ئه‌مریکا 500 هه‌زار دۆلار بۆ شه‌نگال خه‌رج ده‌کات
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا زیاتر له 470 ملیۆن دۆلارى له شێوه‌ى کۆمه‌کى مرۆیى بۆ ئێزدى و پێکھاته‌کانى تر ته‌رخانکردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کونسوڵى گشتى کۆمه‌کێکى دارایى به‌به‌هاى 500 هه‌زار دۆلار ڕاگه‌یاند له میانى سه‌ردانى بۆ لالش به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى.
ڕۆب واڵه‌ر کونسوڵى گشتى کۆمه‌کێکى تر‌ى دارایى به بڕى 500 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریکى بۆ کارى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى په‌رستگاى ھه‌ره پیرۆزى ئێزدیه‌کان ڕاگه‌یاند له میانى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ لالش.
دوێنێ چوارشه‌ممه، کونسوڵى گشتى رایگه‌یاند: " کۆمه‌که‌که ده‌رخه‌رى پابه‌ندى به‌رده‌وامى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکایه بۆ یارمه‌تیدانى پێکھاته ئاینى و ئیتنیه‌کانى عێراق له‌پێناو سارێژبوونى زامه‌کان و بوژاندنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاکانیان دواى ئه‌وه‌ى داعش تاوانى "جینۆسایدى ده‌رھه‌ق ئه‌نجامدان.
ھه‌رله لالش، کونسوڵى گشتى له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارى میرى ئێزدیان که‌ریم سلێمان کۆبووه‌وه و گفتوگۆى دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى تایبه‌ت به‌کۆمه‌ڵگاى ئێزدیان کرد، له‌وانه‌ش ڕێککه‌وتنى ئه‌مدواییه‌ى تایبه‌ت به شه‌نگال له نێوان حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیکردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌لامه‌ت و خۆ ویستانه‌و دوور مه‌وداى ئاواره‌کان. کونسوڵى گشتى گه‌ڕانێکى به‌ناو په‌رستگاکه‌دا کرد بۆ بینینى به‌ره‌وپێشچوونه‌کانى کارى نۆژه‌نکردنه‌وه‌که که له ساڵى ٢٠١٨ ه‌وه‌و به پشتیوانى کۆمه‌کێکى دارایى پێشووترى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستى پێکرابوو.
له‌سه‌ره‌تاى داگیرکارى داعشه‌وه له عێراق له ساڵى ٢٠١٤، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا زیاتر له 470 ملیۆن دۆلارى له شێوه‌ى کۆمه‌کى مرۆیى بۆ ئێزدى و پێکھاته‌کانى تر ته‌رخانکردووه.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ھه‌روه‌ھا کۆمه‌کى دارایى بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى شوێنه‌وارى تر‌ى ئاینى و مێژوویى تایبه‌ت به پێکھاته‌کان ته‌رخان ده‌کات، له‌وانه‌ش دێڕى مار گۆرجس و مه‌زارى نه‌بى ناحوم و ده‌روازه‌ى ئامێدی.
له‌ساڵى ٢٠١٨ باڵیۆز ماسی‌و توله‌ر یه‌که‌م کۆمه‌کى دارایى به بڕى 500 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌ستپێکردنى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى په‌رستگاى لالش ڕاگه‌یاند.
کونسوڵى گشتى ڕۆب واڵه‌ر ھه‌ره‌وھا سه‌ردانى شێخانى کرد‌و له‌گه‌ڵ قائیمقامى شێخان سه‌ردار شێخ یه‌حیا کۆبووه‌و گفتوگۆى دۆخى ئابورى و سیاسى و ھه‌ره‌وه‌ھا به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى داھاتوویان کرد.
ھه‌رێمى کوردستانى عێراق به ده‌وڵه‌مه‌ندى که‌لتوره‌که‌ى و شوێنه‌وارى مێژوویى ناسراوه، کونسوڵى گشتى ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ ڕه‌خسا سه‌ردانى شوێنه‌وارى خه‌نه‌س و جێروانه بکات که مێژووه‌که‌یان بۆ ئیمپراتۆریه‌تى ئاشوریه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.

