حکومه‌تى هه‌رێم بۆ کرینه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیاران له کۆبونه‌وه‌دایه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک له کۆبوونه‌وه‌دایه له‌وانه کڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیاران و لێخۆشبونى گومرگى بۆ هه‌ندێک له ئامێر و ماده سه‌ره‌تاییه‌کانى پڕۆژه کشتوکاڵییه‌کان تاووتوێ ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ھه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ژماره ٤٢ى ده‌ستپێکرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که بابه‌ته‌کانى کۆبوونه‌وه بریتى ده‌بن له، پرۆژه‌ى خزمه‌ت، گرفت و چاره‌سه‌رى بابه‌تى کڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه بۆ ساڵى ٢٠٢٠ و لێخۆشبوونى گومرکى بۆ هه‌ندێک له ئامێر و ماده سه‌ره‌تاییه‌کانى پڕۆژه کشتوکاڵییه‌کان و ئاسانکارى بۆ جوتیاران.

