مه‌رزى باشماخ بۆ عه‌لى حه‌مه ساڵح: بوختانى شاخدارت کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ رایگه‌یاند، لێدوانه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانتار عه‌لى حه‌مه ساڵح ره‌تده‌که‌نه‌وه و هاتنى هه‌زار و 700 تانکه‌ر به‌نزین له‌سه‌ر داواکارى به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ/ ئێران بووه به‌ئامانجى بارودۆخى سه‌لامه‌تى و سه‌رجه‌م داخڵکردنه‌کانیش به‌یاسایى و له‌سه‌ر داواکارى لایه‌نى ئێران رێگه‌یان پێدراوه بێنه‌ناو هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند:"سه‌باره‌ت به هه‌واڵێک که (عه‌لى حه‌مه ساڵح) په‌رله‌مانتارى گۆڕان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاوى کردوه‌ته‌وه به‌پێویستمان زانى به‌ڕاى گشتى ڕابگه‌یه‌نین که ماوه‌ى (3) هه‌فته زیاتره به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیارى ده‌روازه‌ى باشماخ هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى بارهه‌ڵگره‌کان نه‌کردوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ڕۆژى سێ شه‌مه شۆفێرێک به‌ناوى (شه‌ماڵ مه‌حمود ئه‌حمه‌د فه‌تاح) ئه‌نجومه‌نى بارهه‌ڵگره فلاته‌کان په‌یوه‌ندى به (لیوا مه‌ریوان)ه‌وه کردوه و پێى ڕاگه‌یاندوه که‌وا قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ/ئێران (فه‌رید حه‌ق په‌نا) کرد‌و که "ده‌ڵێ ته‌نها تانکه‌ره به‌نزینه‌کان ده‌نێرینه دیوى هه‌رێمى کوردستان، له‌وه‌ڵامدا سه‌رپه‌رشتیارى ده‌روازه به کاک شه‌ماڵى وتوه ئاگادارى ئه‌وبڕیاره‌ى لایه‌نى ئێران نیم و وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه".
هاوکات، مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو:"سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رز په‌یوه‌ندى کردوه به به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ/ ئێران و وتویه‌تى (1700) تانکه‌ر سوته‌مه‌نى وه‌ستاون و له‌به‌ر بارودۆخى سه‌لامه‌تى ڕۆژى چوارشه‌مه بارهه‌ڵگرى هه‌رێم وه‌رناگرین بۆئه‌وه‌ى ته‌نکه‌رى سوته‌مه‌نییه‌کان له‌خاکى ئێران‌دا نه‌مێنێت و ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى ده‌که‌ین به ئاگادارى سه‌ر کونسوڵى ئێران له سلێمانی، واته له‌سه‌ر داواکارى به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگ/ ئێران به‌ڕێز فه‌رید حه‌ق په‌نا ئه‌و کاره کراوه".
باس له‌وه‌شکراوه، "سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر عه‌لى حه‌مه ساڵح تۆمارده‌که‌ین له‌دادگاى پێنجوێن له‌سه‌ر ئه‌و بوختانه شاخداره‌ى بۆ سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى باشماخى کردوه".
پێشتر عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له فه‌یسبوک رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ له پێنجوێن رێگرى له ئه‌و بارهه‌ڵگرانه کراوه که به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى و دواى پێدانى باج و گومرگ دێنه ناو شاره‌کانى هه‌رێم، له‌به‌رامبه‌ردا "نزیکه‌ى 400 بارھه‌ڵگرى ته‌نسیق( قاچاخ) به‌بێ گومرگ و پشکنین و نزیکه‌ى هه‌زار و 700 تانکه‌رى سوته‌مه‌نى داخڵده‌کرێن!".

