ده‌وڵه‌تى یاسا: پیلان هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێت:" پیلانى ئه‌وه هه‌یه حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ بهێڵرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختیش ئه‌نجام نه‌درێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، عه‌دنان ئه‌سه‌دى له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند:"پیلان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ بهێڵرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌و کاته‌ى دیاریکراوه بۆی، که مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2021 ئه‌نجام نادرێت و له کاتى ئاسایى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت که 2022ده‌بێت.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که مه‌ترسیى دابه‌شبونى عێراق ئه‌گه‌رێکى کراوه‌یه تى:" هیواخوازم دابه‌شبونه‌که خوێناوى نه‌بێت".

