عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: له ده‌روازه‌کان ملیۆنان دۆلار ناگه‌رێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى حه‌مه ساڵح، له راگه‌یه‌ندراوێکدا باس له داهاتى ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌کات، که له ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کارده‌که‌ن، ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌رانى به نمونه هێناوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، ئه‌و کۆمپانیایانه مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار قازانج ده‌که‌ن و بڕێکى که‌مى ئه‌و داهاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم.
هه‌روه‌ها عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌شڵێت:" بڕیاره له نزیکترین کاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى کۆتایى له چاره‌نوسى ئه‌م کۆمپانیایانه بدات".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراو‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح:
کۆمپانیاى خاڵه سنوریه‌کان و بردنى ده‌یان ملیۆن دۆلارى مانگانه
ئیبراھیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران وه‌ک نمونه..
خاڵه سنوریه‌کان ناوه‌ندێکى گه‌وره‌ى قاچاخى و گه‌نده‌ڵى و فێڵکردنن...
زیاتر له ساڵێکه به وردى کارم له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌کان کردوه.
یه‌کێک له ڕێگاکانى گه‌نده‌ڵی، کارى ژماره‌یه‌ک کۆمپانیایه، به قۆرخکارى و به‌ناڕوا مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار ورده‌گرن له ھاوڵاتیان!!
کۆمپانیا ھه‌یه مانگى سێ ملیۆن دۆلار و ھه‌یه پێنج ملیۆن و ھه‌یه زیاتر و ھه‌شه که‌متر!!
بڕیاره له نزیکترین کاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى کۆتایى له چاره‌نووسى ئه‌م کۆمپانیایانه بدات، پێویسته بڕیاره‌که دادپه‌روه‌رانه بێت و ئێمه‌ش چاودێرى ده‌که‌ین...
ورده‌کارى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌ئیبراھیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران پاره وه‌رده‌گرن لێره‌دا وه‌ک نمونه ده‌خه‌مه‌ڕوو..
ئه‌مه بۆ شوێنه‌کانى دیکه‌ش دروسته..
ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران :
1- راگه‌یاندنى گومرگی، بۆ کۆمپانیاى کۆریدۆر، کاغه‌زێکى ئاساییه و پێشتر حکومه‌ت ده‌یکرد و هیچ گرفتێکى نه‌بوو له مانگى 9ى 2019وه دراوه به‌م کۆمپانیایه و بۆهه‌ر کاغه‌زێک 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
2- کۆمپانیاى ستار، بۆ دڵنیایى ئیجبارى له ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران دراوه ته‌نیا 10% بۆ حکومه‌ته..
3- مه‌نفێست 25 دۆلار، له ئیبراهیم خه‌لیل بۆ جبل نهزه له حاجى ئۆمه‌ران بۆ اشراقات العواده.
4- سکانه‌ر، 50 دلار وه‌رده‌گیرێت بۆ کۆمپانیاى هانداون 80% بۆ کۆمپانیا و 20% بۆ حکومه‌ت.
5- ته‌عقیم بۆ 10 دۆلار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێک وه‌رده‌گیرێت، 85% بۆ کۆمپانیا و 15% بۆ حکومه‌ت.
6- پشکنینى خۆراک و کاڵا، هه‌ردوو ده‌روازه‌که له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى نیوستانده‌ر کردوویانه، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى شه‌حن بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێک بڕى 100 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
هه‌ر بارهه‌ڵگرێک هیچ جۆره پشکنینێکى نه‌وێت 150 هه‌زار دینارى لێوه‌ردگیرێت، ته‌نیا سه‌ره‌تاکانى بۆ مۆرده‌کرێت.
بۆ هه‌ر پشکنینێکى فیزیایى و کیمیاى و بایلۆجى به‌جیا پاره وه‌رده‌گیرێت.
7- کۆمپانیاى سه‌ربه‌خۆ که وه‌زاره‌تى ناوخۆ له 13/1/2019 رێگاى پێداوه، بۆ دروستکردنى هه‌ر تابلۆیه‌کى کاتى بڕى 15 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
8- له حاجى ئۆمه‌ران چه‌ند رێگایه‌کى تر هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى پاره له ئیبراهیم خه‌لیل نیه، کۆمپانیاى شه‌و ڕۆژ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێک 25 دۆلار وه‌رده‌گرێت به‌ناوى کۆمپانیاى گه‌شتیارى و ئه‌رکى دیار نیه.
9- کۆمپانیایه‌ک به‌ناوى سبکه‌بار له هه‌ر ئۆتۆمبیلێکى ترانزێت 50 دۆلار وه‌رده‌گرێت، 70% بۆ کۆمپانیا 30% بۆ حکومه‌ت.
10- له خاڵى سنورى حاجى ئۆمه‌ران کۆمپانیاى شه‌و رۆژ، به‌ناوى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاکه‌وه 25 دۆلار له هه‌ر بارهه‌ڵگرێک وه‌رده‌گیرێت (ئێرانى و عێراقی)، زیاتر له چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وامه، پرۆسه‌که دراوه به کۆمپانیایه‌ک و هیچ کارێکى نه‌کردووه. جگه له وه‌رگرتنى پاره به‌ناوى گه‌راجانه.
11- له ئیبراهیم خه‌لیل هه‌ندێک کار هه‌یه له هیچ خالێکى سنورى دیکه نیه، کۆمپانیاى ئه‌نته‌رتیک له‌سنورى ئیبرایهم خه‌لیل بۆ چێککردنه‌وه‌ى کاڵا بزاندرێت هاوتایه له‌گه‌ڵ کارگه بنه‌ڕه‌تییه‌ک، بۆ هه‌ر به‌راوردێک 700 بۆ 2000 دۆلار وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر رۆژانه 500 به‌راورد بکات، داهاته‌که‌ى 9 ملیۆن دۆلاره، پاش ئه‌م به‌راورده‌ش هه‌مان کۆمپانیا سێ پاره‌ى دیکه به‌ناوى پشکنینى فیزیایى و کیمیاوى و بایۆلۆجى وه‌رده‌گرێت!!! داهاتى ئه‌میش مانگانه نزیکه‌ى 3 ملیۆن دۆلاره؟
12 – گۆڕه‌پانى (به‌تون کوردستان) له ئیبراهیم خه‌لیل، رۆژانه نزیکه‌ى 1800 ئۆتۆمبیل له‌م گۆڕه‌پانه پشکینینى بۆ ده‌کرێت و به ئیجبارى 55 دۆلار وه‌رده‌گیرێت و بڕێکى زۆر گازویلیان پێده‌فرۆشرێت.
13-رۆژانه ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆتۆمبیلى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر تێده‌په‌ڕن و بۆ هه‌ر یه‌کێک 25 دۆلار وه‌رده‌گرن، رۆژانه زیاتر له هه‌زار حاڵه‌ته.
14- ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێشتر چه‌ندین کاڵا به‌ناوى سوریاوه داخڵده‌کرێت وه‌ک ترانزێت 20% گومرگ ده‌ده‌ن، به‌ڵام نه‌ڕۆشتون بۆ سوریا.

