به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگ له‌سه‌ر دزه‌پێکردنی ده‌یان ملیار دۆلار له‌به‌رده‌ستدایه
یوسف محه‌مه‌د: به‌شێک له‌و پارانه له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه کراون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانى عیراق، رایگه‌یاند:" به‌ڵگه‌نامه‌ی دادوه‌رى و بانکیی گرنگ سه‌باره‌ت به دزه‌پێکردنی پاره‌ی عیراق له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵکارانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه، بڕی ئه‌و پارانه ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار، به‌شێکیشیان له هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ن.
ئه‌مڕۆ 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" به‌ڵگه‌نامه‌ی دادوه‌رى و بانکیی گرنگ سه‌باره‌ت به دزه‌پێکردنی پاره‌ی عیراق له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵکارانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه، بڕی ئه‌و پارانه ده‌گاته ده‌یان ملیار دۆلار، به‌شێکیشیان له هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ن".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ده‌شڵێت:" پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران رێوشوێنی توند دژی گه‌نده‌ڵکاران بگرنه‌به‌ر و رێگه له‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی زیاتری پاره بگیردرێت له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵکارانه‌وه".
یوسف محه‌مه‌د جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که بارودۆخی دارایی پێویستی به بڕیاری قورسه بۆ بنیادنانه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی ئابوریی وڵات، ئه‌و چاکسازیانه هیچ به‌هایه‌کیان نابێت ئه‌گه‌ر رێوشوێنی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی نه‌بێت.
یوسف محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که له 2003وه چینه سیاسیه‌که به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئابوری پێویسته هاوکاربن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه.