ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی: داعشکێمان لە دەوروبەری پاریزگای سلێمانی دەستگیرکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
هێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەندامێکی ڕێکخراوی داعشیان لە دەوروبەری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردوە بەبێ ئەوەی ناوی شوێنەکە بە وردی بڵێت.
واین مارۆتۆ، وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان ئەندامێکی داعشمان لە دەوروبەری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە".
وتیشی "ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بە پشتیوانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ئێوارەى 20ی تشرینی یەکەم تیرۆریستێکی داعشیان لە دەوروبەری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە".
وتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئەوەیشی نووسیووە "تیرۆریستان ھەرگیز بە ئاسوودەیی ناژین"

بابهتی پهیوهندیدار
