یه‌کێتى پۆستێکى دیکه‌ى وه‌رگرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان پۆستێکى دیکه‌ى له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌رگرت که بریکاری وه‌زیری پیشه‌سازی و بارزگانییه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 21ی تشرینی یه‌که‌می 2020، به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگری، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیری پیشه‌سازی و بارزگانی حکومه‌تی هه‌رێم، مه‌راسیمى ده‌ست به‌کاربوونی عه‌لی عوسمان، وه‌ک بریکاری وه‌زیری پیشه‌سازی و بارزگانی به‌ڕێوه‌چوو.
عه‌لى عوسمان له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى پۆستى بریکارى وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى وه‌رگرتووه، خه‌ڵکى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و ماوه‌یه‌ک به‌وه‌کاله‌ت پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بووه.
دوێنێ 20ی تشرینی یه‌که‌می 2020، ئه‌مه‌ل جه‌لال هه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى پۆستى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى وه‌رگرت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
