کازمی چی بە مێرکڵ وت؟
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیای وت وڵاتەكەی چاوی لە هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ئەڵمانیا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی سەردانەكەیدا لە بەرلین لەگەڵیدا كۆبووەوە.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا مێركڵ ڕایگەیاند، ڕێكخراوی داعش وەك هەڕەشەیەك بۆ ناوچەكە و دەرەوەش دەمێنێتەوە.
وتیشی، "ئەڵمانیا سورە لەسەر هاوكاریكردنی عێراق، لەوەی پەیوەندیدارە بە هەنگاونان بۆ هێنانەدیی سەقامگیری و ئاسایش و بەهەمان شێوەش گەشەی ئابوری".
ھەروەھا كازمی وتی "هاتووم بۆ بەرلین بۆ ئەوەی جەخت لەسەر پابەندی عێراق لە ویستی بونیادنانی پەیوەندییەكی پتەو و چاو لەسەر هاوبەشییەكی ڕاستەقینە بكەمەوە".
راشیگەیاند کە وڵاتەكەی چاوی لە هاوبەشییەكی ڕاستەقینەیە لەگەڵ ئەڵمانیا.
ئێوارەی یەكشەممە 18ی تشرینی یەکەم سەرۆکوەزیرانی عێراق گەشتەكەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێكرد. یەكەم وێستگەی سەردانەكەی كازمی بۆ ئەوروپا بە فەڕەنسا دەستیپێكرد و لەو وڵاتە لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكدا كۆبووەوە.

