په‌رله‌مانتارێکى پارتى: کۆچى گه‌نجان له دهۆک له هه‌ڵکشاندایه
له هه‌رێمى کوردستاندا 14 هه‌زار و 500 که‌س کۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ره‌وه‌ندى کوردى له په‌رله‌مانى کوردستان بۆ هاوڵاتى ئاشکراى ده‌کات که له پارێزگاى دهۆک به‌تایبه‌تى و له هه‌رێم کۆچى گه‌نجان زیادى کردووه و ده‌شڵێت:" له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا هێنانى ده‌ستى کارى ده‌ره‌کیش بۆ هه‌رێم زیادى کردووه و پێویسته چه‌ند یاسایه‌ک هه‌موار بکه‌ینه‌وه".
رێبوار عه‌بدولره‌حیم بابکه‌یی، سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ره‌وه‌ندى کوردستانى له په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى وت:" شه‌پۆلى کۆچى گه‌نجان جارێکى دیکه زیادى کردووه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى ئامارێک که له‌به‌رده‌ستیاندایه‌و به‌دواداچونیان کردووه 14 هه‌زارو 500 که‌س کۆچیان کردووه‌و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌رگرتنى ڤیزاى تورکیا ئه‌و ئاماره‌یان وه‌رگرتووه، وتیشى:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یان که‌س هه‌یه به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا و به قاچاغ کۆیان کردووه‌و هه‌رێمى کوردستانیان به‌جێ هێشتووه".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک رێکخراوى مه‌ده‌نى دانیشتنى ئه‌نجامداوه له پارێزگاى دهۆک، ئه‌وانیش پێیان راگه‌یاندووه کۆچى گه‌نجانى پارێزگاى دهۆک زیادى کردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌به‌رانبه‌ر کۆچى گه‌نجاندا، له‌هه‌رێمى کوردستاندا هێنانى ده‌ستى کارى ده‌ره‌کى زۆر زیادى کردووه که "ئه‌مه کێشه‌یه‌و پێویسته به هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان هه‌یه، چونکه به‌پێى ئه‌و یاسایه وه‌به‌رهێنه‌ر ئازاد کراوه له هێنانى ده‌ستى کارى بیانى".
رێبوار بابه‌کى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌کان، وه‌زیرى رۆشنبیرى و وه‌رزش و لاوان، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زیرى پلاندانان ده‌بێت چاره‌سه‌رى پرسى کارى گه‌نجان بکه‌ن مه‌رج نییه له که‌رتى گشتى، به‌ڵکو پێویسته هه‌لى کار له که‌رتى تایبه‌ت بۆیان بره‌خسێندرێت.
هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد به‌پێى هه‌ندێ ئامارى رێکخراوه بیانییه‌کان، له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوودا 450 هه‌زار که‌س عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان به‌جێ هێشتووه.
سه‌رۆکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان و ره‌وه‌ندى کوردستانى له په‌رله‌مانى کوردستان هۆکاره‌کانى کۆچى گه‌نجانى بۆ قه‌یرانى دارایى گه‌رانده‌وه که خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست و عێراق و هه‌رێمى کوردستانى گرتووه‌ته‌وه.

