنده رۆشنبیریهکان،  دهورێکیان ههبووه، کهخهڵکیان وا پهروهرده کردووه کهڕۆشنبیران جنێو بهیهکترى دهدهن، سیاسییهکان و تادهگاته ئاستى پهرلهمان و پله بهرزهکانیش، بۆیه کاتێک کۆمهڵگه فێرى جنێودان دهبێت ئهوه دهبێته بهشێک لاى کهسهکان و هیچ پهیوهندى بهدینهوه نیه، چونکه لهڕوانگهى دینهوه بهفهرموودهو دهق هاتووه، که بههیچ شێوهیهک رێى پێنادرێت، بهڵام کۆمهڵگا جۆره فهوزایهک  لهپهروهردهى کۆمهڵگه ههیه، ئهوهش لهوهدایه که ههر کهسێک دهیهوێت  لهڕێگهى جنێودان و قسهى ناشیرینهوه ببێته پاڵهوان، جا ئهوهش تهجاوزى کردووه بۆ خهڵکى دیندار،  ئهگینا ههر کهسێک لهدین تێگهیشتبێت ئهو حاڵهتانه روونادات.

ھاوڵاتی: پێتان وانیه ئهمه بهشێکى پهیوهندى بهمامۆستایانى ئایینیهوه ههیه؟

م.جهعفهر گوانى: بڕوام وانیه زۆر پهیوهندى بهمامۆستاى ئایینیهوه ههبێت، چونکه وتارى مامۆستایانى ئایینى بهشێوهیهکى گشتى ههمووى پهروهردهییه، چونکه وتارى مزگهوت ههمووى پهروهردهییه، بهڵام هۆکارهکى تهنیا دوو خاڵه، یهکهم  دۆخه گشتیهکهیه که دروستبووه کهحکومهت ئهرکیهتى ههوڵێکى گشتى بدات لهنێوانى وهزارهتى ئهوقاف و وهزارهتى پهروهردهو خوێندنى باڵاو رۆشنبیرى، رێکارێک بگیرێتهبهر  کهخهڵک لەڕووى پهروهردهییهوه موراجهعهیهک بکرێتهوه، تا لهو فهوزایه رزگار بکرێ، خاڵى دووهم مامۆستایان لهڕێگهى مینبهرهوه دهتوانن رۆڵیان باشتر بکهن و خهڵک هۆشیار بکهنهوه کهزمانى جنێو دان زمانى ئههلى مزگهوت نیه.

ھاوڵاتی: لهئیسلامدا تا چهند بوار بهلێبووردهیى دراوه؟

م.جهعفهر گوانى: نموونهى لێبوردهیى کاتێک جولهکهیهک دهچێته ماڵى پێغهمبهر هیواى مردن بۆ پێغهمبهر دهخوازێت، هێشتا پێغهمبهر رێزى لێگرتووهو حهزرهتى ئایشهى خێزانى ئاگادارکردۆتهوه کهناکرێت بهو شێوهیه قسه لهگهڵ جولهکهکه بکات و دهبێت لێبورده بێت، بۆیه لێبوردهیى لهئایینى ئیسلامدا زۆر جهختى لێکراوهتهوهو پێویسته دووباره خۆمان پهروهرده بکهینهوهو بهتهندروستانه تاک پهروهرده بکرێتهوه.

ھاوڵاتی: کێشەی جنێودان لەناو گەنجە موسوڵمانەکاندا کەبەناوی دینەوە دەیکەن چۆن چارەسەر دەکرێت؟

م.جهعفهر گوانى: ئهگهر حزبهکان موراجهعهى خۆیان بکهنهوه لهئاراستهکردنى گهنجهکان بۆ جنێودان و تهشهیرکردن، ئهم کێشهیه زۆر بهئاسانى چارهسهر دهبێت، ئهوکات ههموو لایهنهکانى دیهکش پێکهوه رۆڵ دهبینن، بۆیه  ئێمه پێویستمان بهکهشێکى ئاشتبوونهوه لهگهڵ یهکتر ههیه، بۆیه پێویسته ئێمه لهیهکتر تێبگهین، ئێمه جیاوازنین، تهنیا خاڵى هاوبهشمان ههیه، لێکجیاوازین، بهڵام دهتوانین پێکهوه بژین، لێکجیاوازین بهڵام دهتوانین رێز لهیهکتر بگرین و زمانێکى ئهخلاقیانهو شارستانیانهمان ههبێت.

ھاوڵاتی: پێویسته گهنجى موسوڵمان چۆن بێت؟

م.جهعفهر گوانى: گهنجى موسوڵمان رێک دهبێت ئاوابێت، چۆن چرایهک لەشوێنێکى تاریک دیارهو دهدرهوشێتهوه، خواى گهوره بهپێغهمبهر دهفهرمووێت تۆمان ناردووه، تۆ رهحمهتیت  بۆ ههموو لایهک نهک بهجیاوازى زمان و نهتهوه، بۆیه گهنجى موسوڵمان کهشوێنکهوتهى پێغهمبهر محهمهد بێت،  دهبێت بهشێوازێک مامهڵە بکات ببێته رهحمهت بۆ ههموو خهڵکێک.

ھاوڵاتی: هەندێک لەمامۆستایانی ئایینی و بانگخوازەکان وتاری توندیان هەیە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئەمانە تاچەند کاریگەرییان هەیە لەسەر ئەو گەنجانەی کە جنێو دەدەن؟

م.جهعفهر گوانى: بێگومان مامۆستایانى ئایینى وهک یهک نین، بهڵام لهم یەک دوو ساڵانهدا وتاره توندهکان زۆر کهمبۆتهوه، بهتایبهت دواى ئهوهى وهزارهتى ئهوقاف ناونیشانى وتارهکان دیاریدهکات، بۆیه وتاره توندڕهوهکان زۆر بهرهو کهمبوونهوه رۆیشتووه..

موسوڵمانە لێبوردەکانی کوردستان خۆیان بێبەری دەکەن لەجنێوی هاوئایینە دەمارگیرەکانیان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار