هه‌په‌گه: کوژرانى غازى ئالیخان په‌یوه‌ندیى به‌ئێمه‌وه نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل -هه‌په‌گه- رایگه‌یاند کوژرانى غازى ئالیخان، به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى سنورى سه‌رزێڕێ په‌یوه‌ندیى به‌ئه‌وانه‌وه نییه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 20ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هه‌په‌گه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردووه که "غازى سالح ئالیخان به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى ده‌روازه‌ى گومرگى سه‌رزێڕێ باشورى کوردستان له گوندى گه‌لیت-ى سه‌ر به شاره‌دێى کانى ماسى له پارێزگاى دهۆک، ٨ى ئه‌م مانگه له ئه‌نجامى هێرشێکدا گیانى له‌ده‌ستدا، له ڕاگه‌یه‌ندراوى ئاسایشى هه‌رێمى باشورى کوردستان و هه‌واڵى هه‌ندێک ده‌زگاى میدیاییدا، بزوتنه‌وه‌ى ئێمه له‌و هێرشه ڕه‌شه‌دا تۆمه‌تبارکرا، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى هێزه‌کانى ئێمه به‌و هێرشه‌وه نییه، بۆیه ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراو و هه‌واڵانه‌ى دراون درۆن و دوورن له ڕاستی."
هه‌شتى ئه‌م مانگه ته‌قه له‌به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ده‌روازه‌ى سنوریى سه‌رزێڕى له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى کراو به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا.
دواى دوو رۆژ له‌کوژرانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى گشتیى هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، "دواى لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه، ده‌رکه‌وت که له‌لایه‌ن (په‌که‌که)ه‌وه تیرۆرکراوه‌و پێشتریش به‌راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرکردنیان لێکردبوو".
هاوکات، جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه که "به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌م کاره تیرۆریستیه ترسنۆکانه‌یه ده‌که‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین که ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستیه بێ وه‌ڵام نابێت".

