حکومه‌تى هه‌رێم "پڕۆگرامى خزمه‌ت"ى کابینه‌ى پێشوو کارا ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیاندا بڕیاریانداوه که "پڕۆگرامى خزمه‌ت" کارا بکه‌نه‌وه.
ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ى وه‌زیران و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن ، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئاسایى خۆى کرد.
له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، راپۆرتێکى له‌باره‌ى (پڕۆگرامى خزمه‌ت) خسته‌ڕوو، که له‌کابینه‌ى پێشووه‌وه ده‌ست به‌کاره‌کانى کراوه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، که ئامانجى ئه‌م پڕۆژه‌یه، بریتییه له باشترکردنى ئاستى ئه‌و خزمه‌تانه‌ى که دامه‌زراوه جیاجیاکانى حکومه‌ت، پێشکه‌شى ھاووڵاتیانى ده‌کات به جۆرێکى ئاسانتر وخێراتر و پێداچوونه‌وه به‌و ڕه‌سمانه‌ى وه‌رده‌گیرێن له‌به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنى ئه‌و خزمه‌تانه، بۆ ئه‌وه‌ى گونجاوتر بێت و که‌مکردنه‌وه‌ى رووتین له‌ڕێکاره‌کانى ڕاییکردنى مامه‌ڵه له داموده‌زگاکانى حکومه‌ت و گه‌یاندنى زۆرترین زانیارى به‌ھاووڵاتییان سه‌باره‌ت به خزمه‌ته‌کان و پێداویستییه‌کانى به‌جێگه‌یاندنیان، که ئه‌مه به‌شێکه له‌خزمه‌تى به‌دیجیتاڵکردنى کاروباره‌کانى حکومه‌ت.
ھه‌روه‌ھا وتیشی" مه‌به‌ستمانه له‌ڕێى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ، به‌باشترین شێوه خزمه‌تى ھاووڵاتییان بکه‌ین له‌داموده‌زگاکانمان تا ئه‌و ئاسته‌ى ده‌گاته خزمه‌تی( یه‌ک په‌نجه‌ره‌یی)".
ھه‌روه‌ھا بڕیاردرا، ھه‌موو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌کان، له‌ژێر چاودێرى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، پێداچوونه‌وه بکه‌ن به یاسا ورێنماییه‌کانیان بۆ ئاسانترکردن وشه‌فافتر کردن و باشترکردنى کوالێتى پرۆسه و زانیارییه‌کانى په‌یوه‌ندیدار به خزمه‌ته‌کان و پێداچوونه‌وه‌ش به‌رسوماتى ئه‌و خزمه‌تانه بکرێت.
جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که پۆڕتاڵێک ھه‌یه به‌ناوى پۆڕتاڵى خزمه‌ت (https://Services.gov.krd) له‌ڕێى ئه‌م پۆڕتاڵه‌وه ، ھاووڵاتییان ده‌توانن زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌ت و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یان ده‌ستبکه‌وێت که مه‌به‌ستیانه. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پاڵپشتى و پشتگیریى خۆى بۆ په‌ره‌پێدان وجێبه‌جێکردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه نیشاندا و پێشنیاره‌کانیش په‌سندکران.
ھه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیرى بازرگانى وپیشه‌سازى ڕاسپارد له ڕێگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تۆمارى کۆمپانیاکان ئاسانکاریى بۆ تۆمارى لقى برانده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له ھه‌رێمى کوردستان بکه‌ن بۆ ھاندانى که‌رتى تایبه‌تى بیانى تا به‌شدارى له بووژاندنه‌وه‌ى بازاێ و ئابوورى ھه‌رێمى کوردستان بکه‌ن، دوور له ڕووتین و لابردنى ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م تۆمارى لقى کۆمپانیا باوه‌ڕپێکراوه جیھانییه‌کان له ھه‌رێم.
له بڕگه‌ى دووه‌مدا ، که‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ، ڕاپۆرتێکى سه‌باره‌ت کێشه و گرفت و ئاسته‌نگه‌کانى کڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى کوردستان له ساڵى 2020 له لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه خسته‌ڕوو. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى و سه‌رۆکایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ کارى پێویست ڕاسپارد له‌و باره‌یه‌وه.
له بڕگه‌ى کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیرى کشتوکاڵى و سه‌رچاوه‌کانى ئاو ، پێشنیارێکى خسته‌ڕوو بۆ لێخۆشبوونى گومرگى بۆ هه‌ندێک مادده‌ى سه‌ره‌تایى که له ده‌ره‌وه‌ى ھه‌رێمه‌وه ھاورده ده‌کرێن بۆ پڕۆژه کشتوکالییه‌کان که له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م نایه‌ت، و ھه‌روه‌ھا لێخۆشبوونى هاورده‌کردنى ئامێرى کشتوکاڵیى پێشکه‌وتوو له ڕه‌سمى گومرگى بۆ ئه‌و کۆمپانیا تایبه‌تمه‌ندانه‌ى که ئاماده‌ن ئه‌و ئامێرانه هاورده بکه‌ن و به مه‌رجى ئاسان و به شێوازى قیست بۆ جووتیارانى ڕاسته‌قینه دابین بکرێن.
دواى گفتوگۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له چوارچێوه‌ى ھێڵه گشتیه‌کانى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م، ڕه‌زامه‌ندى دا له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ وسه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ پشتگیریى جووتیاران و پڕۆژه کشتوکاڵیه‌کان، له‌م پێناوه‌شدا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و ناوخۆى ڕاسپارد به ھه‌ماھه‌نگیى له‌گه‌ل وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو، کارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن، له ھه‌مانکاتدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به گرنگى زانى که پشتیگریى پیشه‌سازى کشتوکاڵیى بکرێت و هانى که‌رتى تایبه‌ت بدرێت بۆ دامه‌زراندنى به‌رھه‌مھێنانى ئه‌و پێداویستیانه له ناو ھه‌رێم له جیاتى هاورده‌کردنیان، وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ دابینکردنى ئاسایشى خۆراک.

